ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یوڤانتۆس بە دوو گۆڵی کریستیانۆ بردنەوەی بەرامبەر پارما تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی (٢٠)ی کالچیۆ یانەی یوڤانتۆس میوانداری یانەی پارمای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

لەتایمی یەکەمدا کریستیانۆ و هاوڕێیانی کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و فشاریان خستە سەر هێڵەکانی ناوەند و بەرگری یانەی پارما، پێکهاتەی پارماش لەچەند کاتێکی جیاوازدا توانیان بگەنە ناو ناوچەی سزای یوڤی.

لە خولەکی ٤٣ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی یەکەمی بۆ یوڤی تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی پارما زیاتر لە تایمی یەکەم دەرکەوتن و لە خولەکی ٥٥ لەڕێگەی ئەندریاس کۆرنیلیۆسەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد، بەڵام خۆشیەکانیان تەنها سێ خولەکی خایاند و کریستیانۆ لە خولەکی (٥٨ گۆڵی دووەمی بۆ یوڤانتۆس تۆمار کرد و ڕووبەڕوبونەوەکە (٢ – ١) کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەوی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥١ خاڵ) بەرزکردەوە و لە لوتکەی ڕیزبەندیدا بە جیاوازی چوار خاڵەوە جێگیربوو.

جیهانی

(ڤیدیۆ) گەورەکان گەیشتنە قۆناغی ١٦ی یوروپا لیگ و ئارسیناڵ ماڵئاوایی کرد

خەڵک سپۆرت

کۆتا یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی یوروپا لیگ ئەنجامدران و یانە زەبەلاحە بەشدارەکان خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو و یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆسی شکستی هێنا.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی (٥ – ٠) بەسەر یانەی کلوپ بروجی بەلجیکی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەشەوە کوڕانی سۆڵشایەر گەیشتنیان بەقۆناغی ١٦ یەکلایی کردەوە.

لە یەکێکیتر لە یارییە گرنگەکاندا، ئارسیناڵ لەناو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد.

گانەرز لە یاریی چوون بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا، لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە یەکسانبوونێک، یاخود بردنەوەبوو بەهەر ئەنجامێک.

بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە یۆنانیەکان بە ئەنجامی (١ – ٢) بردنەوەیان بەدەستهێنا و یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرایان بە کۆی ئەنجام و جیاوازی گۆڵە تۆمارکراوەکان لەدەرەوەی یاریگا کردە دەرەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی گلاسگۆ ڕەینجەرز، وڵڤەرهامپتن، ئیستانبوڵ باشاکشەهیر، بایەر لیڤەرکوزن، بازل، لاسک لینز، ڕۆما، ڤۆلفسبۆرگ، خیتافێ، سڤیلیە، کۆپنهاگن، ئینتەرمیلان، شاختار، مانچستەر یونایتد، ئۆڵۆمپیاکۆس، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەست هێنا.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕانەوە:

سپۆرتینگ پراگا ٠ – ١ ڕەینجەرز

ئیسپانیۆل ٣ – ٢ وڵڤەرهامبتۆن

ئیستانبوڵ باشاکشەهیر ٤ – ١ سپۆرتینگ لشبۆنە

پۆرتۆ ١ – ٣ بایەر لیڤەرکوزن

بازل ١ – ٠ ئەپۆیل نیکۆسیا

لاسک ٢ – ٠ ئەلکەمار

غینت ١ – ١ ڕۆما

مالمۆ ٠ – ٣ ڤۆلفسبۆرگ

ئەیاکس ئەمستەردام ٢ – ١ خیتافی

سڤیلیە ٠ – ٠ کلوج

سێڵتیک ١ – ٣ کۆپنهاگن

ئینتەرمیلان ٢ – ١ لودۆگۆریس ڕازگراد

بەنفیکا ٣ – ٣ شاختار

مانچستەر یونایتد ٥ – ٠ کلوب بروج

سالزبۆرگ – ئینتراخت فرانکفۆرت (دواخرا)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لامپارد بۆ ئیدارەی یانەی چێڵسی: ئەم هەشت یاریزانە بفرۆشن

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری لە پێکهاتەی یانەکەدا دەکەن و ڕاهێنەری یانەش داوای فرۆشتنی هەشت یاریزانی کردووە.

هاوینی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سزاکانی سەر یانەی چێڵسی هەڵگرت، ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە لەو وادەیەی گواستنەوەکاندا توانیان کریستیان پولیسیچ و ماتیۆ کۆڤاسیچ لە یانەکانی دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید بکڕن.

بڕیاریشە لە هاوینی ٢٠٢٠ نوێکاری زیاتر ئەنجام بدەن و بۆ ئەم مەبەستە چەند ناوێکی زەنگۆلەداریان دیاری کردووە لە نمونەی بین چیڵوڵی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی و یان ئۆبلاکی گۆڵچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
کێشەی یانە ناودارەکەی شاری لەندەن پاراستنی ڕێساکانی یاریی خاوێنە، بەوپێیەی لەگەڵ کرینی یاریزانی نوێدا ناچار دەبن هەمان بڕە پارە لەڕێگەی داهاتەوە بەدەستبهێنن و ئەو بڕەش لە دەزگاکانی یانەوە کۆناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت بە فرۆشتنی یاریزانەکانی ئێستایان قەرەبوو بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانە لەم پێناوەدا و ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری هەشت یاریزانی ببێت.

یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە: کیپا ئاریزابالاگا، مارکۆس ئەلۆنسۆ، ڕۆس بارکلی، پیدرۆ، ویلیان، جۆرجینیۆ،زوما، ئیمیرسۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پیکێ دووردەکەوێتەوە و ڕاهێنەری بەرشلۆنە کێشەی هونەری بۆ دروست دەبێت

خەڵک سپۆرت

چەندین یاریزانی یەکلاکەرەوە و ناوداری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکان هاتوون و کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە لەڕووبەڕوبوونەوەکانی کلاسیکۆی بێرنابیۆ و ناپۆلی کێشەی بۆ دروست دەبێت.

یانەی بەرشلۆنە لەمیانی یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لەو یارییەشدا جێرارد پیکیی بەرگریکار دووچاری پێکان هات و سێرجیۆ بۆسکێتس و ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردە زەرد و سورەکانەوە لە یاریی داهاتووی خولەکە بێبەش دەبن.

لەم بارەیەوە بۆسکێتس بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” بەرشلۆنە لەئێستادا خاوەنی پێکهاتەیەکی گەورە نییە، پلانەکانی یانەکەمان بەم شێوەیە داڕێژراوە”.

ڕەخنەکانی مایسترۆی بارسا هاوکاتە لەگەڵ پێکانی لویس سوارێز و عوسمان دیمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و جۆردی ئەلبا، لەڕووبەڕوبونەوەکانی پێشووتردا، هەروەها پێکانی جێرارد پیکێی بەرگریکاری ناوداری یانە بەرامبەر ناپۆلی ، کە بڕیارە ماوەی دوو هەفتە دووربکەوێتەوە و لەو ماوەیەشدا ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

بەدەر لە پێکانەکان، ئارتورۆ ڤیدال بەهۆی کاردی سور و سێرجیۆ بۆسکێتس بەهۆی کەڵەکەبوونی کاردە زەردەکانەوە ناتوانن لەڕووبەڕوبونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی (١٦) بەرانبەر مانچستەر سیتی یاریی بکەن.

هەموو ئەمانەش وا دەکەن کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانە لە یارییەکانی کلاسیکۆ و ناپۆلی دووچاری قەیرانی هونەریی ببێت لەو پێکهاتانەی کە بۆ دوو گرنگترین تاقیکردنەوەی وەرز ئامادەیان دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان