ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بە داوەتێكی فەرمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەكات كە ڕۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیدا بەڕێوەدەچێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە داوەتێكی فەرمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەكات كە ڕۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیدا بەڕێوەدەچێت و تیایدا بە ناونیشانی لەپێناو جیھانێكی یەكگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك دەخرێتە سەر پرسە جیهانییەكانی تایبەت بە ئابووری و سیاسەت و ئاسایش و سەقامگیری.

لە میانی بەشداریكردنیدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێزان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەك لە سەركردە و وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆدەبێتەوە. لە كۆبوونەوەكاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سیاسەت و هەڵوێستی هەرێم و گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسە هەرێمی و جیهانییەكان تاوتوێ دەكرێن.

هەر لە میانی بەشداریكردنیدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە دانیشتنێكی داڤۆسدا بە ناونیشانی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر” قسە دەكات. تیایدا لێكەوتە درێژخایەنەكانی ئاڵۆزی و پشێوییە‌ بەردەوامەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ كە بوونەتە سەرچاوەی ترس و نیگەرانییەكی گەورەی جیهانی و ناوچەیی باس دەكرێن و تیشك دەخرێتە سەر كاریگەریی ستراتیژیی قەیرانی ئێستا لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە كەنداو، عێراق و سووریا

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان