ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕابیتەی ئیسلامی كورد 10 خانوو بۆ هەژاران دروست دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی لەساڵی ( ٢٠١٩)دا ١٠ خانوی بۆ١٠ خێزانی بێ باوك و ھەژار دروست كرد و ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی دوو مانگ كردووە.

ڕابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەھاوكاری خێرخوازان تەنھا لەساڵی (٢٠١٩) دا ١٠ خانوی بۆ ١٠ خێزانی بێ باوك و ھەژار دروست كرد، كە لەگەڵ تەسلیم كردنی خانووە نوێیەكان بەو خێزانانە، پێداویستی ماڵ و گاپۆی خانوەكە ڕادەستی دایكی منداڵەكان كراوە.

ئاشكراشی كردووە، ھەر (٣٦) ڕۆژ جارێك خانویەكی نوێ دروست كراوە و دەشڵێت: “پشتیوان بەخوا، پاشان بەھیممەتی خێرخوازان لەساڵی (٢٠٢٠)دا ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت و دەبینە چەتری بێ باوكان و ھەژاران”.

ڕابیتەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەولێر نەوتیان بەسەر نزیكەی 100خێزانی بێ باوك دابەشكرد، هەروەها یارمەتی دوو مانگی 11-12ی 2019ی بەسەریاندا دابەشكرد، كە لەڕێگای خێرخوازانەوە دابین كرابوو.
أ.ح

ئابوری

لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوایكرد، ئامادەكاریی بكەن بۆ وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/2/2020 لەمیانی كۆبوونەوەی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران ڕاگەیەنراو وەزیری بازرگانی تیشكی خستەسەر گرنگی كاری سایلۆكان و چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ وەرزی تەسویقی ئەمساڵ و وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران.

كەمال موسلیم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی ڕاسپارد كە ئامادەكاری تەواو بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران لە وەرزی دروێنەی دانەوێلەی ئەمساڵدا.

دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا بەڕێوەبەرانی سایلۆكان باسیان لە كێشە گرفتەكانیان كرد و پێداویستی و ئامادەكاریان بۆ وەرزی تازە خستەڕوو، هەروەها چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كاری سایلۆكان بووە جێگەی باس و لێكۆڵینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی كۆرۆنایە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە چین كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دادەنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) ئاماژە بە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكات لە بازاڕەكانی جیهان و پێیوایە نەبوونی ئاسۆیەك بۆ چارەسەری ململانێكان لە لیبیا و داخستنی بەندەرەكان لە وڵاتەكە، هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، لە هەمان كاتدا سزاكانی ئەمریكا لەسەر كۆمپانیای (رۆسنەفت)ی ڕوسی كە ئاستی هەناردەی نەوتی ڤەنزویلای دابەزاندووە، مەترسی كەبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا هێناوەتەئارا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 14 سەنت زیادی كرد و گەیشتە 59.71 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تكساس 38 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 53.67 دۆلار.

ستیڤن ئینیس، گەورە شرۆڤەكاری بازاڕ لە ئەكسی كۆرب ڕایگەیاندووە”لەگەڕكەوتنی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكاندا، یاریدەدەر دەبێت بۆ سوككردنی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هێشتا زووە پێمان وابێت توندترین كاریگەرییە ئابورییەكەمان تێپەڕاندووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەرپرسێكی گۆڕان: كۆمپانیا تێكەڵەكان سەرچاوەی قەیرانەكانی نەوت و غاز و كارەبان

خەڵك- بەشی هەواڵ

نەوتی سپی دابەشنەكراوە و قەیرانی كەمبوونەوەی غازش بەردەوامە، كارەباش ڕۆژانە كەمترە لە 10 كاتژمێر، بەرپرسێكی گۆڕانیش دەڵێت”كۆمپانیای تێكەڵی چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتی بازاڕیان قۆرغكردووە”.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی دەوترێت كۆمپانیای یەكێتی و كۆمپانیای پارتی ڕاست نییە، بەڵكو كۆمپانیای تایبەتی كەسانی دەستڕۆیشتووی ناو یەكێتی و پارتی هەن.

وتیشی”ئێستا كۆمپانیای تێكەڵ هەیە لەناو یەكێتی و پارتییدا و سەرۆكایەتییەكانیش بەشدارن و دەستیان بەسەر بازاڕدا گرتووە”.

سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانەكانی نەوت، غاز و كارەباش ناوبراو وتی”تا حكومەتی هەرێم بەم جۆرە ئیدارە بكرێت، چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشەكان مەبن”.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، كۆمپانیای تێكەڵ لە نێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتییدا دروستكراون و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگەنادەن قەیرانەكان چارەسەربن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان