ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەفر بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سبەی دوو شەممەی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما تاڕادەیەك دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دوو شەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەور دەبێت و لەزۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لەهەندێ ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین 8 ـ 9 كلیۆمەتر دەبێت.

لای خۆشیەوە، عەلی جابر زیادی، شارزای كەشناسی عیراقی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی نەخشەی گشتی كەشوهەوا، ناوچەكانی وڵات پێشوازی دەكات لە نزمە پاڵەپەستۆیەكی بەهێز و چالاك لە ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە، ناوچەكانی وڵات دەكەونە ژێر كاریگەری لێزمە باران و هەندێك كاتیش بارانی مام ناوەند و بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵ دەبێت.

ژینگە

بەوێنە، بارانی بەلێزمە و لافاو هاتووچۆ لە شارێكی عیراقدا لەگەڕدەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بارانی بەلێزمە لە شاری موسڵ، جوڵەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكانی ئەو شارەدا لەگەڕكەوت.

بەپێی ئەو وێنانەی لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراونەتەوە”شەقامەكان لە شاری موسڵ نوقمی لافاو بوون و جوڵەی هاتووچۆ لەگەڕكەوتووە، هاووڵاتیان و خوێندكارانی زانكۆش ناچاربوون بەنێو ئاودا كە چەند سانتیمەترێك لەسەر ڕووی زەوی بەرزبۆتەوە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە،بەپێیان بچنە سەر كارەكانیان”.

پێشتر كەشناسانی عيراقى باسیان لە بارینی بارانی بەلێزمە كردبوو لە شارەكانی بەسرە و میسان و واست و دیالە و سلێمانی و هەولێر و دهۆك و نەینەوا، پێشبینیشیان كردبوو بارانبارین لەمشەودا لەو شارانە رابوەستێت و ئەگەریش هەیە لە سلێمانی بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی دینارتە سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 31 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە شارباژێڕ هاووڵاتییەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشەو و ڕۆژ بەردەوام لە هەوڵ و ماندووبوندان بۆ مانەوەی داری دارستانەكان ژینگەی كوردستان و دەشڵێت: “بەهۆی تێكدانی ژینگەوە هاووڵاتییەك لە شارباژێڕ دەستگیر كرا”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

دەشڵێت: “لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر لە درەنگانێكی شەودا بۆ شارەدێی سیتەك، توانیان هاووڵاتییەك دەستگیربكەن بەهۆكاری تێكدانی ژینگە و دەستیش گیرا بەسەر (2) ئامێری شۆفڵدا” .

ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان