وەزیری دارایی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێکكەوتنەی ئەمڕۆ واژۆکرا پێشتر بناغەکەی لە نێوان شاندی هەردولا داڕێژرابوو، دەشڵێت: “ڕێکكەوتنەکە دەستپێکێکی باشە بۆ چارەسەرکرنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەردوولا”.

وەزارەتی دارایی هەرێم پەیامێكی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێم سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەمڕۆی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە وەک خۆی سەقامگیری سیاسی و ئابووری بەدوای خۆیدا دێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێکكەوتنەی ئەمڕۆ لە نێوان هەرێم و بەغداد واژۆ کرا، سەرچاوەکەی لە پڕۆژە یاسای بودجەوە هاتووە و بناغەی خاڵە سەرەکیەکانی لە نێوان شاندی هەردوولا جێگیرکرابوون، لەوانە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردن و وردبینی لەکەرتی نەوتدا، کە ڕێکەوتنی لە سەر کرابوو، ئەوەش یارمەتیدەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەو ڕێکەوتنەی ئەمڕۆ واژۆ کرا.

وتوشیەتی، “ڕێکكەوتنەکە دەستپێکێکی باشە بۆ چارەسەرکرنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەردوولا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر نەوت بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆك وەزیران لە بەغدا، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، دەستكەوتێكی گرنگ بەدەستهاتووە و لەگەڵ گەڕانەوەی شاندەكە لە بەغدا لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە.

ڕووسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا هاتەدەنگ
پێت ڕووسیا لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆدا هاتەدەنگ
مێسی 4 مەرج بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت
دوات مێسی 4 مەرج بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت
پەیوەندیدر