ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕام چییه‌ لە کۆمپیوتەر و مۆبایلدا و بۆ چی به‌كاردێت؟

خەڵک-

ڕام به‌شێكی گرنگی ناو كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كانی ئه‌مڕۆیه‌،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كاتی كڕینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان، یه‌كه‌م شت پرسیاری قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، پێیان وایه‌ قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌یان به‌رپرسه‌ له‌ خێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان،به‌ڵام له‌ راستیدا ڕام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی نییه‌ له‌گه‌ل خێرای مۆبایلدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ له‌ خێراییه‌كه‌ی (CHIP) ه‌ یاخود (CPU)كه‌ به‌ عه‌قلی مۆبایل ناسراوه‌.

Image result for ram pc

ڕام خێراترین جۆری بیرگه‌یه‌، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان،به‌ شێوه‌ی خودكار، ڕام ڕێگه‌ ده‌دات له‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ بچینه‌ سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌، و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتر به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان لێ ون ببێت، به‌بێ بوونی ڕام و تێكچوونی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانماندا به‌رنامه‌كان خۆیان داده‌خرێنه‌وه‌ له‌ كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌كارمان نه‌هێنابێت، قه‌باره‌ی ڕام واته‌ بڕی ئه‌و توانایه‌ی كه‌ ڕامه‌كه‌ هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی زانییارییه‌كان، بۆ نمونه‌ ڕامی ١٢ گێگابایت لە توانایدا هه‌یه‌ بڕی ١٢ گێگابایت زانیاری هه‌ڵبگرێت، با وای دابنێین ئێمه‌ جزدانێك و جانتایه‌كمان هه‌یه‌، ڕام جزدانه‌كه‌یه‌ و جانتایه‌كه‌ بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مانه‌، كه‌ به‌ هاڕد درایڤ ناسراوه‌.

ئایا ده‌رهێنانی شتێك له‌ جانتاكه‌ ئاسانتره‌ یان جزدانه‌كه‌، بێگومان له‌ جزدانه‌کەه‌ ئاسانتره‌، واته‌ هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان له‌ ناو ڕام دا وه‌ك جزدانه‌كه‌یه‌ و زانیارییه‌كانی ناوی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتییه‌،چونكه‌ له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی له‌ ناكاوی مۆبایله‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ک له‌ ڕامدا نامێنێته‌وه‌، كاتێك سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت هه‌ڵده‌كه‌یت و به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌وا مۆبایله‌كه‌ت به‌رنامه‌كه‌ له‌ سیسته‌می كارپێكه‌ر ده‌رده‌هێنیت، كاتێك یارییه‌ك ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا شاشەی مۆبایله‌كه‌ت ره‌ش ده‌بێت پاشان لۆگۆی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێن به‌ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان گۆرانكارییه‌كانی دیكه‌ رووده‌دات،تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌ ده‌بێت و ده‌ست به‌ كاركردن و ده‌توانی ده‌ست به‌ یاری كردن بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ یارییه‌كه‌ هاتیته‌ ده‌ره‌وه‌ و دووباره‌ ده‌ستت به‌ یاریه‌كه‌ كرده‌وه‌ كاتێكی كه‌متری ده‌وێت به‌ به‌راورد به‌ جاری یه‌كه‌م، چونكه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ ڕامی مۆبایله‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان كاركردنی ڕامی كۆمپیوته‌ر و مۆبایلدا نییه‌.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

Image result for ram pc

Image result for ram pc

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ماڵئاوا بەنزین، ئۆتۆمبێلێك بە ئاوی سوێر كاردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای Nanoflow Cellی ئەڵمانی، پێشوەخت پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی Quant 48Volt هەڵدەداتەوە كە سیمایەكی جوان و قەشەنگی هەیە و بە تەواوەتی كارەباییە، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی كۆمپانیاكە یەكەم ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت لە جیهاندا كە بە ئاوی سوێر كاردەكات.

وەك ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، ئەم ئۆتۆمبیلە بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و 350 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت بەبێ‌ ئەوەی بەنزین بەكاربهێنێت، بەڵكو بە ئاوی سوێر كاردەكات و دەتوانێت لەماوەی 2.8 چركەدا لە سفرەوە بگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هێزی بزوێنەرەكەی 920 ئەسپە.

ئۆتۆمبێلەكە تەكنیكی ناردنی كارەبا لەڕێی چوار بزوێنەرە كارەباییەكانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بەكاردەهێنێت كە بە هەمان شێوازیی كاریی شانەی سوتەمەتی هایدرۆجینی كاردەكات و شلە بۆ عەمباركردنی وزە لە ئاوی سوێرەوە بەكاردەهێنێت، شلەكەش لەڕێی توێژاڵی عەمبارەكانییەوە دەڕوات و دەبێتە مایەی دروستكردنی بارگەیەكی كارەبایی كە عەمباری دەكات و بە بەسەر دەرچەی خێراییەكاندا دابەشی دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە دوو تانكی هەیە كە 200 لیتر ئاو دەگرن و بوار بۆ ئۆتۆمبێلەكە خۆش دەكەن ماوەی 600 كیلۆمەتر بڕوات، درێژیی ئۆتۆمبێلەكە 5.25 مەتر و پانییەكەی 2.2 مەترە، ئەستوری تایەكانی 22 بۆسەیە، دەرگاكانیشی دوو دیوە وەك باڵی فڕۆكە.

كۆمپانیای Nanoflow Cellی كە بارەگاكەی لە لیختنشتاینە، پلانی هەیە ئۆتۆمبێلەكە بۆ ڕێگە گشتییەكانی ئەڵمانیا هەڵببژێرێت و لە هەندێك شوێنی تری ئەوروپادا بیانخاتەگەڕ، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیاكە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەك لەو ئۆتۆمبێلە ئامادەكردووە.

جینز پیتەر ئەڵیرمان، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكە دەڵێت، پلانیان هەیە و ئێستا لە بواری جێبەجێكردندایە بۆ ریكڵامكردن بۆ دروستكردنی ئەو ئۆتۆمێلانە كە بە باشترین دادەنرێن لەڕووی بەكارهێنانی وزە، لە هەمان كاتدا دەكرێت بزوێنەرەكانی بۆ گواستنەوەی دەریایی و هێڵی ئاسنین و فڕۆكەوانیش بەكاربهێنرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مازدا ئۆتۆمبێلێکی زۆر سەرنجڕاکێش رادەگەیەنێت

 

ئۆتۆمبێل

مازدا CX-30ی ئاشکرا کرد، کەیەکێک لەجوانترین و پێشکەوتوترین ئۆتۆمبێلەکانی ساڵە لە مێژووی بەرهەمەکانیدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مازدا شێوەیەکی ناوازە و چەماوەی هەیە، هەیکەلەکەی 4 مەتر و 39 سم درێژەو 185 ملم نێوانی ڕاگرەکەیەتی لەگەڵ زەویدا

ئەم ئۆتۆمبێلە لە دیزاینی دەرەوەیدا هاوبەشە لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی مازدای CX-5ی نوێ.

لە ناوەوە ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی بێ هاوتا جیای دەکاتەوە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاوپۆلی، داشبۆرد و شاشەی تایبەت بە پێوانەی 8.8 ئینچ کە توانای هەڵدانەوە و دادانەوەی هەیە لەناو داشبۆردەکەدا، سوکانەکەی بە چەرم رووپۆش کراوە و لەخۆگری چەندین دووگمەی کارپێکەری بەشە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلەکەیە.

ئەم ئۆتۆمبێلە هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێشەوەو دواوەی هەیە، سیستمی هەڵپەسێرانی پێشکەوتووی تێدایە کە جێگیرییەکی بەهێزی پێدەدات لەسەر ڕێگاوبانەکان، سیستمی پاشەکەوتی سووتەمەنی لەکاتی وەستان لە قەرەباڵغی یان لە ترافیک لایتەکان، هەروەها سیستمی کارەبایی بۆ گەرمکردنەوەی کوشنەکانی، سیستمی لێخوڕینی جۆراوجۆر بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان لەخۆ دەگرێت.

مازدای نوێ، 7 تورەکەی هەوای بۆ پاراستنی سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداودا تیا جێگیر کراوە.

ئەم نەوە نوێیەی مازدا، بە بزوێنەری بەنزین لە جۆری  Skyactiv بەردەست دەبێت، کە توانای 150 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی  6 نمرەیی کراوە.

توانای بزوێنەرەکە بەجۆرێکە لە ماوەی 9 چرکەدا خێرایی لە 0 بگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان