ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا و توركیا لەسەر لیبیا گەیشتنە ڕێككەوتن

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند دەبێت دەستوەردانی دەرەكی لە لیبیادا كۆتایی پێ بهێندرێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشی لەلایەنەكانی لیبیا كرد پەنا بۆ چارەسەری سیاسی ببەن بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانیان، داواشیكرد دەستوەردانی دەرەكی كۆتایی پێ بهێندرێت.

داواشی لەسەرجەم لایەنەكان كرد پابەندی ئاگربەست ببن لە لیبیا.

راشیگەیاند لەگەڵ توركیا ڕێككەوتوون لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا پابەندی ئاگربەست ببن.

ریکلام

جیهان

ئەمریكا: بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی سعودیە دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی سعودیە دەكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سعودیە و پێشوازی لێی كردنی لەلایەن لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتەوە، لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی سعودیە دەكات.

پۆمپیۆ ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەردانەكەی بۆ سعودیە لە پێناو جەختكردنەوەیە لەسەر هاوكاری و پەیوەندی بەهێزی نێوان واشنتۆن و ڕیاز و لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕوونیكردووتەوە، لەو سەردانەیدا كۆمەڵێك چاوپێكەوتن لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سعودیە ئەنجام دەدات بە مەبەستی تاووتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی ناوچەی كەنداو و پرسی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و كاریگەرییەكانی ئەو ئاڵۆزییانەش لەسەر سەقامگیری ناوچەكە بە گشتی.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا هێرشی دەستپێكرد
رەوشی سوریا زیاتر ئاڵۆ دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا بۆ ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئاماژە بە تێكشكاندنی ژمارەیەك زریپۆشی سوپای توركیا دەكات لەلایەن سوپای سوریا لەكاتی پێشڕەویاندا بەرەو گوندی نیرەب لە باكووری خۆرئاوای سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا)، بڵاویكردەوە”هێزەكانی سوپای سوریا، لە میحوەری نەیرەب لە ڕیفی ئیدلیب، بەرپەرچی ئەو گروپە تیرۆریستانەیان داوەتەوە كە هێرشیان كردووە”.

پێشتر كەناڵی (سی ئێن ئێن تورك) ڕایگەیاندبوو”تۆپخانەكانی توركیا پێگەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەكەن، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشڕەوی تانكەكانی توركیا بەرەو ئیدلیب”.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی سەربازی بە ئاژانسی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”لە سەراقب و نەیرەب، بە پاڵپشتی سوپای توركیا، گروپە چەكدارەكان هێرشێكی توندوییان بۆسەر پێگەكانی سوپای سوریا دەستپێكردووە”.

ئەم پەرەسەندنانە لەكاتێكدان كە پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا كردبوو لە ناوچە سنورەییەكان لەگەڵ پارێزگەی ئیدلیبی سوریا كە بەپێی ئاژانسەكەی ڕوسیا، ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان و مەدەنییەكان نادرێت بچنە ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قوتابخانە و زانكۆكانی قوم كرانە پشوو
ئێران، تیمێكی بۆ ڕووڕووبوونەوەی كۆرۆنا پێكهێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایدەگەینەێت، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەت بە هەموو توانایەوە هەوڵ بۆ بنەبڕكردنی دەدات.
ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و بۆ پێشگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی و چەندین وەزارەتی پەیوەندیدار و هێزە ئەمنییەكان لیژنەیەكیان پێكهێنا.
وتیشی”لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، حكومەتی ئێران لە چەندین كۆبوونەوە بابەتەكەی تاوتوێ كردووە و بڕیاری پێویستی لە خاڵە سنوورییەكانی خۆی جێبەجێكردووە و هاوكات داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كردووە سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە دابین بكات و ئێستاش داوای هاوكاری لە هاوڵاتیانی ئێران دەكەین كە پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن.
ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، دوو هاوڵاتی لە پارێزگای قوم بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەو هۆیەشەوە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی قوم بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە كرانە پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان