ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای گووگڵ نرخێکی زۆر خەیاڵی دەکات لە ئێستادا

خەڵک-سەلمان خالید

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو پێش ئەوەی مارکێتەکان دابخرێن کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکی توانی نرخی یەک تریلیۆن دۆلار تێبپەڕێنێت.

گووگڵ یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨ دا دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

سەندەر پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەلفابێت ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

جێگەی ئاماژەیە کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی بوو کە نرخی یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند لە ساڵی ٢٠١٨ دا و دواتریش ئەمەزۆن گەشتە ئەو نرخە و بە دوایدا ئەمەزۆنیش ئەو نرخەی تێپەڕاند.

Image result for Google parent Alphabet is now a $1 trillion company

یەکەم کۆمپانیا لە جیهاندا کە ئەو نرخەی تێپەڕاندبوو کۆمپانیای پێترۆ چاینا بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ دا.

تێپەڕاندنی یەک ترلیۆن دۆلار ڕێژەیەکی خەیاڵییە لە بازاڕەکانی جیهاندا و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە کە ٤ کۆمپانیا ئەمریکی لەماوەیەکی کەمدا بگەنە ئەو ڕێژەیە، مانای سەرکەوتووی بواری تەکنەلۆژیایە لە جیهانی ئەمڕۆدا.

هەروەها پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا فەیسبووکیش بگاتە ئەو نرخە کە ئێستا نرخی بە ٦٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

Image result for Google parent Alphabet is now a $1 trillion company

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لاری تێسلەر دامەزرێنەری بیرۆکەی کۆپی پەیست کۆچی دوایی کرد

خەڵک-سەلمان خالید

لاری تێسلەر زانای کۆمپیوتەر لە بواری کردەچالاکیی مرۆیی-کۆمپیوتەر HCI کاری دەکرد، لە چەندین کۆمپانیای پێشەنگی جیھانی کاری کردوە لەوانە پاڕاک، ئەپڵ، یاھوو!، ئەمازۆن… ھتد.

Image result for Larry Tesler
تێسلەر لە ٢٤ی نیسانی ١٩٤٥ لە شاری نیوۆرک گەورە بووە و زانستی کۆمپیوتەری خوێندەوە لە زانکۆی ستانفۆڕد.

لاری لە تەمەنی ٧٤ ساڵییدا کۆچی دوایکرد ئەمەش پاش پۆستێکی هەژماری Xerox دێت لە توویتەر لە ڕۆژی چوارشەممەدا.

لاری بە بنیاتنەری کردەی لەبەرگرتنەوە – بڕین – دانانەوە» (کۆپی – پەیست – کەت) دادەنرێ، کە ڕێچکەی کارکردنی لە کۆمپیوتەر دا گۆڕی بۆ شێوازێکی ئاسانتر.

Image result for Larry Tesler

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە نوێکەی سامسۆنگ شکستی هێنا لە ژێر تاقیکردنەوە قورسەکاندا

خەڵک-سەلمان خالید

وەکوو دەزانین لە نەوەی پێشووی گالاکسی فۆڵددا کۆمپانیای سامسۆنگ شاشەی پلاستیکی بەکارهێنا بوو بۆ ئەوەی مۆبایلەکە زیاتر بەرگە بگرێت و بەڵام لە مۆبایلی Galaxy Z Flip دا شووشە بەکارهاتووە و ئەمە هەنگاوێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش بوو لەلایەن سامسۆنگەوە.

مۆبایلەکە تایبەتمەندی بەرزە و دوو شاشەی هەیە کە لە کاتی نوشتانەوەشیدا دەتوانیت کۆمەڵێک فرمانی گرنگ ئەنجام بدەیت و پەیوەندییەکانت وەڵام بدەیتەوە و ئاگاداری ئاگانامەکان بیت.

Image result for Samsung Galaxy Z Flip Durability Test – Fake Folding Glass?!

بەپێی ڤیدیۆیەکی کەناڵی یوتیوبی JerryRigEverything کە هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی ڕوشاندنی مۆبایلەکان و ڕادەی توانا و بەرگری مۆبایلەکان تاقی دەکاتەوە دەردەکەوێت شاشەی مۆبایلەکە لاوازە، و بەرگەی کەمترین ڕوشان دەگرێت، لە لاکان و لە لایەری شاشەکەشدا.

Image result for Samsung Galaxy Z Flip Durability Test – Fake Folding Glass?!

سەرەڕای ئەوەی کە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندبوو کە بەشێکی شووشە بەکارهاتووە لەم مۆبایلەدا بۆ بەشی شاشەکەی و لایەرەکانی جیاوازن لە یەکدی.

هەروەها بەپێی Engadget سامسۆنگ لایەرێکی شووشەی بەکارهێناوە بۆ ئەم مۆبایلە چەماوەیەی بۆ ئەوەی ڕونمایەکی جیاوازی بینین پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات، بەڵام سەرباری ئەمانەش دەبوایە کۆمپانیای سامسۆنگ لە نمایشی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەدا باسی ئەم زانیارییانەی بکردایە.

پێت وایە شاشە و مۆبایلی چەماوە پێداویستییەکی گرنگ بن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کتێبخانەی کوردی دابەزێنە بۆ مۆبایلەکەت(ئەندرۆید)

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپی کتێبخانە یەکێکە لە ئەپە کوردییە نوێکانی کۆگای گووگڵ پلەی ئەندرۆید، و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەپەکە زیاتر لە هەزار داگرتنی تێپەڕاندووە و بەرهەمی هەژماری کوردپۆینتە، و قەبارەی ئەپەکە تەنها ٣١ مێگابایتە.

Image result for كتێبخانه‌ی كوردی Kurd Book‎

کتێبەکان له‌ چه‌ند به‌شێكی جیاوازه‌وه‌ دانراون وه‌ك چیرۆك و رۆمان و شیعر و مێژوو و فه‌لسه‌فی و زانستی و ئایینی و زمانه‌وانی و منداڵان و كۆمه‌ڵایه‌تی، بەکارهێنەر دەتوانێت ڕاسته‌وخۆ كتێبه‌كه‌ بخوێنیته‌وه‌ له‌ ئەپه‌كه‌ یاخود ده‌توانێت په‌رتووكه‌كان دابه‌زێنێت.

هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت بەشی دڵخوازەکان دیاری بکات و کتێبەکانی بخاتە ئەم بەشەوە و لە دواتردا بیخوێنێتەوە، هەروەها بەشی ناردنەوەی سکاڵاش بەردەستە لە ئەپەکەدا.

Image result for كتێبخانه‌ی كوردی Kurd Book‎

هەموو کتێبەکان بێ بەرامبەرە و بڕیاردراوە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بەکارهێنەریش دەتوانێت بۆ داگرتنی کرتە لەم لینکە بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان