ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

شا، 40 ساڵ حوكمی كرد
كۆماری ئیسلامی-یش 40 ساڵە حوكم دەكات

خەڵك-لوقمان غەفوور

ماوەیەكە میدیاكانی ئەمریكا بەگشتی مێژووی سەردەمی ڕەزا شا هەڵەدەنەوە، باسی سەردەمی حوكمی ئەو و تەنانەت پێش ئەویش دەكەن. تەنانەت پێگەی سەرەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند گرتەی ڤیدیۆی خۆشگوزەرانی و مێژووی سەردەمی شا-ی هێنابووە و بەسەردەمی ئازادی ئێرانی خستبووەڕوو.

لەو چوارچێوەیەدا نیویۆرك تایمز ڕێپۆرتاژێكی وێنەیی لە ژێر تایتلی (25 فۆتۆ كە پیشانی دەدات چۆن شوڕشی 1979 ئێران گۆڕدرا بۆ كۆماری ئیسلامی).

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە لەسەردەمی شا-ی ئێراندا كە پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران 1979، حوكمی شا دیكتاتۆریەتییەكەی وەها بوو كە سەركوتی هەموو هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی دەكرد و ڕێگری لە ئازادی سیاسی دەكرد، بەڵام هانی وڵاتەكەی دەدا كە پاڵپشتی نوێگەری عەلمانییەت بكات ڕووە و ئاڕاستەی خۆرئاوا. كە تا ئەوپەڕی رێگەی دەدا بە ئازادی كەڵچەر.

لە ژێر دەسەڵاتی حوكمی شا-دا، ئابووری ئێران گەشە و فراوان بوو، فرسەتی خوێندنی باڵا گەشەی بەرچاوی بەخۆوە دی. كەمتر خوویدایە پڕ چەككردن. ئێران بە هاوپەیمانی بەریتانیا و ئەمریكا دەبژێردرا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. بەهێزی شا وایكرد كەرتی پیشەسازی گەوەر وڵاتەكە بگرێتەوە، بەڵام ڕێوشوێنە داپلۆسێنەرەكانی شا بەشێوەیەك زیادیكرد كە لە دوا وێستگە بە شۆڕشێكی ئابڕووبەرانە جێی پێ لێژبێت و لاببرێت.

لەماوەی 40 ساڵی حوكمی شا (1941-1979)، گۆڕانی زۆر ڕوویداوە هەروەك نزیك 40 ساڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كە نەهامەتی زۆری چێشتووە خەڵكی ئێران.

وێنەكان، محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی و لەگەڵ ژنی یەكەمی شاژن (فەوزیە فوئاد)، منداڵەكەیان (شاناز)، ساڵی 1942 لە قەسری شا.

 

هەروەها سورەیا ئەسفەندیاری بەختیاری خێزانی دووەمی شا كە لەلایەن دیزاینەری جلوبەرگی بەناوبانگی ئیتالی ئەمیلۆ شۆبرس، كە جلی بۆ رێكخستووە لە رۆما-ئیتالیا ساڵی 1953.

 

محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی و سورەیا ئەسفەندیاری بەختیاری لەلایەن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وینستن چرچل ساڵی 1952 پێشوازیان لێكراوە.

س.ع

جیهان

یۆنان هۆشداری دەداتەوە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە لەسەر ئەنقەرە بە زووترین كات بە سیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە.

نیكۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەكەی ئامادەیە ئەگەر پێویست بكات دۆسیەی ئاڵۆزییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕەوانەی دادگای دادی نێودەوڵەتی بكات.

ئەوەشی خستەڕوو ، توركیا دەیەوێت لە بری دۆزینەوەی چارەسەر لەبارەی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، تۆمەتی بێ بنەما ئاڕاستەی یۆنان بكات. جەختیشیكردەوە، پێویستە لەسەر ئەنقەرە بە زووترین كات بە سیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە.

وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەوەشیخستەڕوو: ئێستا دوو بژاردە لە بەردەم توركیادایە، یان ئامادەیی دەرببڕێت بۆ گفتوگۆ و واز لە ئاڵۆزكردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بهێنێت، یان خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاكانی یەكێتیی ئەوروپا ئامادە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی: كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر لە ئێران بڵاودەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، ڕایگەیاند: بەپێی دواین ئامارەكان، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

روحانی وتیشی: پێشبینی دەكرێت لە وەرزی پایزی داهاتوودا، ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی زۆر ترسناك تر لە ئێران بڵاوببێتەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، زیاتر لە جاران پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ببن و خۆیان لە قەرەباڵغی دووربخەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ماكرۆن بە توركی پەیام بۆ ئەنقەرە دەنێرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت: بەبێ ڕێككەوتن و پەیڕەوكردنی ڕێگە چارەی ئاشتییانە، توركیا ناتوانێت لەسەر هەنگاوەكانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بەردەوام بێت.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە جریوەیەكدا كە بە زمانی توركی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوەدەكات: یەكێتیی ئەوروپا لە بارەی ناكۆكییەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست پەیامێكی ڕوونی ئاڕاستەی توركیا كردووە.

ئاماكرۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێویستە توركیا بە زووترین كات نیازپاكی خۆی بسەلمێنێت و بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بە جددی كار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی لەگەڵ وڵاتی یۆنان.

سەرۆكی فەڕەنسا دووپاتیشیكردووەتەوە، بەبێ ڕێككەوتن و پەیڕەوكردنی ڕێگە چارەی ئاشتییانە، توركیا ناتوانێت لەسەر هەنگاوەكانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بەردەوام بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان