ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان: هەوڵەكانی ئێمە بوونە كلیلی ئاشتی لە لیبیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند هەوڵە كرداری و دپلۆماسییەكانی توركیا لە لیبیا بوونە كلیلی ئاشتی لەو وڵاتە و ئاگربەست ڕاگەیەندرا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی تایبەت بە ئاشتەوایی لیبیا كە بڕیارە ئەمڕۆ سازبكرێت، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دا.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، تاكو ئێستا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشەكانی حەفتەر بۆ حكومەتی لیبیا بێدەنگە، بۆیە نابێت ئومێدەكانی ئاگربەست و كۆنگرەی ئەڵمانیا بكرێنە قوربانی بازرگانەكانی خوێن.

ئاماژەی بەوەشكرد یۆنان بە ڕێككەوتنی توركیا و لیبیا نیگەران و توڕە بووە، لە بانگێشتنەكردنیشی بۆ كۆنگرەی بەرلین نیگەرانە، بۆیە سەرۆك وەزیرانی یۆنان هەنگاوەكانی بە باشی نەهاوێشتووە.

ناوبراو هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە باس لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی بەیاننامەی كۆنگرەی ئەڵمانیا دەكەن و گوایە دزەی كردووەتە نێو ڕاگەیاندنەكانەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی ئاشتەوایی لیبیا لە ئەڵمانیا سازبكرێت.

لەو كۆنگرەیەدا تاووتوێی چەسپاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی دیالۆگ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لایەنە ناكۆكەكانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە ئاشتی.

لە كۆنگرەكەدا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و سەرۆكانی ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپایی و نوێنەری لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا بەشداری دەكەن.

شەڕێكی قورس لەنێوان سوپای نیشتمانی لیبیا كە ناوچەی رۆژهەڵاتی لیبیای لە بندەستە بە پشتیوانی سعودیە و میسر و ئیمارات و حكومەتی ڕێككەوتن لەسەركراو كە پایتەختی لەبندەستە بە پشتیوانی توركیا و قەتەر هەیە.

ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی توركیا بۆ بەرەكانی جەنگ لە لیبیا و چڕكردنەوەی هێرشەكانی سەر تەرابلوسی پایتەخت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر خەت تا ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.

ئ.ح

ریکلام

جیهان

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: پڕۆژەكەمان پڕۆژەیەكی نیشتمانییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، لێدوانەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەبنە هۆكارێك بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا.

بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەخنەی لە لێدوانەكانی فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا گرت و بە هۆكارێك بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا ناوبرد و ڕایگەیاند: “پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و هەرگیز هەڕەشە لە یەكپارچەیی خاكی سوریا و گەلەكەی ناكات”.

ئەو ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە وەڵامی لێدوانێكی جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا هات كە تێیدا ڕایگەیاندبوو:”حكومەتی سوریا بەتەواوەتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەتدەكاتەوە و دیمەشق سوورە لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا”.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، حكومەتی سوریا ڕەزامەندی لەسەر نێوەندگیری ڕوسیا بۆ دەستپێكردن بە گفتوگۆ سیاسییەكان دەربڕیوە تایبەت بە پێكهێنانی لیژنەی باڵا بۆ تاووتوێكردنی یاسای بەڕێوەبردنی خۆجێیی لە سوریا و میكانیزمی بەڕێوەبردنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی بۆ ئەردۆغان: كار بە وتەكانی خۆت بكە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران دووپاتیكردەوە، پێویستە توركیا رێز لە سەرجەم ئەو ڕێككەوتنانە بگرێت، كە لە بارەی سوریاوە كراون.

حەسەن ڕوحانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە تارانی پایتەختی وڵاتەكەی ڕایگەیاند:”ڕێككەوتنی سوچی ڕێككەوتنێكی سیاسی گرنگ و نموونەیەكی سەركەوتوو بووە لە ناوچەكە و داوا لە توركیا دەكەین ڕێزی لێ بگرێت. نابێت توركیا پشت لە ڕێككەوتنی سوچی و ڕێڕەوی ئاستانا بكات”.

ڕوحانی وتیشی:”هیوادارین ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شەڕی تیرۆر بكات و ڕێزیش لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا بگرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، “لە كۆبوونەوەكاندا ئەردۆغان بە ئێمەی ڕاگەیاندبوو، كە ڕێز لە سوریا دەگرێت وەك وڵاتێكی یەكگرتوو، جەختیشی لەسەر گرنگی سەروەری حكومەتی سوریا لەسەر خاكەكەی كردبووەوە، هیوادارین ئەردۆغان كار بەو وتانەی بكات”.

سەرۆكی ئێران ئەوەشی خستەڕوو: ” ئیدلب پارێزگایەكی سوریایە و پێویستە لەو پارێزگایە شەڕی گروپە تیرۆریستییەكان بكرێت، ناكرێت بانگەشەكانی توركیا لەبارەی ئەوەی كە ترسی لە لێشاوی پەنابەران هەیە، بكرێنە‌ پاساو بۆ ئەوەی سەروەری سوریا لەسەر ئیدلب نەمێنێت”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زریانێكی بەهێز ئەوروپای نیگەران كردووە
بەڤیدیۆ..زریان خەریكە فڕۆكەیەك هەڵدەگێڕێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

میدیاكانی ئەوروپا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو زريان بەهێزەی ناوچەكەی گرتۆتەوە بەناوی (سیارا) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی (سپوتنیك) بڵاویكردەوە، لە سوید و ئەڵمانیا چەند كەسێك گیانیان لەدەستداوە، بەشێوەیەك گەنجێكی تەمەن 15 ساڵ لەگەڵ دایكی دەكەوێتە ژێر سەقفی بینایەك لە ناوچەیەكی گەشتیاری و گیانی لەدەستدەدات و هاوكات ژمارەیەكی دیكەی هاووڵاتیانیش بریندار دەبن.

بەهۆی بەهێزی زريانەكەوە لە ئەڵمانیا بۆتە هۆی پچڕانی كارەبای زیاتر لە 50 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیشان وەستاون و بە سەدان گەشتی ئاسمانیش لەو وڵاتە هەڵوەشێنرانەوە.

هاوكات لە بەریتانیا زیانێكی زۆری بە ئۆتۆمبێلەكان داوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و جگەلە شكاندنەوەی سەدان درەخت چەندین ئۆتۆمبێلیش لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان