ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ..تیرو پشك بۆ حاجیانی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا تێچووی گەشتی حەج بۆ ئەمساڵ دیاری نكراوە.

شێخ قاسم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیر و پشك بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە خوازیاری گەشتی حەجن و دوای تیرو پشكەكەش لە كۆی گشتی پڕۆسەكە 45% بۆ 50% تیرو پشك ڕادەكێشرێت، ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت كە دەڕۆن بۆ گەشتەكە، بەڵكو تەنها بۆ حاڵەتی لەناكاوە.

وتیشی”بەهیچ شێوەیەك هەر هاوڵاتیەك حەجی كردبێت ئەمساڵ ناتوانێت حەج بكاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆسەی دواخستن بەهیچ شێوەیەك نییە، بۆ ئەوەی ساڵێكی دیكە بڕوات، پڕۆسەكە تەنها بۆ یەك ساڵە و لەوانەیە ساڵێكی دیكە بەشێوەیەكی دیكە تیرو پشكەكە بكرێتەوە، هەروەها پڕۆسەی تەنازول كردن لە چەند حاڵەتێكدا بوونی هەیە، تەنها ئەگەر یەكێك وەفاتی كردبێت تەنها باوك و دایك و هاوسەرەكەی دەتوانن بچنە شوێنی، هەروەها خوشك و برا بۆ یەكتر و كوڕ و كچ بۆ دایك و باوكیان.

سەبارەت بە تێژووی حەجی ئەمساڵ، ناوبراو ڕایگەیاند، تێچووی حەج تاكو ئێستا دیار نییە، ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن، چونكە تێچووی حەج ساڵ لەدوای ساڵ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و زیاد دەكات، چونكە سعودیە بڕیاری داوە نرخی ڤیزە بەرز بكاتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ڕێژەی دەرچوونی خوازیارنای گەشتی حەج بەشێوەیەكی گروپ بەم شێوەیە دەبێت: (گروپی پیاو بە تەنها 12%، گروپی سیانی 15%، گروپی مەحرەم حاجی 3%، گروپی ئافرەت بە تەنیا 12%، گروپی ئافرەت لەگەڵ مەحرەم 50%)

ئاشكراشیكرد، ئێستا تیروپشك بۆ 4369 دەكرێت و 521 كەس دەمێنێتەوە كە 100 كەس دراوە بۆ شەهیدان، 104 كەس بۆ كۆمپانیاكانە، 25 كەسیش دواخستنی پار ساڵ، ئەوانی دیكەش لیژنەكانە هەرچەندە جێگیر نییە و دوای یەدەگی پێڕادەكێشرێت.

کوردستان

چۆن بەبێ پشکنین دەزانیت کۆرۆنات تێپەڕاندووە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەزاری د.سوارە عەلی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەکرە ڕایگەیاند، كەسێك کە تووشی كۆرۆنا بێت بەم جۆرەی خوارەوە بەبێ پشکنینی کۆتایی، دەتوانێت بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە و كارەکانی بکات:

 

١. ئەگەر نیشانەی كۆرۆنای تیا دەركەوت ئەوا بەلایەنی كەم ١٣ ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی نیشانەكان بڕوات و لە سێ ڕۆژی كۆتایی ھیچ نیشانێكی نەمابێت.

 

٢. ئەگەر تووشی كۆرۆنا بێت و بەبێ دەركەوتنی نیشانە تەنھا پشكنینی پۆزەتیڤ بێت ئەوا دوای ١٠ ڕۆژ ئەتوانێ بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە.

 

بۆ نمونە ١٢ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا پانزەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە بەمەرجێك سێ رۆژی كۆتا نیشانەی نەمابێت.

 

ئەگەر ٢٠ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا بیست و سێیەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە كۆمەڵگە بەمەرجێ سێ ڕۆژی كۆتا نیشانەی نەبێت.

 

ئەوەشی باسکرد، ھەوكردنی سییەكان بەھۆی كۆرۆناوە پیویستی بەڕێنمایی تایبەت ھەیە لەلایەن پزیشك.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ دۆخێكی سروشتیدایه‌، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته‌ چه‌قه‌كه‌ی، ئێستا له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی” ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی چونكه‌ ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌ هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره‌ ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه‌ ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناومانناوه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان وه‌ به‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ یان كلینكه‌ ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان كه‌ تێگه‌یشتنێكی باشترییان له‌ خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان