ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

بەرلەوەی دڵت بدەیت بە کەسێک، پێویستە ئەم ٦ خاڵەت لەبەرچاو بێت

خێزان

زۆرێك له‌ كچان كاتێك ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری تێده‌په‌ڕێنن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ سۆزداریه‌كانیان به‌دوای خۆشه‌ویستێكدا بۆ ژیانیان ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام گرنگه‌ به‌ رله‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگریت:

 

-به‌ر له‌ هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دابنێ كه‌ ده‌ته‌وێت له‌و كوڕه‌دا هه‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ پیاوی خه‌ونه‌كانت.

-هیچكات په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكدا بۆ خۆشه‌ویستی، چونكه‌ ئه‌وه‌ دواتر توشی په‌شیمانی و بێ هیوابونت ده‌كات.

-ته‌مه‌نی خۆت بژی و خۆشه‌ویستی بۆ پاش تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و گه‌وره‌بونی جه‌سته‌ی و عه‌قڵی هه‌ڵبگره‌.

-به‌ر له‌ هه‌موو شت له‌گه‌ڵ خۆتدا ڕاستگۆبه‌ و به‌ر له‌وه‌ی بكه‌ویته‌ داویی خۆشه‌ویستیه‌وه‌، بزانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت سه‌دا سه‌د به‌ دڵی خۆته‌.

-هه‌موو كات له‌ كاتی بڕیارداندا بۆ خۆشه‌ویستی، به‌راورد بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ دڵت ده‌خوازێت و ئه‌وه‌ش كه‌ عه‌قڵت ده‌یه‌وێت.

-هه‌وڵبده‌ به‌ر له‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خۆت دروستبكه‌یت له‌ رێگه‌ی دیاریكردن و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت له‌ ژیاندا  و  هیچكات به‌هۆی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ واز له‌و بنه‌ما و ئاكارانه‌ مه‌هێنه‌ كه‌ فێریانبویت و له‌سه‌ریان په‌روه‌رده‌بویت.

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان