ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكە ڕادەستی ئۆكرانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایدەگەیەنەێت، وڵاتەكەی سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا ڕادەستی ئەو وڵاتە دەكات بۆ شیكردنەوەی زیاتری زانیارییەكانی.

حەسەن ڕەزایی فەڕ بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ئاشكرای كرد، سندوقی ڕەشی فڕۆكە تێكشكاوەكەی ئۆكرانیا كە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە بە مووشەكێكی سوپای پاسداران خرایە خوارەوە.

بەڕێوەبەری بەشی ڕووداوەكان لەڕێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران وتیشی، چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لێكۆڵەرەوانی ئۆكرانيا لە تاران كردووە و نەیانتوانیوە زانیارییەكانی ناو سندوقەكە یەكلایی بكەنەوە لەبەرئەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە تا بەسوود وەرگرتنی لە پسپۆڕانی ئۆكرانیا و فەڕەنسا و كەنەدا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.

حەسەن ڕەزایی فەڕ جەختیشیكردەوە، ئەگەر لە كیێڤیش نەتوانرا شیكردنەوە بۆ زانیاری سندوقی ڕەشی فڕۆكەكە بكرێت دەنێردرێت بۆ فەڕەنسا.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەك فڕۆكەیەكی مەدەنی ئۆكرانیای خستەخوارەوە و بەهۆیەوە 176 كەس گیانیان لەدەستدا.

جیهان

یۆنان هۆشداری دەداتەوە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە لەسەر ئەنقەرە بە زووترین كات بە سیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە.

نیكۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەكەی ئامادەیە ئەگەر پێویست بكات دۆسیەی ئاڵۆزییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕەوانەی دادگای دادی نێودەوڵەتی بكات.

ئەوەشی خستەڕوو ، توركیا دەیەوێت لە بری دۆزینەوەی چارەسەر لەبارەی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، تۆمەتی بێ بنەما ئاڕاستەی یۆنان بكات. جەختیشیكردەوە، پێویستە لەسەر ئەنقەرە بە زووترین كات بە سیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە.

وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەوەشیخستەڕوو: ئێستا دوو بژاردە لە بەردەم توركیادایە، یان ئامادەیی دەرببڕێت بۆ گفتوگۆ و واز لە ئاڵۆزكردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بهێنێت، یان خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاكانی یەكێتیی ئەوروپا ئامادە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی: كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر لە ئێران بڵاودەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، ڕایگەیاند: بەپێی دواین ئامارەكان، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

روحانی وتیشی: پێشبینی دەكرێت لە وەرزی پایزی داهاتوودا، ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی زۆر ترسناك تر لە ئێران بڵاوببێتەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، زیاتر لە جاران پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ببن و خۆیان لە قەرەباڵغی دووربخەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ماكرۆن بە توركی پەیام بۆ ئەنقەرە دەنێرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت: بەبێ ڕێككەوتن و پەیڕەوكردنی ڕێگە چارەی ئاشتییانە، توركیا ناتوانێت لەسەر هەنگاوەكانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بەردەوام بێت.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە جریوەیەكدا كە بە زمانی توركی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوەدەكات: یەكێتیی ئەوروپا لە بارەی ناكۆكییەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست پەیامێكی ڕوونی ئاڕاستەی توركیا كردووە.

ئاماكرۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێویستە توركیا بە زووترین كات نیازپاكی خۆی بسەلمێنێت و بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بە جددی كار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی لەگەڵ وڵاتی یۆنان.

سەرۆكی فەڕەنسا دووپاتیشیكردووەتەوە، بەبێ ڕێككەوتن و پەیڕەوكردنی ڕێگە چارەی ئاشتییانە، توركیا ناتوانێت لەسەر هەنگاوەكانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بەردەوام بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان