ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سیتی و ئارسیناڵ وتۆتنهام یەکسانبوون و نیوکاسڵ لەکۆتا چرکەدا لەچێڵسی بردەوە


خەڵک سپۆرت

کێبڕکێکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئینگلتەرا ئەنجامدران یانەکانی مان سیتی و ئارسیناڵ و تۆتنهام یەکسانبوون و یانەی نیوکاسڵیش بردنەوەی بەرامبەر چێڵسی تۆمار کرد.

لە یاریی دەستپێکی هەفتەدا واتفۆرد یەکسانبوونی بەرامبەر تۆتنهام تۆمار کرد و لەڕووبەڕوبونەوەکەشدا پەناڵتییەکی یەکلاکەرەوەیان لەدەستدا، لەلایەکی ترەوە یانەی مانچستەر سیتی دووچاری یەکسانبونێکی چاوەڕوان نەکراو بووەوە کە بەهۆیەوە ئەگەر زۆرە ئەنجامی نێوانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی فراوانتر ببێت.

جینک تۆوسن یاریزانی کریستاڵ لە خولەکی ٣٩ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات (١ – ٠).

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی لە لە تایمی دووەمدا بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکەکانی (٨٢ و ٨٧) دوو گۆڵی لەسەریەک بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی (٩٠) فێرناندینیۆی بەرازیلی بەهەڵە گۆڵی یەکسانکردنەوەی لەسەر یانەکەی تۆمار کرد و لەکۆتا ساتەکاندا ئەنجامەکەی کردە (٢ – ٢) و هەر بەوشێوەیەش کۆتایی هات.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا یانەی نیوکاسڵ میوانداری چێڵسی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەنیان پەکخست.

ئەستێرەکانی نیوکاسڵ لە تایمی یەکەمدا باشتر دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام هەلەکان بۆ گۆڵ ئاڕاستە نەدەکران و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا چێڵسی هاوسەنگی وەرگرتەوە و فشاریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام لە چنینەوەی هەلەکان و تۆماری گۆڵدا تامی ئەبراهام و هاوڕێکانی نەیانتوانی تۆڕی گۆڵ بهەژێنن.

لە خولەکی (٩٤) و لەساتێکی چاوەڕوان نەکراودا ئیسحاق هایدن ناوەندکاری ماگپایس” بەلێدانی سەر تاکە گۆڵێکی تۆمار کرد، هەر بەو گۆڵەش سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی ئەمشەو:

واتفۆرد ٠ – ٠ تۆتنهام

مانچستەر سیتی ٢ – ٢ کریستاڵ پاڵاس

ساوزهامپتۆن ٢ – ٣ وڵڤەرهامپتۆن

وێستهام ١ – ١ ئێڤەرتۆن

نۆریچ سیتی ١ – ٠ بۆرنماوس

برایتۆن ١ – ١ ئەستۆن ڤێلا

ئارسیناڵ ١ – ١ شیفێڵد یونایتد

نیوکاسڵ ١ – ٠ چێڵسی

جیهانی

مانچستەر یونایتد بەرامبەر پۆگبا داوای یاریزانێکی کاریگەری لە ڕیاڵ مەدرید دەکات


خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا دەستبەرداری پۆل پۆگبای فەرەنسی دەبێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام بەرامبەر ئەو هەنگاوە داواکارییەکی قورسیان لە یانە ئیسپانییەکە دەبێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، چیتر بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ڕێگری لە پۆل پۆگبای فەرەنسی ناکەن، بەڵکو نایانەوێت بەردەوامی بە کێشە بەردەوامەکانی بدەن و لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بەرامبەر بڕی (١٠٠) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری دەبن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یان هەر یانەیەکی داواکاری تر.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ئۆلی گونار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مان یونایتد بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پۆگبا داوای فیدی ڤاڵڤێردی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە.

بەبۆچوونی ڕۆژنامەوانانی بەریتانیا، ئەگەر ڕیاڵ مەدرید داواکاری پۆگبا بێت ئەوا یانەی شەیتانە سورەکان لەبەرامبەردا داوای فیدی ڤاڵڤێردی دەکەن.

ئەگەر هەنگاوی ئاڵوگۆڕی دوو ناوەندسازەکەش وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت، ئەوا بەرپرسانی مان یونایتد بە جیا هەوڵ بۆ ڤاڵڤێردی دەدەن، بەڵام کێشەی گەورەیان ئەوەیە کە ناوبراو تا ٢٠٢٥ بۆندی لەگەڵ ڕیاڵ ئیمزاکردووە و نرخی شکاندنی بۆندەکەش زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن یورۆیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان بۆندی شوێنگرەوەی تیاگۆ سیلڤای لە ئیتاڵیا مسۆگەرکردووە


خەڵک سپۆرت

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە و یانەی مانچستەر یونایتد زەرەرمەندی گفتوگۆکانی نێوان ئەو یانەیە و لیۆپناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس دەبێت.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانت جێرمان چاوی بە ڤالی ڕەمەزانی لێپرسراوی کاروبارە کارگێڕییەکانی کالیدۆ کۆلیبالی کەوتووە.

لیۆناردۆ هەوڵیداوە لێپرسراوی کارەکانی کالیدۆ بە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان قایلبکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی دەربڕیوە موچەی ساڵانەی بەبڕی ١٠ ملیۆن یورۆ بۆ تەرخانبکات هاوشانی چەندین ئیمتیازاتی تر کە هەرگیز یانەیەکی وەک ناپۆلی ناتوانێت بۆی دابین بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو بۆندەی یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەیکردووە بۆماوەی پێنج وەرزە، لەو ماوەیەدا کۆلیبالی وەک یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی پاریس جێگەی تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی دەگرێتەوە.

فوتباڵ ئیتاڵیا دووپاتیکردۆتەوە، بەوپێیەی کالیدۆ کۆلیبالی لەدایکبووی فەرەنسایە، لە شاری پاریس ڤێلایەکی نوێی کڕیوە و ئەوەش ئاماژەیە بە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ پاریس.

لەم گواستنەوەیەدا یانەی مانچستەر یونایتد زەرەرمەند دەبێت، چونکە ئەو یانەیەش ماوەی وەرزێکی تەواوە هەموو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئەسمەرەکەی ناپۆلی دەستپێکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سوراێز هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند: کاتێک بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە منیش دەگەڕێمەوە


خەڵک سپۆرت

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە پەیام بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەی دەدات، کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولە ئەوروپییەکاندا ئەویش دەگەڕێتەوە.

سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی ڕاستییەوە لەمانگی یەکی ٢٠٢٠ نەشتەرگەرییەکی قورسی ئەنجامدا، وادەی حەسانەوە و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی بە چوار مانگ خەمڵێنرا.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەبارەی بەرەوپێشچوونی بارودۆخی تەندروستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەوە ئاشکرای کردووە، ئەستێرە ٣٣ ساڵەکە لەماوەی کەرەنتین لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی مەشقە جەستەییەکانە و هەنگاوی گەورەی ڕووە و گەڕانەوە نێو یاریگاکان بڕیوە.

لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” هەست دەکەم لە دۆخێکی زۆر باشدام، دەستم کردۆتەوە بە ڕاکردن و ڕۆیشتن، ئەوکاتەی یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە سەر ململانێکانی وەرز منیش دەگەڕێمەوە”.

تائێستا نەزانیوە خولی ئیسپانیا کەی و بە چ میکانیزمێک دەستپێدەکاتەوە، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەمانگەکانی پێنج و شەش دەستبکرێتەوە بە یاریەکان و لەو وادەیەشدا سوارێز دەتوانێت بەوپەڕی تواناکانیەوە ئامادەبێت.

یاریزانەکەی ئورۆگوای جگە لەپێکانەکەی، ئاماژە بە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و ڕایدەگەیەنێت :”حاڵەتەکان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەکەن، پەیامم بۆ ئۆرۆگوای ئەوەیە کە لەماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان بپارێزن”.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کە لویس سوارێز دەستی بە کارە خێرخوازییەکانی کردووە و (٥٠٠) خانەوادەی هەژاری لە وڵاتەکەی بەسەرکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان