ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا.. ڕێگە بە پارتەكەی داود ئۆغڵۆ نادرێت بەشداری هەڵبژاردن بكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا لیستی ناوی ئەو پارتانەی ئاشكرا كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیادا بەشدار دەبن.

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو پارتانەی دوورخراونەتەوە مەرجی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەوساتەی ئەحمەد داودئۆغلۆ لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) جیابوونەوەی خۆی ڕاگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك بەرهەڵستكار تێیڕوانیوە، بۆیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراوەتەوە.

لیستەكە ناوی 15 پارتی سیاسی لە توركیا لە خۆدەگرێت، بەڵام پارتەكەی ئەحمەد داودئۆغلۆ بەناوی (پارتی داهاتوو) كە تازە دامەزرێنراوە، لە لیستەكەدا دوورخراوەتەوە.

ئەحمەد داودئۆغلۆ ساڵی 2016 لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان ناچار بەوە كرا دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ناكۆكییانەی كە لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیبوو، بەتایبەتی ناكۆكی لەسەر دۆسیەی هەمواركردنی دەستوور كە ئامانج لێی فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی توركیا بوو.

جیهان

چیرۆكە غەمناكەكانی 2020
ئاریما لەو شوێنەدا گیانی سپارد، كە 15 ساڵە كاری لێدەكات


 

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

ئاریما نسرین ساڵی 2002 كاتێك بە خۆیی و عەلاگەیەك جلوبەرگەوە گەیشتە بەریتانیا، تەمەنی 19 ساڵ بوو. هەموو ئومێدی ئەوەبوو كاتێك ژیانی پێكەوەنا لە بەریتانیا، ژیانی گەنجییەتی منداڵەكانی وەك گەنجییەتی پڕ تەنگوچەڵەمە و ناخۆشی خۆی نەبێت كە لە پاكستان بەسەری برد.

ئاریما لە دوای ساڵێك گەیشتنی بە وڵاتی بەریتانیا دەستی كرد بەكاری پاككردنەوە لە نەخۆشخانەی والسال مانۆر. لەم كارەدا سەركەوتوو بوو. تەنانەت چەند جارێك ویستوویەتی واز لە كارەكەی بهێنێت، بەڵام سەرۆكی جێبەجێكاری نەخۆشخانەكە ڕێگەی نەداوە و مووچەی كاتژمێری كاركردنی بە ڕێژەیەك بۆ زیاد كردووە تا دواجار 3 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕیچارد بیكن سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای والسال-ی چاودێری تەندروستی ڕێگەی نیشاندەدرێت كە بخوێنێت و ببێت بە پەرستیار لە هەمان نەخۆشخانەی كەكاری پاككردنەوەی تێدا دەكات.

ئەم بیرۆكەیە هەنگاوێكی گەورە دەبێت بۆ ئاریما، ساڵی پار 2019 بڕوانامەی پەرستیاری بەدەستدەهێنێت لە زانكۆی وۆلفێرهامپتۆن.

ڕیچارد بیكن بۆ ئیندیپێندنت دواو و دەڵێت:”خەونی خزمەتكردن بوو وەك پەرستیار، بۆیە مردنەكەی ناخی مرۆڤ دەڕوخێنێت”.

ئاریما- 36 ساڵ- خاوەنی 3 منداڵ بوو. هەمیشە چاوی لەسەر ئەوە بوو كە منداڵەكانی ببن بەبەشێك لە كۆمەڵگەی بەریتانيی و هانیشی دەدان هەرگیز بیر لە گەڕانەوە نەكەنەوە بۆ پاكستان.

ئەم پەرستیارە موسڵمانە دوای 15 ساڵ كاركردنی بەردەوام لە نەخۆشخانەی والسال مانۆر لە وێست مێدلاندز- بەریتانیا، هەر لەو نەخۆشخانەیە ڕۆژی 3ی نیسان بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستدا.

وەك شەبینە كۆسار بۆ (بی بی سی) دوا، دوو هەفتە ململانێی كرد لەگەڵ نەخۆشییەكە لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەكە، بەڵام دواجار گیانی لەدەستدا.

كۆسار كە 16 ساڵە هاوڕێی ئاریما-یە دەڵێت: “بەشی زۆری كاتەكان پێكەوە بوون لە كاری خێرخوازی و كاركردن لە كۆمینیتی موسڵمانەكانی ناوخۆی وۆلڤێرتهامپتۆن”.

نادیە شەبیر كە دوو ساڵ لەمەوبەر پێكەوە بوون لە پەیمانگای تەكنیكی، باس لەوەدەكات كە ئاریما پەلەی بوو زوو كۆتایی بەخوێندن بهێنێت و هەر لەو نەخۆشخانەیە ببێتەوە بە پەرستیار. نادیە بۆ ڕۆژنامەی گاردیان وتوویەتی: “خەونەكەی هاتەدی، بەڵام تەنیا چەند مانگێك كاریكرد وەك پەرستیار”.

نادییە لەبەردەم پەیامنێرەكەی گاردیان دەست دەكات بە گریان و دەڵێت: “دوو مانگ پەرستیاری كرد.. هەمیشە دەهات و پێی دەوتم، ئەم بەرگە زۆر جیاوازترە لەو بەرگەی كە بۆ پاككردنەوە دەمپۆشت…”

نادیە ئەو جریوەیەی (ئاریما) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەخاتەڕوو كە ڕۆژی دەرچوون لەسەر وێنەیەكی بەبەرگی دەرچوونی زانكۆوە دایناوە و نووسیویەتی: “هەرگیز ئەوە بەبیرمدا نەهاتووە لە پاككەرەوە و خزمەتگوزارێكەوە ببم بە پەرستیار، بەڕاستی ڕۆژێكی دڵهەژێنە، سوپاس بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی والسال مانۆر كە ئەم هەلەی بۆ ڕەخساندنم.. ئیتر خەونەكە هاتەدی”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە 9 ملیار ڕیاڵی بۆ ئەو كەسانە تەرخانكرد كە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە زیانیان بەركەوتووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

شای سعودیە بە فەرمانێكی شاهانە بڕی 9 ملیار ڕیاڵی سعودیی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەكەی تەرخانكرد، كە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانیان بەركەوتووە.

شازادە فەیسەڵ بن خالد بن عەبدولعەزیز ڕاوێژكاری شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە ڕایگەیاند: شا فەرمانێكی شاهانەی دەركردووە بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو كەسانەی بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان لە كارەكانیان دابڕاون و زیانیان بەركەوتووە.

ڕاوێژكاری شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە ڕوونیشیكردەوە: ئەو كەسانەی ئەو فەرمانە شاهانەییە دەیانگرێتەوە زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار كەسن و زۆربەیان لە كەرتی تایبەت كاریان كردووە و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە كارەكانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئوسترالیا دەرمانێكی ئاشكراكرد كە لە تاقیگەدا لەماوەی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناودەبات


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەرمانێك ئاشكرا كرا كە لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەستە و دەتوانێت لە تاقیگەدا لەماوەی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوببات.

ماڵپەڕی (7 نیوز)ی ئوسترالیایی بڵاویكردەوە، لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە زانكۆی (مۆناش)ی ئوسترالیا لەسەر دەرمانی ئیڤیرمێكتین (Ivermectin) ئەنجامدراوە دەركەوتووە ئەو دەرمانە دەرەنجامێكی زۆرباشی هەبووە لە لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەدا و تەنها ژەمێك بەكارهێنان دەتوانێت وا لە ڤایرۆسەكە بكات بوەستێت و نەتوانێت خانەكانی زیاد بكات.

لەوبارەیەوە د.كایلی واگستاف سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ڕایگەیاندووە:”لە دەرەنجامەكانی پشكنینە تاقیگەییەكاندا بۆمان دەركەوت كە تەنها بەكارهێنانی ژەمێك لە Ivermectin سەرجەم ترشەناوەكییەكانی زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 48 كاتژمێردا لەناودەبات”.

وتیشی:”ڕوون نییە ئەو دەرمانە چ كاریگەرییەكی تری لە سەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەڵام ئەوەندە دەزانین كە دەتوانێت ڕێگە لە زیادبوونی خانەكانی بگرێت”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئوسترالیاییەكە، هەنگاوی داهاتووی زانایان دەستنیشانكردنی تاقیكردنەوەی ئەو دەرمانەیە لەسەر كەسانی تووشبوو كە ئایا ڕێكارە دروستەكانی بەكارهێنانی چۆن دەبێت و جگە لە تاقیگە چ كاریگەرییەكی لەسەر ڤایرۆسەكە دەبێت لە لەشی مرۆڤدا.

پێشتر، ئیدارەی خۆراك و دەرمان، ئیڤیرمێكتین (Ivermectin) بۆ لەناوبردنی بەكتریا دەستنیشان كردبوو، كاریگەری بەرچاویشی هەبووە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان