ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ناڵە سوپەر لەسەر ڤیدیۆکانی ئەم دوایەی هاتە دەنگ : کۆمێنتی بریندارکەر مەنووسن

خێزان

خانمە مۆدێل و پێشکەشکار ناڵە سوپەر  لە پاش بەشداریکردنی لە پرۆگرامی دوو بە دوو لە کەناڵی نێت تیڤی ڕونکردنەوەیەکی  ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بڵاوکردەوە.

 

ناڵە سوپەر لە بارەی پرۆگرامەکەوە دەڵێت”بەشداریکردنم لەو پرۆگرامەدا شتێکی خۆش بووە و بۆ خۆشی بووە، بەداخەوە کاتێک ڤیدیۆیەکت بڵاودەبێتەوە خەڵک لە کۆمێنت هەزار و یەک قسەی ناشرین دەڵێن لەکاتێکدا گەر هەمان ئەو کەسانە ڕووبەڕوو بتبینن هیچکات ناتوانن ئەو قسانە بکەن و بڵێن”

ناڵە دەڵێت”داوا لە خەڵک دەکەم بەر لەوەی بڕیاربدات لە پشتی مۆبایلەکەیەوە کۆمێنتی بریندارکەر بنوسێت، دووجار بیر لەوە بکاتەوە کە ئەو نوسینەی ئەو چ کاریگەریەکی خراپ جێدەهێڵێت، لەکاتێکدا چینەکانی کۆمەڵگە جیاوازن و هەمووی وەک یەک بیر ناکاتەوە، بۆیە وابزانم کاریکی ئاسانە گەر لە جیاتی شەڕ ئاشتی نیشان بدەن”

ریکلام

هەواڵەکان

هەنسک: گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات

خێزان

خانمە مۆدێل هەنسک ئاماژە بەوە دەدات کە لە کوردستان بۆ کاری مۆدێل ڕوخسار گرنگە نەک جەستە و پێوەرەکان جیاوازە.

هەنسک دەڵێت”گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات، بۆیە لێرە مۆدێلەکانی خۆمان بەلای خەڵکەوە گرنگن چونکە زیاتر خەڵک ڕوخسار دەبینێت نەک جەستە”

هەنسک دەشڵێت”من مەرجەکانی مۆدێلم تێدایە، هەرچەندە ڕەنگە باڵام وەک پێویست نەبێت، بەڵام لە کوردستان یاسایەک نییە بۆ کاری مۆدێل و هەرکەسە و بۆخۆیەتی”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

نانسی عەجرەم بە کۆنسێرتێک تیک تۆک داگیر دەکات

خێزان

هونەرمەند نانسی عەجرەم بە کۆنسێرتێک تیک تۆک داگیردەکات و ڤیدیۆکانی لە ئاستی جیهانیدا دەبێتە زۆرترین بیندراو.

نانسی عەجرەم لە ڕێگەی ئۆنلاین و بە لایڤ لە تیک تۆک کۆنسێرتێکی ئەنجامدا کە کوالێتی کۆنسێرتەکە و ستایل و ستۆدیۆکەی زۆر پێشکەوتوو بوو، هەر ئەوەش بووە هۆی سەرسامی بۆ هەموان.

نانسی عەجرەم لە کۆنسێرتەکەیدا بەشێک لە گۆرانیە کۆن و نوێکانی خۆی وتەوە و لە هەر جارێکیشدا بە ستایل و دیکۆری جیاوازەوە دەردەکەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چەند ساتێکی دەگمەنی مێژووی کە بە وێنە تۆمار کراوە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی زۆر دەگمەن و جیاوازی مێژووین کە لەکاتێکی تەواو گونجاودا گیراون.

ئەمانە یەکەم کۆمەڵە ژن بوون کاندید کرابوون بۆ بوون بە ئاسمانەوانی ناسا لە ١٩٧٨ ـدا.

Rue de Rivol ـی پاریس پاش گرتنی لەلایەن نازییەکانەوە ١٩٤٢.

 

 

ناشتنەوەی تەرمی شەڕکەرەکانی جەنگی بۆسنە لە ساڵی ٢٠٠٥ ـدا.

بەردەگەورەکان لە ساڵی ١٨٩٧ ـدا.

 

 

سەربازێکی نیوزلەندی سەرقاڵی جگەرە کێشان و پشودانە لە بیابانی باکوری میسڕ ١٩٤٢.

 

 

گروپێک لە ژنان لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن لە ساڵی ١٩٢٤ ـدا.

 

 

مارک تواین لە تاقیگەیی نیکۆلا تێسلادا هاوینی ١٨٩٤.

 

 

ژنێکی فەڕەنسی سەرقاڵی تێکردنی چایەکی گەرمە بۆ سەربازێکی بەریتانی لە شەڕی نۆرماندی دا، ١٩٤٤.

 

 

ئەدۆڵف هیتلەر لە سەردانی کردنی پاشای تایلەنددا لە ١٩٣٤ ـدا.

 

 

واڵت دێزنی و میکی ماوس لە ساڵی ١٩٣١ ـدا.

 

 

بورانەوەی سەربازێک لەکاتی هاتنی شاژنە ئێلیزابێثی دووەمدا لە ساڵی ١٩٧٠ ـدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان