ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بەهۆی بارانەوە ڕاگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە باران كارەكانی ئەمڕۆی پێوەری زیرەكی ڕاگرت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، ئەمڕۆ شەممە ۱۸/ ۱/ ۲٠۲٠ تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەك لە هەردوو گەڕەكی ( فەرمانبەران و هەواری شار) كاریان دەكرد.

ڕاشیگەیاند، بەڵام بەهۆی بارانبارینی زۆر نەتوانرا كارەكانی ئەو دوو فیدەرە تەواو بكرێن و سەپەرشتیار كارەكانی ڕاگرت و ڕۆژێكی دیكە تەواوی دەكەن.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 42 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبا دانراوە.

ئابوری

حكومەتی هەرێم 40 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەكی كارەبا تەرخاندەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێم 40 ملیۆن دۆلار بۆ كارپێكردن و چاكسازی لە وێستگەی كارەبای خەبات تەرخاندەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ۲۳/۲/۲٠۲٠ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ لەتیمێكی ڕێكخراوی بۆسكۆ و كۆمپانیای هانمی گڵۆبال كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا داوای لە كۆمپانیای ناوبراو كرد لەكاتی خۆیدا بێ دواكەوتن هەموو كاروبارەكانی وێستگەكە تەواو بكەن و ڕادەستی وەزارەتی كارەبای بكەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا ڕەزامەندی داوە بۆ تەرخانكردن و خەرجكردنی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی یەك ساڵ بەمەبەستی كارپێكردن و چاكسازیی لە وێستگەی هەڵمی خەبات.

لای خۆیانەوە تیمەكەی ڕێكخراوی بۆسكۆ و كۆمپانیای هانمی گڵۆبال، بەڵێنیان دا بەمنزیكانە هەموو داواكارییەكانی وەزارەت جێبەجێ بكەن.

وێستگەی هەڵمی خەبات بەیەكێك لەوێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەنرێت كە هەموو كارەكانی تەواو بووە و لەئێستادا وەك تێست دەستی بەبەرهەمهێنانی كارەبا كردووە و بەمنزیكانە بە فەڕمی وێستگەكە دەكرێتەوە، وەزارەتی كارەباش سەرقاڵی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ ئیشپێكردن و چاكسازیی وێستگەكە بدرێتە كەرتی تایبەت و بەپێی ڕێنماییەكان و جێبەجێكردنی گرێبەستەكە كۆمپانیایەكی شارەزا هەڵدەستێت بە ئیشپێكردن و ئەنجامدانی كاری چاكسازیی و بڕی 300 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت و وەزارەت ئەو بڕە كارەبایەی لێ دەكڕێتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی یەك وەزارەت ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 24ی شوبات مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

مانگی 2ی 2020 بەرەو كۆتایی دەڕوات و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێن: “30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین” بەڵام مانگی ڕابردوو لە 23ی مانگدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچەیان وەرگرت، بەڵام لەم مانگەدا هێشتا زۆربەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەت لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن بڕیار دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای تووشبوونی دەیان هاوڵاتی ئێران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتۆتەبەر و بەپێی زانیارییەكانیش، وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردە و تەندروستی و چەند وەزارەتێكی دیكە ژوورێكی عەمەلیاتیان بۆ ئەو مەبەستە دروست كردووە.

هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم ئاشكرای دەكەن، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسەكە لە هەرێم تۆمار نەكراوە، بەڵام مەترسی لەسەر هاووڵاتیان و بەتایبەتیش ناوەندەكانی خوێندن هەیە و تاكو ئێستاش حكومەت هیچ بڕیارێك لەو بارەوە نەداوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە یەكێكە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و بەدڵنیاییەوە ئەو بابەتە باسی لێوە كراوە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ، هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە ڕاسپێردراون لێكۆڵینەوەیەكی وردی حاڵەتەكان بكەن و ڕاپۆرت بدەنەوە بە ئەنجوومەنی وەزیران”.

ئاشكراشیكرد، هەركاتێك گەیشتە ئەو قۆناغەی پێویست بەوە بكات ناوەندەكانی خوێندن دابخرێن، ئەوكاتە بەدڵنیاییەوە تەندروستی و ژیانی هاووڵاتیان لە پێش هەموو شتێكەوەیە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە، دوێنێ لە كۆبوونەوەی بەپەلەی حكومەتی هەرێم بەشدار بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باس لە سەرجەم ڕێككارەكان كراوە، هەموو ئەگەرێكیش كراوەیە تاوەكو ڕاگرتنی دەوامیش.

وتیشی، “ئەوەی ئێستا هەیە دۆخێكی دەرونییە و پێویست بەو ترسە ناكات، بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەبین تا چەند ڕۆژێكی تر و ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد بڕیاری ڕاگرتنی دەوامیش دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان