ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

کاتێک کچێک زۆر توڕە و عاجز دەبێت لێت، چۆن ئاشتی دەکەیتەوە؟

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات لەسەر شتی جۆراوجۆر لە یەکدی عاجز دەبن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بەتایبەت گەر بەرامبەرەکەت کچ بوو:

 

-سەرەتا داوایی لێبوردن بکە

-ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و لە زۆر جاردا بەسیشە بۆ ئەوەی ئاش بنەوە، بەڵام گەر زۆر توڕە بوو ئەوا بچۆرە هەنگاوەکانی دواتر.

 

-نامەی لێبوردن

-هەندێجار بەتەنها قسە بەس نییە، بۆیە نامەیەکی بۆ بنوسە و تێدا داوای لێبوردی لێبکە، پاشان لەگەڵ گوڵێکدا پێشکەشی بکە.

 

-هەستی خۆتی پێبڵێ

-ئەوەی بۆ دەربڕە کە تۆ چەندێک ئەوت خۆشەوێت و خۆی و هەستی ئەو زۆر لات گرنگە.

 

-با سارد بێتەوە

-کاتێک دەزانیت هێشتا دڵی پڕ و گەرمە، هەر مەڵێ ببورە ببورە، ئەوە دۆخەکە خراپتر دەکات، هەندێ کاتی پێبدە با سارد بێتەوە.

 

-قسەکردن بگۆرە

-بۆ ڕۆژی دواتر نامەی بۆ بنێرە و بە کورتی و کەمی قسەی لەگەڵ بکە تا شتەکان وردە وردە ئاسایی دەبنەوە.

 

-گەر پێویستی بەکات بوو پێی بدە

-گەر دۆخەکە هەر چاک نەبوو ماوەیەک کاتی پێبدە تا بیر بکاتەوە و بۆچونی یەکجارەکی خۆی دەرببڕێت.

ریکلام

خۆشەویستی

دەروونناسەکان شیدەکەنەوە: بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن

خێزان
لەم ڕۆژگارەدا هەموان بەدوای پەیوەندی خۆشەویستی و دڵداریەوەن و زۆرێک هەر زوو ژن دەهێنن، لەکاتێکدا بە داخەوە بەشێکیان بە جیابونەوە کۆتایی دێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە دەروونناسەکان دیاریان کردووە و وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن:

 

– خۆشەویستی لە دڵشکان ناتپارێزێت

گەنجە تازەکان کاتێک دڵیان دەشکێت یان شتەکان بەو جۆرە نابێت کە دەیانەوێت ئیدیی دنیایان لێدێتەوە یەک، لەکاتێکدا گەورەکان دەزانن کە مەرج نییە هەموو کات شتەکان بەو جۆرە بێت کە دەتەوێت.

 

– خۆشەوویستی بەخشینە

 

زۆرێک خۆشەویستی و هاوسەرگیری تەنها بە یادگاری جوان و گەڕان و پیاسە دەزانێت، لە کاتێکدا نازانیت کە هاوسەرگیری و خۆشەویستی بەخشینە بەر لە وەرگرتن، هەر بۆیە کە بۆی دەردەکەوێت بێزار دەبێت، لە کاتێکدا خودی پەیوەندیەکە بەرپرسیارێتییە.

 

 

– توانای بەڕێوەبردن

ئەوانەی تەمەنیان کەمە توانای بەڕێوەبردنی هەست و کۆنتڕۆڵی خۆیان کەمترە، کاتێک شەڕێک یان شتێک ڕوودەدات یەکسەر وەک کوردەواری دەڵیت “هیچی تێدا ناهێڵنەوە” لە کاتێکدا لە تەمانێکی گەورەتردا خۆیان هەوڵی چارەسەری دەدەن.

 

 

– تایبەتمەندی کەسێتی

 

کاتێک گەنجە تازەپێگەیشتوەکان هاوسەرگیری دەکەن ئیدی وا دەزانن نابیت بەبێ یەک دەستبکەن بە ئاودا، لەدواتریش لێک بیزار دەبن لەکاتێکدا بەردەوام لە هاوسەرگیری و خۆشەویستیدا بوار بۆ تایبەتمەندیە کەسێتیەکان دەبێت بهێڵدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێییت!

خێزان

کاتێک کەسێک بەڕاستی کەسیکی خۆش دەوێت، نیشانەکانی لە جەستەیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو نموونانە:

 

– ژنان دەنگیان ناسکتر دەبێت و نەرم و نیانتر دەبن، پیاوانیش ڕۆمانسیتر دەبن

– بەبێ ویستی خۆیان سەر کوڵمەکانیان سور هەڵدەگەڕێت لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیان

– پیاوان ئێسکەکانیان بەهێزتر و پیاوانەتر دەبێت

– خۆشەویستی لە چاوەکاندا دیارە و گلێنەی چاویان زۆر گەورەتر دەبێت

– هەست بەوەدەکەن کە دەتوانن کاری نا ئاسایی و دەریاسا بۆیەکدی بکەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

هه‌رگیز ژنی ژیر ئه‌م 7 شته‌ له‌ پیاوه‌كه‌ی داوا ناكات

خێزان

داواكاری ژنان زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌شێك له‌و داواكاریانه‌ نا لۆژیكین و هه‌رگیز ژنی ئاقڵ و ژیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی داواناكات:

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پیاوه‌كانیان وه‌ك منداڵ نازیان هه‌ڵبگرن و خواردنیان پێبده‌ن و هه‌موو داواكاریه‌كیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌كی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره‌.

-ژنی ژیر هه‌رگیز داوای ئه‌وه‌ له‌پیاوه‌كه‌ی ناكات واز له‌وه‌ بهێنیت كه‌ حه‌زی پێده‌كات، بۆنمونه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێناكات واز له‌ پیشه‌كه‌ی بهێنێت كه‌ خۆی پێی خۆشه‌.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ واز له‌ خانه‌واده‌ و هاورێكانی بهێنێت.

-داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناكات كه‌ له‌ هه‌موو حه‌زه‌كانیدا بۆنمونه‌ بازاڕكردن یاخود ته‌ماشاكردنی درامایه‌كی ژنانه‌ به‌شداری له‌گه‌ڵ بكات.

-زۆری لێناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كه‌سێكی جیاواز له‌وه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌، ته‌نها هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  ببێته‌ كه‌سێكی باشتر.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ ته‌ماشای هیچ ژنێك نه‌كات یاخود له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی گفتوگۆیان له‌گه‌ل نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی ناپه‌سه‌نده‌.

-متمانه‌ی پێده‌كات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان