ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سعودییە هۆشداری دەداتە عیراق


خەڵك- بەشی هەواڵ

توركی فەیسەڵ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودییە ڕایگەیاند، هێشتا كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دیاری نەكراوە و هۆشداریشی دا بە عیراق لە حاڵەتی نەبوونی ئەو هێزانەدا گروپە چەكدارەكان بەهێز دەبنەوە.

توركی فەیسەڵ، بە كەناڵی CNBS ی ئەمریكی وتووە”بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا عیراق خوێنی زیاتری تێدا دەڕژێت”.

هەروەها وتویەتی”كوژرانی قاسم سولەیمانی دەریخست كە ناتوانێت لە دەست سووكایەتییەكانی ساڵی رابردووی دەربازببێت، بەڵام هێشتا رێگرنابێت لەبەردەم ئێراندا بۆ درێژەدان بە بەرنامەی كارەكانی”.

عێراق

هەڵوێستی سائیرون نازانن
دەوڵەتی یاسا بۆ (خەڵك): لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئێمە لەگەڵ زۆرینەداین


خەڵك-ئیدریس جەبار
سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە جێگرەوەی عەدنان زورفی ڕاسێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەگەڵ زۆرینەدان، ڕەتیشیدەكاتەوە هیچ زانیارییەكی لەبارەی هەڵوێستی فراكسیۆنی سائیرون و ڕەوتی سەدرەوە هەبێت.

سەعد موتەڵیبی، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”ئەوان لەگەڵ زۆرینەدان و زۆرینە ڕوو لە هەر ئاراستەیەك بكات ئەوان لەگەڵیدا دەبن و نایانەوێت كۆدەنگی و هەڵوێستی زۆرینە ببەزێنن”.

بە وتەی سەعد موتەڵیبی:”گەر زۆرینە لەسەر مستەفا كازمی یان عەدنان زورفی رێكبكەون، یان تەوافوق لەسەر یەكێكیان دروست ببێت و خواستی زۆرینەیان لەگەڵدا بێت لەسەر ئاستی فەزای نیشتمانی، ئەمە مەرجی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە و هیچ كێشەیەكیان لەو بارەیەوە نییە، لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ هەردوو كاندیدەكەدا باشە كە كەسانی نیشتمانپەروەر عیراقین”.

سەبارەت بەوەی لەئێستادا مستەفا كازمی تەوافوقی لەسەر كرابێت، سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:”گەر ماڵی شیعە بە تەواوەتی لەسەر مستەفا كازمی رێكەوتن، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێمە پشتیوانی لێدەكەین و لەگەڵ ئەو ئاراستەیەدا ڕێدەكەین”.

سەعد موتەڵیبی لەبارەی هەڵوێستی ڕەوتی سەدر و فراكسیۆنی سائیرونەوە وتی:”ئێمە نازانیین هەڵوێستی ڕەوتی سەدر و سائیرون چۆنە، بۆیە چاوەڕوانیین ئەوان هەڵوێستی خۆیان ئاشكرابكەن، بەڵام هیواخوازین ئەوانیش هەڵوێستییان لەگەڵ لایەنەكانی تر بێت و پشتیوانی لە مستەفا كازمی بكەن ، بەڵام تائێستا هەڵوێستییان ڕوون نییە و ئەوەی لە میدیاكانیشدا بڵاودەبێتەوە بە هەند وەرناگیرێت و چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی ئەوان دەكەین”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بروسكەیەك دەنێرێت
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق سەرەخۆشی لە پێشمەرگە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، بروسكەیەكی سەرەخۆشی بۆ فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەهۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە لە هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە گەرمیان.

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بروسكەیەكی سەرەخۆشی بۆ فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە نارد و لە بروسەكەكەدا ڕایگەیاند”دوژمنانی عیراق و بە تایبەت گروپە تیرۆیستەكانی داعش، پێكهاتەیەك یان لایەنێكی دیاریكراو ناكەنە ئامانج، بۆیە پێویستە كاریی هاوبەش هەبێت و هەوڵەكان لەنێوان هەموو هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێن لە دژی جموجۆڵەكانی داعش”.

ئەو ئەندامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق دەڵێت:”پێویستە بائاگابین بەرانبەر بە گەڕانەوەی چالاكی شانە تیرۆریستییەكانی داعش كە پەلاماری لەناكاو لە دژی هێزە چەكدارەكان ئەنجام دەدەن”.

بە بۆچوونی كەعبی”داعش لەئێستادا هەوڵ و كۆششی هێزە ئەمنییەكانی بۆ بەگژداچوونەوەی مەترسی پەتای كۆرۆنا قۆستۆتەوە و دەیەوێت لەو كەلێنەوە چالاكی و جموجۆڵەكانی دەستپێبكاتەوە”.

شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی كوڵەجۆی سەر بە شارەدێی كۆكس لە گەرمیان، پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیاندا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەھید بوون و پێشمەرگەیەكی تر برینداربوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم 80 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 79 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 80 كەس لە تەواوی وڵات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 79 كەسیش چاكبوونەتەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە هەزار و 202 كەس”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە هەرێمی كوردستانیشەوە 2 هەزار و 83 پشكنین ئەنجام دراوە و كۆی گشتی پشكنینەكانیش تاوەكو ئێستا گەیشتۆتە 28 هەزار و 414 پشكنین.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 80 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە 12ی لە ڕوسافە و 24ی لە نەجەف و 20 كەس لە هەولێر و بەسرە 5 كەس و لە سلێمانی كەسێك و هەروەها چەند شارێكی دیكەش.

ئاشكراشی كردووەن كە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 79 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە 7 كەس لە سلێمانی و دهۆك 5 كەس و هەولێر 2 كەس و كەركوك 4 كەس.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە هەزار و 202 كەس و ئەوانەشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 69 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە 452 كەس بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان