ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حكومەتی عیراق: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ڕەتیشدەكاتەوە لەو بارەیەوە هەرێم كێشەی هەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بە ئاژتنسی (العراقیە)ی فەرمی ڕاگەیاند”لایەنی ئەمریكا كاتێكی دیاریی نەكردووە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی، بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانيش، بڕیارێكی سەروەرییە و هەموو خاكی عیراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردسنتانیشەوە كە بەشێكە لە عیراق”.

بە وتەی عەبدولكەریم خەڵەف”هەرێم هیچ كێشەیەكی لەو بارەیەوە نییە”.

سەبارەت بە دەنگۆى دەستپێكردنەوەی كاریی هێزەكانی ئەمریكاش لە عیراق، خەڵەف لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندبوو”فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هیچ ڕەزامەندییەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەكانی سوپای ئەمریكا لە عیراق، دەرنەبڕیوە”.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكایی بڵاویكردبووەوە كە بەرپرسانی ئەمریكا جەختییان لەسەر دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ عیراق كردووەتەوە، ئەمەش دوای 10 ڕۆژ لە هەڵپەساردنيان لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

 

أ.ج

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارێكی داواكراوی داعشیان لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری سێ‌ چەكداری دیكەشیان لە ئەنبار دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە لەكاتێكدایە بەپێی زانیاری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمنی داعش جارێكی دیكە لە عیراق چالاكبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان