ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

زۆربەی پەرلەمانتارە گەنجەكان بە هەڕەشەی خانەنشینی ئاسایی خانەنشینی خۆیان مسۆگركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازی كە حكومەت ئامادەی كردبوو، 78 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان خانەنشین نەدەبوون، چونكە تەمەنیان كەمە و ساڵانی خزمەتیان نەگەیشتبوەوە 15 ساڵ، بۆیە ئەوانیش هەڕەشەی ئەوەیان كرد كە ڕێگەنادەن پڕۆژكە تێپەڕبێت و داوای زیادكردنی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەرانی ئاساییان كرد، بەشێوەیەك كە كەمترین مووچە بكرێت بە 400 هەزار دینار.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، زۆربەی پەرلەمانتارە گەنجەكان كە زانیان خۆیان خانەنشین نابن، فشاری زۆریان لەسەر حكومەت دروستكرد و وتیان ڕێگەنادەین و دەبێت كەمترین خانەنشینی ئاسایی بكرێت بە 400 هەزار دینار، لەكاتێكدایە بەشێكیان تەنها 150 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام حكومەت ڕازی نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارە كە ناوەكەی لای (خەڵك) پارێزراوە وتیشی”بەرامبەر بەوە حكومەت ڕازی بوو، خانەنشینی پەرلەمانتارە گەنجەكانیش بگرێتەوە و  گفتووگۆكانی حكومەت و پەرلەمان سەری گرت و پەرلەمانتارە گەنجان كارتی زیادكردنی خانەنشینی ئاساییان بەكارهێنا بۆ مسۆگەركردنی خانەنشینی خۆیان”.

خانەنشینی ئاسایی كە مووچەكانیان كەمترە لە 400 هەزار دینار

بەپێی پڕۆژەیاساكە دەبوو پەرلەمانتاران دوای 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەت خانەنشین بكرابان، بەڵام بۆ بەرژەوەندی خۆیان پڕۆژەكەیان گۆڕی و ئێستا هەموویان خانەنشین دەبن، لەكاتێكدا زۆربەی پەرلەمانتاران تەمەنیان ناگاتە تەمەنی خانەنشین بوون.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان