ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ پێداچوونەوەیە بە ڕێككەوتنە ئەمنییەكان
حكومەتی عیراق: لەگەڵ واشنتن وتوێژەكان دەستیانپێكرد

خەڵك=- بەشی هەواڵ
لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، دەستپێكردنی وتوێژ لەگەڵ واشنتن بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات ئاشكرادەكات.

لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف بە ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”حكومەتی عیراق لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندییە ئەمنییەكان وتوێژەكانی دەستپێكردووە، چونكە عیراق تێبینی لەسەر ئەو دۆسێیە هەیە، بۆیە كار دەكات تا هەموو شتەكان لەگەڵ پاستنی سەروەریدا یەكانگیربكات”، ئاماژەی بە بەردەوامی دانوستانەكانیش دەكات لەو بارەیەوە.

پێشتر سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراقی بە هەمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندبوو، هەردوو حكومەتی عیراقی و ئەمریكایی، وتوێژ لەبارەی ئایندەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن لە عیراق، و خواستی هاوبەش هەیە بۆ دەستكردن بە دانوستان كە ڕەنگە چەند مانگێك بخایەنێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە”یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە، هاوپەیمانی ناتۆ لە عیراقدا بمێنێتەوە و هێزەكانی ئەمریكاش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا لە عیراقدابن”.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، پەرلەمانی عیراق حكومەتی بە بڕیارێك بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق و ڕێگرتن لە بەكارهێنانی خاك و كایەی ئاسمانی و ئاوی وڵاتەكەی بۆ هەر مەبەستێك، پابەند كرد.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

 

أ.ج

عێراق

موسڵ.. گرووپێكی بازرگانیكردن بە گورچیلەی مرۆڤ دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، گرووپێكی مەترسیدار لە شاری موسڵ دەستگیركران، كە بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو گروپەی دەستگیركراون، لە 11 كەس پێكهاتوون، كە گرووپێكی مافیاییان پێكهێناوە و لەپارێزگای نەینەوا بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتباران دانیانبەوەداناوە نرخی گورچیلەیەك گەیشتووەتە 12 هەزار دۆلار و بازرگانییان پێوەكردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی 17ی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە دەستگیركراون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەللاوی كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كاتی پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری دیاری دەكات و دەشڵێت: “بەپێی چەند كاتێكی دیاری كراو داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ‌ دەكەین”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی عیراق ڕایگەیاند، كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت بەشداری بە لایەنەكان بكەین.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەت بۆ تەواوی گەلی عیراق دەبێت و بكوژانی خۆپیشاندەران ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكەین و سەروەری بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كابینە وزارییەكە ڕادەگەیەنین و داوا لە پەڕلەمان دەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و دەنگی پێ‌ بدات”.

جەختیشی كردەوە، كە كاردەكەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و باشكردنی گوزەرانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە میانی پێشوازی باڵیۆزی چین لە عیراق، سەرۆك كۆمار پەیامێكی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەكەی دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كردووە لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین-ەوە نامەیەكی پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چین-ی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان