ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حەسەن شێخانی: وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا نایانەوێ دۆخی عیراق ئاسایی ببێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە كۆمەڵێك كورد بەرژەوەندییەكان وادەخوازێت دۆخی كەركوك بەو شێوەیە بێت.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ماوەیەكی زۆرە كۆبوونەوەمان نەكردووە و چاوەڕێی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا بووین، بەڵام بەشی پەیوەندییەكانمان 15ی هەموو مانگێك كۆدەبنەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن.

وتیشی”بەداخەوە كۆمەڵێك كورد بەرژەوەندییەكان وادەخوازێت ئەم دۆخە بەو شێوەیە بێت، هیچ هەوڵێك نادرێت دۆخەكە چارەسەر بكرێت و كورد بەرەو شارەكە بگەڕێتەوە، بەرەو دۆخێك بچێتە لە هەڵبژاردەكان دەنگێكی زۆر بهێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵوەشاوەتەوە و لە چەند مانگی داهاتووشدا دەبێت كۆمسیۆن ئامادەسازی بكات بۆ هەڵبژاردنەكان و بەڵام كورد ئامادەسازی نەكردووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی عیراق بەشێوەیەك بەلارێدا براوە، دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكەی خراپ بووە و ناتوانیت هیچ پێشبینی باشی بكەیت، بەڵام دۆخەكە بەرەو خراپی دەچێت، چونكە بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا وا باشە كە دۆخەكە بەرەو خراپی بڕوات و ئاژاوە دروست دەكەن، بۆ ئەوەی لەكاتی ئەو ئاژاوەیەدا وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا بڕیارەكانی خۆیان بچەسپێنن بەسەر هەموو لایەنە كوردیی و عیراقییەكاندا.

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئێزدییەكانی دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان لەكوردستان و عیراق و جیهان دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت.

لە پەیامەكەی پەڕلەماندا هاتووە، هیوادارین لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا، هەمیشە لەئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە، بەسەرفرازی بگەڕێنەوەسەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان