ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ وێب زیاد کرد

ئینستەگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراوە.

فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستەگرامیبە یەک ملیار دۆلار کڕییەوە، و دەوترێت ئەگەر ئینستەگرام ھەر ئەو پەرەسەندنەی بمێنێ لە فەیسبووک گەورەتر دەبێ، کوین سیسترۆم لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئینستەگرام  و بەڕیوەبەری کۆمپانیای فاست دەڵێ ئەوە گەورەترین ھەبوونی جیھان دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە ئینستەگرام لەسەر کۆمپیوتەر بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و یەکێک لە خواستەکانی بەکارهێنەران ئەوەیە نامەکانیان ئاڵووگۆڕ بکەن لە وێبدا.

ئێستا و بەشێوەیەکی فەرمی ئینستەگرام دەست دەکات بە بەردەست خستنی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەکارهێنەران بەشێوەیەکی فەرمی و زنجیرەیی.

هەروەها ئادەم مۆسێری لە تویتەرەوە ڕایگەیاند” دەست دەکەن بە بەردەست خستنی دایرێکت(بەشی مەسج)ی ئینستەگرام بۆ بەکارهێنەران” و سەرەتاش بۆ یەک ملیۆن بەکارهێنەر بەردەست دەبێت و دواتریش دەگات بە هەمووان.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای فیلتەر کرانی چەند جاری ئینستەگرام لە ئێراندا خۆی بەشداری ئەو تۆڕەیە، چەند جار ئەو تۆڕە لە لایان ھێزی سایبێری ئەو وڵاتەوە فلتەر کراوە بەڵام ھەموو جارەکان دوای چەند کاتژمێرێک کراوەتەوە.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەرهەنگێكی ٨ زمانی دابەزێنە کە گرنگترین زمانە جیهانییەکانی تێدایە بە ملیۆن وشە!

خەڵک-سەلمان خالید

ئەم فەرهەنگە کاردەکات بەبێ بوونی ئینتەرنێت وە خوێندنەوەی ووشەکان، زۆرترین ووشە لە خۆدەگرێت کە دەگانە نزیکەی یەک ملیون بۆ ٨ زمانی جیاواز.

هەروەها ئەپەکە ڕێت پێدەدات بۆ زیادکردنی ووشەکان بۆ بەشی دڵخوازەکان، هەروەها پێک دێت لە بەشی مێژوو بۆ زیادکردنی ووشەکان بە پێی کات، هەروەها لە ڕێی ئەم ئەپەوە دەتوانیت وشەکانیش بخوێنێتەوە.

Image result for فەرهەنگی هەردی‎

سێ جۆر ڕوکاری هەیە سپی ، ڕەش وە شین و هەروەها ئەپەکە بەکارهێنانی ئاسانە و هەروەها ئەپەکە دەتوانێت هەڵبستێت بە خوێندنەوەی زمانەکانی ئینگلیزی ، عەرەبی ، تورکی ، سویدی، ڕووسی ، فەڕەنسی وە ئەڵمانی.

بۆ داگرتنی ئەم ئەپڵیکەیشنە کرتە لێرە بکە.

ئەپەکە پێک دێت لە ١٦ بەش و ژمارەی ووشەی فەرهەنگەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

١- ئینگلیزی بۆ کوردی سەروو ٢٠٠ هەزار ووشە.
٢- کوردی بۆ ئینگلیزی سەروو ١٢٠ هەزار ووشە.
٣- عەرەبی بۆ کوردی سەروو ٧٥ هەزار ووشە.
٤- کوردی بۆ عەرەبی سەروو ٧٠ هەزار ووشە.
٥- سویدی بۆ کوردی سەروو ٦٠ هەزار ووشە.
٦- کوردی بۆ سویدی سەروو ٣٥ هەزار ووشە.
٧- ڕووسی بۆ کوردی سەروو ٣٠ هەزار ووشە.
٨- کوردی بۆ ڕووسی سەروو ٦٠ هەزار ووشە.
٩- فارسی بۆ کوردی سەروو ٤٥ هەزار ووشە.
١٠- کوردی بۆ فارسی سەروو ٤٠ هەزار ووشە.
١١- تورکی بۆ کوردی سەروو ٤٣ هەزار ووشە.
١٢- کوردی بۆ تورکی سەروو ٤٢ هەزار ووشە.
١٣- ئەلمانی بۆ کوردی سەروو ٥٠ هەزار ووشە.
١٤- کوردی بۆ ئەلمانی سەروو ٤٥ هەزار ووشە.
١٥- فەڕەنسی بۆ کوردی سەروو ٤٥ هەزار ووشە.
١٦- کوردی بۆ فەڕەنسی سەروو ٤٣ هەزار ووشە.

Image result for فەرهەنگی هەردی‎

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وردترین و زۆرترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەرە نوێکەی سامسۆنگ بزانە بۆ مۆبایلەکان

خەڵک-سەلمان خالید

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین پڕۆسێسەری خۆی ڕاگەیاند بۆ مۆبایلەکان بە ناوی Exynos 990 کە بۆ مۆبایلەکان دەگونجێت.

سامسۆنگ ساڵانە نەوەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت لە پڕۆسێسەری ئێگزەینۆس بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی کە بەشێکی کەمی مۆبایلەکان ئەم پڕۆسێسەرەیان لەسەر جێگیر دەکرێت و لە ئێستادا خواستی بەکارهێنەران بە زۆری لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن کۆمپانیای کواڵکۆمە.

سامسۆنگ لەم نەوە نوێیەی ئێگزەینۆس دا کاری لەسەر زۆر لایەنی مۆبایلەکان کردووە و توانستی بەرزکردووەتەوە و لایەنی سەلامەتی باشتر کردووە.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

سامسۆنگ دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی نوێی ژیرییە بە بوونی دوو ناوکی دەماری بۆ ئەوەی بە توانایەکی باشتر ژیرییە دەستکردییەکان ئەنجام بدات.هەروەها چیپسێتەکە هەشت ناوکی ٦٤ بیتی لەخۆگرتووە بە پشتگیری کەری ڕامی LPDDR5.

پشتگیرییەکی باشتری وێنەکان گیراوە بە پلەی پڕۆ بۆ ژیری دەستکرد بۆ کارپێکردنی زیاتر لە یەک کامێرا و ڕوونییەکی بەرزتر، و بە پشتگیریکەری مۆدێمی 5123 کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

هەروەها سامسۆنگ زیاتر لەسەر دواوە و دەڵێت ئەمە داهێنەری کاری فیلمینگە و پشتگیری ڕوونی ٨ کەی دەکات، هەروەها لایەنی پڕۆسێسەری گرافیکیش زیاتر پێش خراوە بۆ یارییەکان بە داڕشتەی نەخشەیەکی وردتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆنەر مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro و ڕامی ٨ گێگابایتە

خەڵک-سەلمان خالید

لقی هۆنەری سەر بە کۆمپانیای هواوی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro کە مۆبایلەکە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی گونجاو و نایابە.

لە پشتەوەیدا خاوەنی سێ کامێرایە و کامێرای سێڵفیش دوو دانەیە و هەروەها مۆبایلەکە دوو جۆری بیرگەی بۆ بەردەست خراوە بە ڕامی ٨ گێگابایت، و هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری تەکنەلۆژیا و ڕایەڵەی فایڤ جی دەکات.

مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکەرەوەی ٤٠ واتی دەکات و ٢٧ واتیش بۆ بارگاویکەرەوەی وایەرلێس کە بە ٣٠ خوولەک سەدا ٥٢ ی باترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.

مۆبایلی View30 Pro بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەستە و پشتگیری بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەش دەکات، بەهۆی تەکنیکی پاوەربانک/Reverse wireless charging.

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن:

شاشە: 6.57 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 40+8+12 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ + 8 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 990 5G
باتری: 4100 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 – 256 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری Magic UI 3.
ڕەنگەکان: ڕەش و شین و فرۆست و پرتەقاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان