ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەم بورهان قانع: بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازی 78 پەرلەمانتار لە خانەنشینی بێبەش دەكران


خەڵك- بەشی هەواڵ

مەم بورهان قانع لە وتارێكدا كە لە فەیسبوكی خۆی بڵاوكردووەتەوە نوسیویەتی” بە پێی ئەو مەرجەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ خانەنشینیی پلە باڵاكان داینابو، تەنها لەم خولەی ئێستای پەرلەمان دا، (78) پەرلەمانتار لە خانەنشینیی بێبەشدەكران و بەمەیش لە كۆبونەوەی دەیان كاتژمێری جیاجیادا، ئەوانەی ئەم خانەنشینبونە نەیدەگرتنەوە، كەوتبونە ناڕەزایی و “لۆبیی” دروستكردن، بۆ ئەوەی ئەو مەرجانەی خانەنشینبون لاببرێن، یان دەرچەیەكی “یاسایی” بدۆزرێتەوە؛ بۆ ئەوەی “خاوەن پلە باڵا بێمەرجەكان”یش سودمەندببن و خانەنشین بكرێن.”

هەر لە نوسینەكەیدا ناوبراو نوسیویەتی” ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشبینیدەكرا لەم خولە و هەر چوار خولەكەی پێشوی پەرلەمان دا، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە، كە بەپێی ئەو بڕگەیە خانەنشینییەكانیان هەڵدەوەشایەوە، دەگەیشتە نزیكەی 350 پەرلەمانتار (رەنگە زیاتریش). ئەوەبو لە دانیشتنی تایبەت بە خوێندنەوەی دوەمی پڕۆژە یاسای ناوبراو و بە فشار و نیگەرانیی زۆرینەی ئەو پارلەمانتار و پلە باڵایانەی ئێستا و رابردو، كە ئەم خانەنشینییە نەیدەگرتنەوە، دەسكاریی ئەم مەرجانە كرا و پینەیەكی “یاسایی” بۆ دۆزرایەوە.”

ئەو پەرلەمانتارە هەر لە نوسینەكەیدا باسی لەوەكردووە، بەپێی ئەو دەرچە “یاساییە!””ی ئەو چەند فراكسیۆنە دۆزییانەوە، نەك بە تەنها نزیكەی 350پەرلەمانتاری ئەم خولە و خولەكانی پێشوی پەرلەمان بە رێژەی 25% خانەنشین دەكرێن (كە پێشتر هەمویان بەرێژەی 80% خانەنشین كرابون)، بەڵكو زیاتر لە هەزار كەسی دیكەیش، كە وەزیر، یان بریكاری وەزیر، یاخود بەرێوەبەری گشتیی، یان سەرۆك و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەمو ئەوانەییشی لە پلەی ئەواندان)، ئەگەر مەرجی 15 ساڵ خزمەت و هاوكات 45 ساڵی تەمەنیشیان تەواونەكردبێت، ئەوا بە رێژەی 25%ی موچە و دەرماڵەكانیان خانەنشین دەكرێن، لەكاتێكدا بەپێی پڕۆژە یاساكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كە بۆ پەرلەمانی كوردستان–ی ناردبو، خانەنشینیی هەر هەمویان هەڵدەوەشایەوە و بەمەیش حكومەت گۆڵی لە پەرلەمان كرد و زۆرینەی پەرلەمانیی-ش، خانەنشینكردنی بێمەرجەكانی پینە كرد.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەر خێزانێك بڕی 150 هەزار دیناری وەك هاوكاری پێ‌ دەدرێت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق بڕیاری دا هەر خێزانێك، كە مووچە لە حكومەت وەرناگرێت مانگانە بڕی 150 هەزار دیناری پێ‌ بدات ئەوەش بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاوەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان.

عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكارییەكی بەپەلە دەدرێت بەو خێزانانەی مووچەخۆری حكومەت نین و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە یان سوودمەند نین لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

ڕاشیگەیاندووە، كە هاوكارییەكە بڕی 150 هەزار دنیاری مانگانەیە و بۆ ڕێگری كردنە لە قەیرانی دارایی لای هاووڵاتیان، چونكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە كار و كاسبی هاووڵاتیان ڕاوەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتەكەیان داتابەیسی هەیە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و هاوكات سوودیشیان لە لیستی كۆبۆنی خۆراكی وەزارەتی بارزگانی وەرگرتووە.

وتیشی، “لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕی 300 ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەكە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی خشتەیەكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشینان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە.

بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان