ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

عێراق

موسڵ.. گرووپێكی بازرگانیكردن بە گورچیلەی مرۆڤ دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، گرووپێكی مەترسیدار لە شاری موسڵ دەستگیركران، كە بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو گروپەی دەستگیركراون، لە 11 كەس پێكهاتوون، كە گرووپێكی مافیاییان پێكهێناوە و لەپارێزگای نەینەوا بازرگانییان بە ئەندامەكانی لەشی مرۆڤەوە كردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتباران دانیانبەوەداناوە نرخی گورچیلەیەك گەیشتووەتە 12 هەزار دۆلار و بازرگانییان پێوەكردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی 17ی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە دەستگیركراون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەللاوی كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كاتی پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری دیاری دەكات و دەشڵێت: “بەپێی چەند كاتێكی دیاری كراو داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ‌ دەكەین”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی عیراق ڕایگەیاند، كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت بەشداری بە لایەنەكان بكەین.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەت بۆ تەواوی گەلی عیراق دەبێت و بكوژانی خۆپیشاندەران ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكەین و سەروەری بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كابینە وزارییەكە ڕادەگەیەنین و داوا لە پەڕلەمان دەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و دەنگی پێ‌ بدات”.

جەختیشی كردەوە، كە كاردەكەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و باشكردنی گوزەرانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە میانی پێشوازی باڵیۆزی چین لە عیراق، سەرۆك كۆمار پەیامێكی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەكەی دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كردووە لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین-ەوە نامەیەكی پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چین-ی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان