ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكی وڵاتەكەی كرد.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتێك پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی سەرۆكی وڵات بووە و بڕوای وابووە ئەو كارە دەبێتە دەستپێكێكی باش بۆ كرانەوە و ڕێكخستنەوەی كارەكانی حكومەت.

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ لادانی هەر گومانێك لەسەر ڕێز و بڕوای تەواوی بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆك كرد, هەروەك مافی ئەوەشی هەیە كە دەستلەكاركێشانەوەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سیاسەتمەدار و پارێزەری تەمەن 36 ساڵ لە 29 ی ئابی 2019 پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت و بەوەش بووە بچووكترین سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە مێژووی نوێی ئەو وڵاتەدا.

جیهان

وەزیری بەرگری یەمەن لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد عەلی قوڕەشی، وەزیری بەرگریی یەمەن سەلامەت بووە لە هەوڵێكی كوشتن، بەڵام شەش سەرباز و ئەفسەری یاوەری، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە لە شاری مەئرب، سێ‌ بۆمب بە ئۆتۆمبیلەكانی وەزیری بەرگری یەمەندا تەقیونەتەوە، هەرچەندە تائێستا بەفەرمی هیچ گروپێك بەرپرسیارەتی ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت چەكدارانی حوسی بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..پێكدادانی هێزەكانی ڕوسیا و ئەمریكا لە سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، پێكدادانی سەربازانی ڕوسیا و ئەمریكا لە سوریا لە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ ڕوویدا.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن هاوڵاتییەكی سورییەوە تۆمار كراوە و بەنێو كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ڕوسیادا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئۆتۆمبێلێكی دیكە دێتە بەردەمی بەڵام بەردەوام دەبێت لە تۆماركردنی ڤیدیۆكە و دواتر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا ئەوە دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلەكانی ڕوسیاو ئەمریكا دەیانەوێت پێش یەكتر بكەون، بەڵام ڕێگری لە یەكتر دەكەن و بەهۆیەوە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا خۆی لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەو بارەوە بوارد و هاوكات وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش لەو بارەوە تاكو ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا هۆشداری دەدات و داوای چارەسەری ئاشتیانە دەكات لە سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەیان بینیوە كە توركیا و ڕوسیا زۆر نزیكن لە پێكدادانێكی فراوان لە ئیدلب.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، پنتاگۆن هەڵوێستی سەبارەت بە سوریا نەگۆڕاوە و بڕوایان وایە چارەسەری كۆتایی لە سوریا دەبێت سیاسی بێت.

وتیشی”دەبینین ئەسەد بەردەوامە لە هێرشكردنەسەر هاووڵاتییانی خۆی، هێرشەكانی سەر ئیدلب دەبینین، دەشبینین ڕوسەكان و توركەكان لەو ناوچەیە زۆر نزیكن لە چوونەناو پێكدادانێكی فراوان، ئومێدەوارین ڕێگەچارەیەك بدۆزنەوە بۆ خۆپاراستن لە ڕوودانی نەخوازراو”.

ئاشكراشیكرد، بەردەوامدەبین لە فشارەكانمان بۆ سەر كۆمەڵگەی نێوەوڵەتیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ئیدلب لە سوریا و لە بانگەوازەكانمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتی لە ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان