ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(قۆناغی کۆتایی) مۆرینیۆ کۆتایی بە گالاکتیکۆسی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت و چاوەڕێی وەڵامی کۆتاییە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گاریس بەیل خێراکردووە و لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی یاریزانەکە دەکەن.

ماڵپەڕی “مانچستەر ئیڤینینگ نیوز” لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرای کردووە، جوزێ مۆرینیۆ سەرسامە بەتواناکانی گاریس بەیل و سورە لەسەر گواستنەوەی، بۆ ئەو مەبەستەش ستافی گفتوگۆکاری “ڕێد دێڤڵز” چەند ڕۆژێکە لە ئیسپانیان و وەڵام و کاردانەوەی فلۆرنتینۆ پیرێز و ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدیان بەلاوە پەسەند بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یانەی شاهانە ئامادەیە دەستبەرداری “شەمەندۆفێرەکەی وێڵز” ببێت بە زیاتر لە (١٠٠ ملیۆن یورۆ) ئەوەش ئەو نرخەیە کە یونایتد ئامادەیە پێشکەشی بکات.

“مانچستەر ئیڤنینگ نیوز” نوسیویەتی: گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی بەیل گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی، لەم قۆناغەدا ڕەزامەندی ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنراوە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی خودی یاریزانەکە دەکەن بە (بەڵێ) یان (نەخێر)، چونکە ناوبراو خەونی ئەوەیە وەرزێکی تریش لەگەڵ ڕیاڵ بەردەوام بێت بەو مەرجەی جولین لوپیتیگی بەڵێنی یارییکردن و چانسی بەردەوامیی پێبدات.

جیهانی

سیمیۆنی وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی مارۆتای دایه‌وه‌: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕووده‌دات

خه‌ڵک سپۆرت

دیێگۆ سیمیۆنی خۆشحاڵی خۆی له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌رده‌بڕێت و له‌هه‌مان کاتدا دووپاتیده‌کاته‌وه‌، ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا و ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان.

ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ له‌چاوپێکه‌وتنێکدا و له‌وه‌ڵامی پیپی ماروتای به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی ئینته‌رمیلاندا، ڕایگه‌یاند :” به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕووده‌دات و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ یانه‌ی ئینته‌رمیلان، هیوادارم هه‌میشه‌ ئه‌و وزه‌یه‌م تێدا بێت که‌ ئێستا هه‌مه‌ تا به‌هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ و هه‌وڵدانه‌وه‌ به‌رده‌وام بم”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیکۆ زۆر خۆشحاڵم، ڕازیم له‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا پێشکه‌شمان کردووه‌، له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و کۆپا دێل رێ باش ده‌ستمان پێکرد، به‌ڵام به‌نسبه‌ت ململانێکانی خولی ئیسپانیاوه‌ به‌ڕاستی سه‌یر بوو، له‌م وه‌رزه‌دا هیچ یانه‌یه‌ک نه‌یتوانیوه‌ له‌ لوتکه‌دا خۆی ڕابگرێت و ململانێکه‌ له‌ لوتکه‌دا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌”.

لێدوانه‌کانی سیمیۆنی په‌یامێکی کراوه‌ و ئاشکرایه‌ بۆ پیپی ماروتای به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی یانه‌ی ئینته‌رمیلان که‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ڕایگه‌یاندبو،  گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمیۆنی دووباره‌ بۆ ئیتاڵیا و بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه‌، له‌دوای ئه‌م لێدوانانه‌ میدیاکانی ئیتاڵیا ئه‌م بابه‌ته‌یان زیندو کرده‌وه‌، به‌ڵام سیمیۆنی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌، تا چه‌ند ساڵێکی تریش له‌ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌داهاتودا هه‌نگاو به‌ره‌و ئینته‌رمیلان ده‌نێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گۆڕانکاریه‌کان چین؟ سێ یاسای تۆپی پێ له ‌مۆندیالی یانه‌کاندا گۆڕانکاری تێدا ده‌کرێت

خه‌ڵک سپۆرت

لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان، له‌قۆناغه‌کانی نیوه‌ی کۆتایی به‌ره‌و دوای مۆندیالی یانه‌کان چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی تاقیکاری له‌ سێ یاسای کارپێکراوی تۆپی پێدا ده‌کات.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی تۆپی پیی جیهان (IFAB) دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌یاریگای یۆکۆهاما سیستمی (ڤار)ی تاقیکرده‌وه‌، دواتر به‌فه‌رمی له‌ساڵی ٢٠١٨ بڕیاردرا پشتی پێببه‌سترێت، له‌ئێستاشدا چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی جه‌وهه‌ری له‌ سێ یاسای کارپێکراوی بواری تۆپی پێدا له‌ئارادایه‌.

یه‌که‌م گۆرانکاری بریتی ده‌بێت له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌هه‌ره‌ یاسا بێماناکان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کاتێک گۆڵپارێز تۆپ له‌نێو ناوچه‌ی سزاوه‌ ده‌چه‌سپینێت بۆ ئاڕاسته‌ کردن (ماڵی گۆڵ)، پێویسته‌ تۆپه‌که‌ له‌دوای گواستنه‌وه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ئینجا یاریی پێوه‌ بکرێت، له‌ئێستادا بڕیاردراوه‌ چیتر کار به‌م یاسایه‌ نه‌کرێت و یاریزان بۆی هه‌بێت بچێته‌ نێو ناوچه‌ی سزای خۆیه‌وه‌‌ (یاریزانی یانه‌که‌ی خۆی).

دووه‌م گۆڕانکاریش بریتی ده‌بێت له‌ ئاڵوگۆڕه‌کان، کاتێک یاریزانێک ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت پێویست ناکات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌نته‌ری یاریگا و کات به‌فیڕۆ بدات، به‌ڵکو له‌ نزیکترین جێگه‌وه‌ ده‌توانێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و شوێنگره‌وه‌ی بێته‌ نێو یاریگاوه‌.

سێیه‌م گۆڕانکاری تایبه‌ته‌ به‌ یاسای سزادانه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌کان به‌یه‌که‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یاریزانێکی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانه‌کان به‌کاردی سور یاخود به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بونی کارده‌ زه‌رده‌کانه‌وه‌ بکرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، ئه‌وا ده‌بێت له‌ یاریی داهاتو ئه‌گه‌رچی له‌ خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ بێت به‌شداری نه‌کات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(وێنه‌ و ڤیدیۆ) یاریگا نوێیه‌که‌ی تۆتنهام ده‌رگای بۆ شه‌ش هه‌زار هانده‌ر کرده‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردو ده‌رگای بۆ شه‌ش هه‌زار هانده‌ری هه‌میشه‌یی یانه‌که‌ کرده‌وه‌ له‌ناوه‌وه‌ یاریگای “وایت هارت لینی نوێ” ببینن.

ئه‌و هانده‌رانه‌ی بانگهێشت کرابوون ئه‌وانه‌ن که‌ له‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزه‌کانی ڕابردو بلیتی ته‌واوی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیان بڕیوه‌ و به‌رده‌وام بینه‌ری رووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی “سپێرز”ن.

به‌پێی زانیاریه‌کانی “ده‌یلی مه‌یڵ” ئه‌و هانده‌رانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و به‌ر له‌ کردنه‌وه‌ی یاریگاکه‌ به‌فه‌رمی ڕێگه‌یان پێدراوه‌ یه‌که‌مین که‌سه‌کان بن که‌ دیمه‌نه‌کانی ناوه‌وه‌ی یاریگا ببینن، به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و گرتانه‌ش که‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، به‌شی باشوری یاریگا له‌ڕووی دیزاینه‌وه‌ هاوشێوه‌ی دیزاینی یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارکی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌ و ١٧ هه‌زار هانده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یاریگاکه‌ ٦١ هه‌زار هانده‌ر زیاتر له‌خۆده‌گرێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌توانن ئاتمۆسفیرێکی ناوازه‌ له‌کاتی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا دروست بکه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین