ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پریشکی ناڕەزاییەکانی بەسرە بەرەو شارەکانی دیکە دەڕوات

 

خەڵک-

ناڕەزاییەکانی پارێزگای بەسرە خەریکە شارەکانی دیکە دەگرێتەوە و حکومەتی عیراقیش بۆ ھێروکردنەوەی دۆخەکە چەند پرۆژەیەکی بە پەلە و ھەزاران ھەلی کار بۆ بەسرە ڕادەگەیەنێت.

پاش کوژرانی خۆپیشاندەرێک و بریندار بوونی ٣ خۆپیشاندەری دیکە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان لە شاری بەسرە، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان فراوان بوون و چالاکوانانی چەند شارێکی دیکەی باشوری عیراقیش ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی گەورە ڕاگەیاندووە.

لیژنەی تایبەت بە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە کە لە لایەن حکومەتی عیراقەوە دروستکراوە، ڕایگەیاند: حکومەت نەخشەی کێشاوە بۆ چەند پرۆژەیەکی کورت و ناوەند و دوور مەودا لە بەسرە، کە لانی کەم ١٠ ھەزار ھەلی کار بۆ دانیشتووانی ئەو پارێزگایە دابین دەکات.

لیژنەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست دەکەن بە دروستکردنی یەکەیەکی پاڵاوتنی ئاو بە توانای ٣ ھەزار مەتر سێجا بۆ شاری بەسرە، لیژنەی ئەمنیی تایبەت بە زیادەڕەوییەکان پێکدەھێنن و بڕە ئاوێکی زۆرتر دەکەنە شەتولەعەرەبەوە بۆ کەمکردنەوەی سوێرییەکەی.

ھاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزاییەکان، چالاکوانانی پارێزگاکانی واست و عەممارە و موسەننا، ئامادەکاریی خۆپیشاندانیان کردووە و داوای بەشداریی فراوانی خەڵک دەکەن لەو خۆپیشاندانەوە و ھاشتاگێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی “ئاستی داواکارییەکانتان بەرەو سەر ببەن” ڕاگەیاندووە.

عێراق

دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکانی کابینەی حکومەت یەکلا دەکرێنەوە، زۆرترین کێشەش لەسەر دوو وەزارەتی ناوخۆی و بەرگرییە.

عەلا ئەلروبەیعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند: “حزبە سیاسییەکان وەک جاران ناتوانن قسەی خۆیان بەسەر حکومەتدا بسەپێنن، لە دوو رۆژی داھاتووش بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە، لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆ.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی زۆرترین کێشەیان لەسەر بووە تا ئێستا، بەڵام کێشەکە بەرەو لێکتێگەشتن و چارەسەرکردن دەڕوات.

لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێی عیراق، ئەحمەد جەربا کاندیدی وەزارەتی بەرگریی و فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی لە پەرلەمان ڕەتکرانەوە، یەکەمیان بەھۆی بوونی ناوی لە لیستی یاسای لێپرسینەوە و دادوەریی ڕەتکرایەوە و دووەمیشیان بەھۆی پێگەی باڵای لەنێو دەزگای حەشدی شەعبی لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕەتکرایەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕەتیدەکاتەوە ھیچ فرۆکەیەکی تێکشکابێت

خەڵک-

ھێڵی ئاسمانیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەربەری عیراقی دەکەن لە نزیک شاری کوت.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی تایبەتی سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عیراق، لە سەر شارۆچکەی بەنی سەعد لە نزیک شاری کوت کەوتۆتە خوارەوە. بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە نەکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو ھەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: تەنھا ھەڵی گواستنەوەی ئاسمانیی بەغداد-بەسرە بەسەر ئەو ناوچەیە تێپەڕ دەبێت، ھیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە.

ھێڵی ئاسمانیی عیراق یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٩٤٦/١/٢٨ یەکەمین فڕینی خۆی ئەنجامداوە، لەسەرتای دامەزراندنیشییەوە ھیچ ڕووداوێکی تێکشکانی فرۆکەی تیا تۆمار نەکراوە و لە ئێستادا ٣٢ فرۆکەی لە کاردایە، بۆ فراوانکردنی کارەکانی بە نیازە لە چەند ساڵی داھاتوو ٧٧ فرۆکەی دیکە بکڕێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ریازی پایتەختی سعودیەوە گەیشتەوە بەغدای پایتەختى عيراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) “كەمێك لەمەوبەر و لە دوای سەردانەكەی بۆ ئێران و سعودیە، بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدای پایتەخت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندی برایانە و دۆستانە و هەماهەنگی بووە لەگەڵ هەموان، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی براو و دۆست بكات و ببێتە مایەی هەلی بنیاتنان و پێشكەوتن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە”.

بەرهەم ساڵح، لەماوەیەكی كورتدا گەشتێكی ئیقلیمی ئەنجامدا و لەو گەشتەشدا ژمارەیەك لە وەزیرەكان و پارێزگاران و راوێژكاران و شارەزایان هاوڕێیەتییان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین