ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا دەستپێدەكاتەوە

لوقمان غەفوور

ڕۆژی ١٦ی جێنیوەری، ڕۆژی ١٦ی جێنیوەری، لەدوای ١٠ ڕۆژ ڕاگرتنی كاری ھاوبەش و ڕاھێنانی ھێزەكانی عیراق، پنتاگۆن بڕیاریدا دەست بەكارەكانی بكاتەوە.

بڕیارەكەی پنتاگۆن ھیچ وردەكارییەكی تری سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەكەی باس نەكردووە. لەكاتێكدا ڕۆژی ١٥ی جێنیوەری موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە نووسراوێكدا ھەڕەشەی خۆپیشاندانی یەك ملێونی كرد دژی دەركردنی ھێزە ئەمریكاییەكان.

سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پێگەی دیموكراسی ناو-ی ڕاگەیاندووە، كە ھەركات موقتەدا سەدر شتێكی وت پێچەوانەكەی ڕاستە. وتیشی لەدوای ٢٠٠٥ ەوە كە ئەمریكا لە ھێزی بەدریدا كە موقتەدا سەدر سەرپەرشتی دەكرد، سەدر ھیچ شتێكی نەكردووە بە دڵی ئەمریكا نەبێت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق ڕۆژی 10ی جێنیوەری داوای لە مایكڵ پۆمپیۆ كردووە كە شاندێك بنێرێت بۆ بەغدا تا پلانێك دانێن بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە فەڕمی ئەو داوایەی ڕەتكردەوە.

پێشتریش ڕۆژی 5ی جێنیوەری 168 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنەكەدا كە نوێنەرە كورد و سوننەكان تێیدا بەشدار نەبوون، داوایان كرد ئەمریكا عیراق جێبهێڵێت.

ئەم پەرچەكردارانەش دوای ئەو لێدانە كوشندەكەی ئەمریكا دێت لە كاروانێكی ئۆتۆمبێلی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ٣ یاریدەدەریی، لەگەڵ ٣ كەسی عیراقی لە نێویاندا ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی عیراق.

ك.ج

عێراق

عیراق.. پێشنیار دەكرێت 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پێشنیارمان كردووە 85%ی دەستوور هەموار بكرێتەوە.

عادل لامی ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، لیژنەكەیان پێشنیارێكی خستووەتەڕوو بۆ هەمواركردنەوەی 85%ی دەستوور كە لە 143 ماددە پێكهاتووە.

دووپاتیشیكردەوە، هەمواركردنەوەی هەر ماددەیەكی دەستوور كارێكی زۆر قورس دەبێت.

عادل لامی ڕوونیشی كردەوە، هەمواركردنەوەی ماددەكانی دەستوور لەم كاتانەدا كارێكی قورسە و هەموو ئەو لیژنانەش كە پێكهێنراون بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی توڕەیی جەماوەر بووە لەو كاتانەدا و ئەوەی كە تا ئێستا هەموار كراوەتەوە تەنها پێدانی مافی پێكهێنانی حكومەتە بەو قەوارە سیاسییەی لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرینەی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ لیست و قەوارەكانی تردا حكومەت دروست بكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور پێكهێنراوە سستە و توانای هیچ بەرەوپێش چوونێكی پرسەكەی نییە و هیچ هەموار كردنەوەیەكیش بێ ئەو لیژنەیە ئەنجام نادرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، پرۆژە یاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمان

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 بەدەست گەیشت”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە 14ی ئەم مانگەدا، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەتی پەسەند كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، ئەم پرۆژە یاسایەش بۆ چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵە و پێشتر لەلایەن حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدییەوە ئامادەكرابوو، بەڵام حكومەتی ئێستا كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بە ڕەچاوكردنی دابەزینی نرخی نەوت و هەندێك كاروباری تر، دەستكاریی پرۆژە یاساكەی كرد و لەپاش تەواوبوونی دەستكارییەكانیش ڕەوانەی پەرلەمانی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ ئەمڕۆ زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3821 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4484 كەسیش چاكبوونەتەوە و 70 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 756 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3821 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 158 و هەولێر 226 و كەركوك 118 و دهۆك 346 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4484 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 81 و هەولێر 215 و دهۆك 168 و كەركوك 161 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 70 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8625 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان