ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ئەڵمانیا هێزەكانی لە عیراق دەهێڵێتەوە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی بەرلین بڕیاریداوە هێزە سەربازییەكانی لە ناو خاكی عیراقدا بهێڵێتەوە.

هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجامداوە و تێیدا سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق داوای كردووە ئەڵمانیا هێزە سەربازییەكانی لە ناو خاكی عیراقدا بهێڵێتەوە لەپێناو هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە جەنگی دژ بە پاشماوەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش.

هایكۆ ماس جەختیشیكردەوە، حكومەتی ئەڵمانیا ئەو داوایەی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراقی بە گرنگ وەسف كردووە و هەر بۆیە بەرلین بڕیاریداوە هێزە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لە ناو خاكی عیراقدا بۆ ماوەیەكی تر بهێڵێتەوە.

عێراق

لە عیراق و هەرێم 83 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق 83 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شارە جیاوازەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە 5 كەس مردوون و 20 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوای دەرچووونی پشكنینە پزیشكییەكان لە تاقیگەكان 83 حاڵەتی پۆزەتیڤ (ئەرێنی) هەبووە و دەركەوتووە ئەو كەسانە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی بەیاننامەكە، “لە بەغدا 23 كەس (كەرخ 2 كەس و روسافە 21 كەس) و شاری پزیشكی 4 كەس و بەسرە 10 و نەجەف 6 و سلێمانی 1 و هەولێر 18 و دیالە 5 و موسەنا 6 و بابل 1 و كەربەلا 4 و كەركوك 4 و زیقار 1 كەس) تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاشكراشی كردووە، كە لەكۆی حاڵەتەكان 5 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە (2 كەس لە ڕەسافە و یەك لە نەجەف و یەك لە سلێمانی و یەك كەسیش لە دیالە) بووون و هەروەها 20 كەسیش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە كۆی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تەواوی وڵات گەیشتۆتە 961 كەس، كە 61 كەس گیانیان لەدەستداوە و 279 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“هەفتەی داهاتوو دەنگ بە كابینەكەی زورفی دەدرێت”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق لەسەر متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە، چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتووش ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئاشكرا دەكرێت.
وتیشی”زورفی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیوێتی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت لە كوتلە جیاوازەكان، دەنگی پەڕلەمانتارانیش دووورە لە بڕیاری حزبە سیاسییەكانی عیراق”.
ناوبراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی دوێنێ شەممە بەرنامەی كابینەكەی دایە سەرۆكی پەڕلەمان و چەندین لایەنی جیاوازی حوكمڕانی عیراقی لەخۆی گرتبوو.
پێنج هاوپەیمانی ڕێگرن لە پێكهێنانی حكومەت بە سەۆكایەتی زورفی، بەڵام زورفی بەبێ ئەوەی داوای پشتیوانیان لێبكات لە هەوڵدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
(خەڵك) پەیوەندی بە چەند پەڕلەمانتارێكی كوردستانەوە كرد، بەڵام هەریەكەیان بە بیانووی خراپی دۆخەكەوە هیچ ڕوونكردەوەیەكیان لەسەر هەڵوێستی كورد نەدا.
بەپێی زانیارییەكان، لایەنە شیعییەكان لەسەر زورفی هاوڕا نین و كێشەیان لەگەڵی هەیە، كوردیش نایەوێت لەبەر زورفی پەیوەندییەكانی لەگەڵ شیعە تێكبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای دیالە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ كە تووشی كۆرۆنا ببوو، بە قەزای بەلەدروز گیانی لە دەست دا.

ڕوونیشیكردەوە ئەو هاووڵاتییە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ئێوارەی شەممە تووشبوونیان بە كۆرۆنا یەكلاببووەوە.

دوێنێ شەممە سێ حاڵەتی گیان لە دەست دان لە سلێمانی، بەغدا و بەسڕە ڕاگەیەندرا.

تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و نزیكەی 60 كەسیان گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان