ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی هەنگاوێكی مێژووییە بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و هاووڵاتییان دڵنیادەكاتەوە، كە دەقی كۆتایی یاساكە دڵنیایی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مووچە وئیمتیازاتەكانی فەرمانبەر و مووچەخۆران.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی پەسندكردنی یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردە و تیایدا ڕاگەیاندووە، پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی هەنگاوێكی مێژووییە بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و یەكێك لە ئەركە لە پێشینەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو.

ڕاشیگەیاندووە، چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و گشت كەرتەكان دەگرێتەوە و ئەم یاسایەش بەڵگەیەكی روونی دیكەیە لە سەر پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنووردانان بۆ گەندەڵی و هەوڵدان بۆ بنبڕكردنی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە، كە دەقی كۆتایی یاساكە دڵنیایی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مووچە وئیمتیازاتەكانی فەرمانبەر و مووچەخۆران بە جۆرێك، كە كەسانی شایستە مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
دەستخۆشی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم بۆ پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی . ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر . ئەم پرۆژەیە بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ وەڵامدانەوەی خواست وداوای هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی. ئامانجیش رێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەكان و هێنانەدی دادپەروەرییە بۆ فەرمانبەران و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان .

دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تەمووزی ساڵی رابردوو ، ئێمە دەستبەجێ لیژنەیەكی باڵامان لە حكومەت پێكهێنا بۆ پێداچوونەوە و بەهێزكردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاكسازی.

هاوولاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە دەقی كۆتایی یاساكە دڵنیایی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مووچە وئیمتیازاتەكانی فەرمانبەر و مووچەخۆران بە جۆرێك كە كەسانی شایستە مافەكانیان پارێزراو دەبێت .

چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و گشت كەرتەكان دەگرێتەوە. ئەم یاسایەش بەڵگەیەكی روونی دیكەیە لە سەر پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنووردانان بۆ گەندەڵی و هەوڵدان بۆ بنبڕكردنی . هەروەها هەنگاوێكی گرنگیشە بەرەو حكومەتێكی مۆدێرن و شەفاف و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی كە ئامانجی سەرەكی ئەم حكومەتەیە.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2020/1/16

کوردستان

دادگای سلێمانی بڕیاری لە دۆسیەی ئامانج و لانەی هاوسەری دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/2 بڕیاری لە دۆسیەی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەكەی دا و بەپێی بڕیارەكە، “دۆسیەكە خۆكوژی بووە و دۆسیەكە داخرا”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دەقی بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی لەكەیسی ئامانج محەمەد نوری (ئامانج بابانی) و لانە محەمەد صاڵح و ھامنۆی كوڕیانی بڵاوكردەوە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی لە ١٨/١٢/٢٠١٩ ئەوەی تۆماركردوە، كە كردەوەی خۆكوژی بووە و بەھۆی ئەوەی ئامانج كۆتایی بەژیانی خۆشی ھێناوە كەیسەكە داخرا بەشێوەیەكی كۆتایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ كوڕی بەرپرسێك لە هەولێر تەقە لە ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۸ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰ لەبەردەم بازاڕی سیروان لەسەنتەری شاری هەولێر، گەنجێك تەقە دەكات و ڕادەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لەشایەتحاڵكی ڕووداوەكە وەریگرتووە، ئەو گەنجە كوڕی بەرپرسێكی سەربازی بووە و باوكی بەناوی (ك.خ)، ئۆتۆمبێلەكەی لەشوێنێكی نایاسایی ڕاگرتووە و پۆلیسی هاتووچۆش هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی داوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، دوای ئەوەی دەبێتە كێشە لەنێوان كوڕی بەرپرسەكە و پۆلیس، كوڕەكە تەقە بەئاسماندا دەكات و دوای گەیشتنی ئاسایش ڕێگا نادات دەستگیری بكەن و ڕادەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تاوەكو ئێستاش ڕوون نیە كەوا ئەو گەنجە دەستگیر كراوە یان نا.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

هەولێر

كوڕی بەرپرسێك لە هەولێر تەقە لە ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ دەكات و دواتر هەڵدێت

Posted by Xelk Media Network on Tuesday, January 28, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سویسرا بەكارهێنانی چەكی فسفۆڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان دەسەلمێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
تاقیگەیەكی وڵاتی سویسرا بەكارهێنانی چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراو لەلایەن توركیاوە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەسەلمێنێت.

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامی شیكارییەكی تاقیگەیەكی سویسرای لە پاریس ئاشكرا كرد، كە پشتڕاستی دەكاتەوە، سوپای توركیا بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشی باكوری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) لە مانگی ١٠ی ٢٠١٩ بەكارهێناوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە پشت بەستن بە هەواڵێكی ڕۆژنامەی (النهار) بڵاویكردەوە، تاقیگەی ویسلینگی سویسری بڕێكی زۆر مادەی فسفۆڕی سپی لەو سامپڵانەندا ئاشكرا كردووە، كە لە پێستی شەڕڤان و بریندارەكان وەریگرتبوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی، كە تاقیگەكە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، جۆری برینداری قوربانیەكانی بە سووتانی كیمیایی وەسف كردووە، كە بەشێكی زۆر ماددەی فۆسفۆڕی سپی تێدا بەكارهێنراوە.

بە وتەی عەباس مەنسوران، كە چارەسەری قوربانییەكانی هێرشەكانی توركیای كردووە، بەشێك لە سووتاوی برینەكان نائاسایی بوون، كە بە چەكی ئاسایی ئەوە ڕوونادات.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس، نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە و خالید عیسا، نوێنەری پەیەدە ڕایانگەیاند، زۆربەی قوربانییەكان هاووڵاتی مەدەنین، هەروەها ئاسەواری كیمیایی بەسەر جەستەیانەوە دۆزراوەتەوە.

لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، پەیەدە توركیای تۆمەتبار كرد بە بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم و فۆسفۆڕی سپی لە هێرشەكانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان لە شەڕی داگیركردنی گرێ‌ سپی و سەرێكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان