ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش دەمێننەوە”
ئەمریكا: خواستی پاشەكشەمان نییە لە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕەتیدەكاتەوە خواستی پاشەكشەكردنيان هەبێت لە عیراق و دەڵێت، ئامانجیان مانەوەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پنتاگۆن ڕایگەیاند”خواستی پاشەكشەمان نییە لە عیراق، و ئامانجمان مانەوەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

هەروەها دەڵێت”بەردەوام دەبین لە پلاندانان و سەرلەنوێ‌ بڵاوبوونەوە، و خواستمان لە دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنەكانە، بەڵام بەهۆی كاریگەریی ئێرانەوە ئۆپەراسیۆنەكان لە عیراق ڕاگیران”.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕەتیدەكاتەوە بە تەنیا بەرانبەر بە هێرش و پەلامارەكانی ئێران نیگەران بن، بەڵكو “هێرش و پەلاماری بریكارەكانی ئێرانیش نیگەرانی كردوون”.

عێراق

72 كەسیش گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، نزیكەی 3500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 3484 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2015 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3484 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2015 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 449 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 349 حاڵەت، مەدینە توب: 100 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 226 حاڵەت، بەسرە: 449 حاڵەت، نەجەف: 192 حاڵەت، سلێمانی: 198 حاڵەت، هەولێر: 278 حاڵەت، كەركوك: 161 حاڵەت، دهۆك: 32 حاڵەت، كەربەلا: 299 حاڵەت، واست: 117 حاڵەت، دیالە: 101 حاڵەت، میسان: 132 حاڵەت، زیقار: 118 حاڵەت، ئەنبار: 53 حاڵەت، بابل: 142 حاڵەت، سەڵاحەدین: 63 حاڵەت، نەینەوا: 320 حاڵەت، دیوانیە: 114 حاڵەت، موسەننا: 40 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 72 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 153599 كەس و لەو ژمارەیەش 5464 كەس گیانیانلەدەستداوە و 109790 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 38345 كەسن كە 544 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: تائێستا لە قۆناغی یەكەمی پەتای كۆرۆناداین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت: تائێستا عیراق لەقۆناغی یەكەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە و هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەم.

حازم جومەیلی بریاكری هونەریی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئاماری ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنا، بەردەوام ڕۆژانە زیاد لە 3 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆمار دەكرێن، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی كە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵا لە عیراق نابن، لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراقدا، ڕۆژانە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، دەرئەنجامی ئەوەیە هاووڵاتیان پابەندی ڕاسپاردەكان نابن، ئەمەش ئاماژەیەكی باش نییە.

حازم جومەیلی دووپاتیشیكردەوە: عیراق تائێستاش لەقۆناغی یەكەمی ڤایرۆسەكەدایە، هێشتا نەگەیشتووەتە ترۆپكی قۆناغەكە، ئاشكراشی دەكات كۆتایی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ تاووتوێكردنی ڕێكارەكان بۆ مانگی موحەڕەم و لیژنەی باڵای ڕاوێژكاران كۆمەڵێك پێشنیاری گەڵاڵە كردووە و لەكۆبوونەوەی داهاتوودا دەیخاتە بەردەم لیژنەی باڵا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێنەرێك: بەغدا لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداریدا لەمەترسی ئەمبارەكانی چەك و تەقەمەنی لەچەند پێگەیەك و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و ناوچەكانی تر.

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد ئەمباری چەك و تەقەمەنی هێزەكانی ئەمریكا داببڕێنێت كە ماددەی تەقینەوەیان تێدایە و هەڕەشە لەدانیشتووانی بەغدا و چەند شارێك دەكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاشیگەیاند: لیژنەی ئاسایش و بەرگری دۆسیەی لەبارەی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا ئامادەكردووە و ڕادەستی سەرۆك وەزیرانی عیراقی دەكات.

بەدر زیادی ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانی ئەمریكا مانۆڕیان لەباڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لەناوچەی سەوز ئەنجام داوە و ئەوەش بووەتە دروستبوونی هەڕەشە لەسەر دانیشتووانی بەغدای پایتەخت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان