ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار دڵنیایی لە دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەووردی و لە نزیكەوە چاودێری دۆخی تەندروستی مەرجەعیەتی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی-مان دەكەین و سوپاسگوزاری خوداین، كە تەندروستیان جێگیرە و نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتووی كۆتایی هاتووە، دەشڵێت،”دەست بەرز دەكەینەوە لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتان پارێزێت”.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-1-2020 بروسكەیەكی ئاڕاستەی مەرجەعی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی كرد بۆ ئەوەی لە دۆخی تەندروستی سەماحەتیان بپرسێت دوای ئەوەی باری تەندروستی تێكچوو.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئێمە سوپاسگوزاری خوداین، كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتووی كۆتایی هاتووە، بۆیە دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە، كە بتان پارێزێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەك بە دوورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عیراق و گەلی موسڵمان بتان هێلێت.

ئەمەش دەقەكەیەتی:

سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی حسێنی سیستانی
سڵاوی پەروەردگاری مەزنتان لێبێت.

هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی سەماحەتی پیرۆزتان، بەووردی و لە نزیكەوە چاودێریمان كردو ئێمە سوپاسگوزاری خوداین، كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتووی كۆتایی هاتووە، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین تەندروستیتان ساغ و سەلامەت بێت و خێر و نیعەمەتی بەڕێزتان بەسەر عێراق و گەلەكەیدا ببارێنێت لەگەڵ ئەو شیفایەی كە بەخشی بە بەڕێزتان.

دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتان پارێزێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەك بە دوورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عێراق و گەلی موسڵمان بتان هێلێت، سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پەڕی ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزاروە پزیشكییەكان پەیوەندی بكات تا چاودێری پێویست پێشكەش بە سەماحەتتان بكات، لە كاتێكدا كە بڕوا و متمانەی تەواومان هەیە بە توانا و دڵسۆزی كادرانی پزیشكی كە بەسەركەوتووی سەرپەرشتی تەندروستی و نەشتەرگەرییەكەی بەڕێزتیان كرد و بەردەوامیش دەبن لە چاودێری كردنی تەندروستی سەماحەتتان.

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار

عێراق

ترەمپ و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆسدا بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوە.

میدیاكان بڵاوكردەوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتكراوە.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە كە ترەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانییدا كۆبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوونە دەرەوەی بەرهەم ساڵح كاندیدی سەرۆك وەزیرانی دواخستووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەنسور بعێجی، ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیان كردووە و پێی وتوون، كە چاوەڕوانی كوتلەی گەورەی پەرلەمان دەكات.

بعێجی بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە ڕونیكردووەتەوە، بەرهەم ساڵح بۆ بەشداری كۆڕبەندی داڤۆس چووەتە سویسرا و بەو هۆیەوە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ بۆ عیراق دواكەوتووە.

وتیشی”مستەفا كازمی، عەلی شوكری و محەمەد عەلاوی، ناویان دەهێنرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ‌، بەڵام تائێستا هیچیان كاندیدی فەڕمی نین”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پێشنیازیان بۆ بەرهەم ساڵح كردووە، هەموو كاندیدەكان بنێرێت بۆ پەرلەمان و هەر كامیان زۆرینەی دەنگی دەهێنا بكرێت بە سەرۆك وەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە، هیچ كەسێك بۆ پۆستەكەی ئەبومەهدی موهەندیس دیاری كرابێت.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە، كە ئەبوعەلی بەسری، كاندیدكرابێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوە دەنگۆیە و دورە لە ڕاستییەوە.

هەر لە ڕونكردنەوەكەدا باس لەوەكراوە، پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندن وردبینی زیاتر بەكاربهێنن پێش بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان.

ئەبومەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەمریكاوە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان