ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛بەخاكسپاردنی دوو لە سەرنشینانی فڕۆكە ئۆكرانیەكە لە سنە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و جەماوەرێكی بەرفراوان بە چاوی پڕ گریانەوە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕستانی گوزاری بەهەشتی محەمەدی تەرمی هەردوو (ئەوین مەرتەب و ئایدا فەرزانە)ی هاوسەری، كە لە ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆِكە ئۆكرانیەكە گیانیان لەدەستدا بەخاكسپێران.

ڕۆژی چوارشەممەی 3-1-2020 بە هۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بوینگ ۷۳۷ ی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانی لە تارانی پایتەخت ئێران 176 سەرنشین گیانیان لە دەستدا و 146 لە سەرنیشنەكانی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-1-2020 لە شاری سنەی ڕۆژهەلا َتی كوردستان تەرمی ئەو دوو قوربانیە كوردەی ڕۆژهەڵات لە گۆڕستانی گوزاری بەهەشتی محەمەدی بەخاك سپێران.

ئەوین مەرتەب، هەڵگری بڕوانامەی ماستەربووە لە كارپێكردنی كارەبا و هاوسەرەكەشی بەناوی ئایدا فەرزانە دەرچووی زانكۆی كبیك-ە بوو.

بە پێی زانیارییەكان، پێنج لەو قوربانیانەی لە فڕۆكە ئۆكرانیەكەدا بوون، كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن لە شارەكانی سنە و سەقز بوون .

مرگ دلخراش دکتر آروین مرتب و همسرش دکتر آیدا فرزانه + عکس

خاکسپاری آیدا فرزانه و آروین مرتب

صبح امروز مراسم خاکسپاری #آیدا_فرزانه و #آروین_مرتب، از جان‌باختگان #هواپیمای_اوکراینی با حضور چمشگیر مردم #سنندج در "بهشت محمدی" این شهر برگزار شد. علیرغم اصرار نهادهای امنیتی، خانواده این افراد حاضر به دفن فرزندان‌شان در "قطعه شهدا" و استفاده از پرچم جمهوری اسلامی ایران نشدند.شرکت‌گنندگان در این مراسم یکصدا فریاد می‌زدند: دایە نەگری بو رۆڵەت، ڕوژی ئەسینین تۆڵەت(مادر برای فرزندت گریه نکن، روزی انتقامت را خواهیم گرفت)

Posted by Kurdistan Human Rights Network on Thursday, January 16, 2020

کوردستان

داوا دەكرێت سەرۆكی هەرێم یاسای چاكسازی واژوو نەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

كەم ئەندامان داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەن یاسای چاكسازی ئیمزا نەكات
خەڵك-ئارام سەردار

ژمارەیەك لە كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان دژی یاسای چاكسازی گردبوونەوە داوا دەكەن سەرۆكی هەرێم واژووی نەكات.

لە ژێر ناونیشانی (خۆشگوزەرانی ئەركی حكومەتە و دەبێت بەئەركی خۆی هەڵبستێت)
ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰ لەگردبوونەوەیەكدا كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەهەولێر داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەن یاسای چاكسازی واژوو نەكات.

مەسعود ئەنوەر سەرۆكی كۆمەڵەی ژین بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەكۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەڕەڕای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەت و پەڕلەمان كەوا لەیاسای چاكسازی ڕەچاوی گوزەران و ژیانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بكرێت، بەڵام بەداخەوە بەڵێنەكانیان نەبردە سەر.

دەشڵێت”ئێمە وەك كۆمەڵەی ژین تایبەت بە كەمئەندامان داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین ئەو پڕۆژە یاسایەی لەژێر ناوی چاكسازی كە لەلایەن حكومەتی هەرێم ڕەوانەی پەڕلەمان كرا و لەپەڕلەمان دەنگی لەسەردراوە، واژووی نەكات”.

سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ناوبراو وتی”بەداخەوە یاساكە وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت، لەهەمانكاتدا ڕێنمایی هەیە لەبەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان جێبەجێ ناكرێت”.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەفر بارین كاریگەری لەسەر هاتوچۆی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكان نەكردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی بە بەردەوامی سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكانن.

حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ناوچەی هەورامان ناوچەیەكی سارد و شاخاوییە و لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕووی شەپۆلێكی بەفر و بارانی بەهێز دەبێتەوە، بەڵام لیژنەكان بە بەردەوامی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەكەن.
وتیشی”تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیای گارێكس و لیژنەكانی سەر بە ناحیەی بیارە و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە بەردەوامن لە پاكردنەوەی ڕێگاوبانەكان و هاتوچۆی هاوڵاتیانیش بە بەردەوامی هەیە وخاڵی سنووری شوشمێش هاتوچۆی بازرگانی تێدایە و تا ئەمساتە نەمانهێشتووە هیچ كێشەیەك دروستببێت”.

سەبارەت بە كەمبوونەوەی هاتوچۆی شۆفێران و دابەزینی ئاستی بازرگانی لە خاڵی سنووری شوشمێ، ناوبراو ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەفر بارینەكە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوی هاتوچۆی شۆفیران و ئاستی بازرگانی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەمین ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند، بەخۆشحاڵیەوە ماوەیەكی زۆرە پێكەوە كار دەكەین و خەلافەتی داعشمان تێكشكاند و ئاسایشی ناوچەكەش دەپارێزن.

لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەكە دەربڕی و سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەكانی ئەمەریكاشی كرد و ئاشكرایكرد، پێكەوە داعشمان تێكشكاند و بەناوی كوردستانیشەوە سوپاسی هاوكارییەكانی ئەمریكا دەكەین.

ڕۆژی 21/1/2020 یەكەم ڕۆژی كارەكانی 50ەمین كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەستیپێكرد، كە تێیدا (224) پانێڵ و دیدار و كۆبوونەوەی ڕەسمی ئەنجام دەدرێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و كۆبونەوەكان قسە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان