ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێك: گەر سزاكان بسەپێنرێن حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەوگەیەنێت، گەر سزاكان لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عیراقدا بسەپێنرێن، حكومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەریی لەسەر ئێران دەبێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو پارەیەی لە هەموو بودجە گشتییەكاندا بۆ مووچە دابین دەكرێت، بە 40 ملیار دۆلار دەخەمڵِێنرێت، بۆیە گەر ئەمریكا سزاكانی بەسەر عیراقدا سەپاند و داهاتەكانی نەوت بلۆككران لە بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا، ئەوا كاریگەریی بۆسەر دابینكردنی ئەو مووچەیە دەبێت، بەو پێیەی نەوت نزویكەی 90%ی بودجەی گشتی دەوڵەت پێكدەهێنێت”.

بە وتەی جەمال كۆچەر”سزاكان لەحاڵەتی سەپاندییان، كاریگەرییان بۆسەر ئێرانیش دەبێت، بەو پێیەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵانەی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە 14 ملیار دۆلار، بەو واتایەی ئێران چی دی ناتوانێت دراوی دۆلار لە عیراقەوە دەستەبەر بكات”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

پێشتر ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكایی بڵاویكردبووەوە، ئیدارەكەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ ڕوو لە لاوازكردنی ئابوری عیراق دەكات، گەر وڵاتەكە بەردەوامبێت لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمان كە داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق، بەهۆی ئەو هێرشەی كە لەم ماوەیەی دواییدا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و تێیدا هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قوسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی كوژران.

عێراق

ترەمپ و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆسدا بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوە.

میدیاكان بڵاوكردەوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتكراوە.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە كە ترەمپ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانییدا كۆبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوونە دەرەوەی بەرهەم ساڵح كاندیدی سەرۆك وەزیرانی دواخستووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەنسور بعێجی، ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیان كردووە و پێی وتوون، كە چاوەڕوانی كوتلەی گەورەی پەرلەمان دەكات.

بعێجی بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە ڕونیكردووەتەوە، بەرهەم ساڵح بۆ بەشداری كۆڕبەندی داڤۆس چووەتە سویسرا و بەو هۆیەوە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ بۆ عیراق دواكەوتووە.

وتیشی”مستەفا كازمی، عەلی شوكری و محەمەد عەلاوی، ناویان دەهێنرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ‌، بەڵام تائێستا هیچیان كاندیدی فەڕمی نین”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پێشنیازیان بۆ بەرهەم ساڵح كردووە، هەموو كاندیدەكان بنێرێت بۆ پەرلەمان و هەر كامیان زۆرینەی دەنگی دەهێنا بكرێت بە سەرۆك وەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیكردەوە، هیچ كەسێك بۆ پۆستەكەی ئەبومەهدی موهەندیس دیاری كرابێت.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە، كە ئەبوعەلی بەسری، كاندیدكرابێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەوە دەنگۆیە و دورە لە ڕاستییەوە.

هەر لە ڕونكردنەوەكەدا باس لەوەكراوە، پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندن وردبینی زیاتر بەكاربهێنن پێش بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان.

ئەبومەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەمریكاوە لە فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان