ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نەشتەرگەریی بۆ كراوە
عەبدولمەهدی هیوای زووچاكبوونەوە بۆ سیستانی بۆ دەخوازێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی مەرجەعی باڵای ئاینی عیراق نەشتەرگەرییەكی بۆكرا بەهۆی شكانی ئێسكێكی ڕانی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق نامەیەك بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی سیستانی ڕەوانە دەكات و و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، نامەیەكی بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی ڕەوانەكرد لەپێناو دڵنیابوون لە تەندروستی سەماحەتییان، دوای ئەو نەشتەرگەرییەی بۆی كرا بەهۆی شكانی ئێسكێكی ڕانی، ئامادەیی حكومەتی عیراقیشی بۆ پێشكەشكردنی باشترین چاودێری تەندروستی بۆ سەماحەتییان خستەڕوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”عەبدولمەهدی پەیوەندییەكی ئەنجامداوە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی سەماحەتی عەلی سیستانی و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ تەرخانكردنی تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ، تا بە وردی چاودێری تەندروستی بكەن، تا كاتی چاكبوونەوەی”.

پێشتر سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگەی نەجەف بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندبوو”بەسەركەوتوویی نەشتەرگەریی بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی ئێسكی ڕانی دووچاری شكان بووە”.

 

عێراق

ئەمریكا، هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئەمریكا ناردنی هەموو جۆرە چەكێكی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت.

برایان براكێنز وتەبێژی هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، واشنتن ناردنی هەموو جۆرە چەك و تەقەمەنییەكی بۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق ڕاگرتووە.

وتیشی”هۆكاری ڕاگرتنی چەك بۆ سوپای عیراق دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەكانی عیراق و ڕووداوەكانی پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی”.

ئاشكراشیكرد، دەستپێكردنەوەی ناردنی چەك بۆ سوپای عیراق، دوای ئارامبوونەوەی دۆخی عیراق، دووبارە دەست پێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هاوڵاتیانی لە چین دەهێنێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق، لە ڕێی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە، كە تیمێكی پزیشكیش یاوەری دەكات هاوڵاتیانی عیراق لە چین دەگوازێتەوە.

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، حكومەت فڕۆكەیەكی تایبەتی ڕەوانەی چین كردوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عیراقی كە لەو وڵاتەن.

ڕەوانەكردنی فرۆكەیەكی تایبەت لەگەڵ تیمێكی پزیشكی بۆ چین، بەمەبەستی هێنانەوەی خوێندكارو خێزانە عیراقیەكانە كە لەئێستادا لەوڵاتی چین-ن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كوشندەی “كۆرۆنا” لە هەرێمی ووهانی چین، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی دۆخێكی ناهەمووار بووەتەوە و تا ئێستا بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەمڕۆ 28ی جێنیوەری ژمارەی مردووان گەیشتە 106 كەس و ژمارەی تووشبوانیش لە 2 هەزار و 744 كەسەوە گەیشتە 4هەزار 515 كەس.

نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و سییەكان و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە.

زانایانی پزیشكی پێیانوایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

ه.ب

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شاندێكی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 28-1-2020 شاندێكی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆ دەربارەی ماددەی 140 و كێشەی زەوی جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، گەیشتنە بەغدا.

شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێكهاتوون لە د. ئومێد سەباح ، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرەو بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و فارس عیسا.

بڕیارە شاندەكە، گفتوگۆكر لەبارەی مادەی 140 و كێشەی زەویی جووتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكەن.

پێشتر، دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی وتبووی، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، بە تایبەت بۆ كورد، چونكە تەعریب بەردەوامە و ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە، دۆخی ئەمنی زۆر تێكچووە، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا چارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

حوسێن ئەوەشی وتبوو، ڕۆژی سێ‌ شەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەمان شاندی پێشووی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە چەند ئەندامێك پێك هاتوون، سەردانی بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان