ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێواس فایەق: شەش مانگی تر یاسای خانەنشینی دەگۆڕدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای یەكگرتووی عیراق لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت و بەوەش گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیرەكاندا دەكرێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش وەردەگرێت و ئەگەر پێویست بوو دەستكاری دەكرێت و پەسەند دەكرێت.

وتیشی”كۆتایی دەهێنێت بە جیاوازی خانەنشینی لە نێوان فەرمانبەرێك و سەرۆكی پەرلەمان و فەرمانبەرێك و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری یان سەرۆكی هەرێم، لە هەمووی گرنگتر پۆلیس و ئاسایش دەگرێتەوە، چونكە ئەوان مووچەكانیان كەمە و بەشی پێویستی ژیانیان ناكات”.

قسەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 84 پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان دەنگیان بۆ خانەنشیبوونی خۆیاندا كە كەمترین مووچەیان 4 ملیۆن و 100 هەزار دینارە، لەكاتێكدا مووچەی پۆلیس و ئاسایشی خانەنشین 220 هەزار دینارە.

ئابوری

نرخی نەوت 46 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوار شەممەدا،  بەڕێژەی نزیكەی 4% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین ئاستی لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی (بلۆمبێرگ)، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خۆرئاوای تكساس بەرمیلی بۆ 43.40 دۆلار و بە بەڕێژەی 3.98% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

لە هەمان كاتدا گرێبەستی فرۆشتنی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 46.10 دۆلار بەرزبۆوە و بەراورد بە نرخی پێشووی بەڕێژەی 3.76% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەكان بوو كە ئاماژەیان بە دابەزینی زۆری عەمباری نەوتی ئەمریكایی كرد، وێڕای ئەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبوانیش لەئارایە كە كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی داواكاریی لەسەر نەوت هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بۆ یەكەمجار زێڕ نرخێكی پێوانەیی تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بۆ یەكەمجارە نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە بەرزترین ئاست.

شەوی ڕابردوو نرخی یەك ئۆنسی زێڕ دوو هەزار دۆلاری تێپەڕاند بەو پێیەش بەرزترین ئاستی تۆماركردووە بەشێوەیەك تاكو ئێستا ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمڕۆ چوار شەممەش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 355 هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێك زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە بەم شێوەیەیە”یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 302 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار21 بە 355 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 369 هەزار دینار، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24یش بە 402 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 5ی‌ ئابی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان