ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“پڕۆژە یاسای چاكسازیی، دادپەروەرییەكی باش دێنێتە ئارا”

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان، بە ئیجابی لە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەڕوانن و دەڵێن، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی پرۆژەكە بووین، بەو پڕۆژەیە بڕە پارەیەكی باش بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.

ڕاستەوخۆ کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی فڕاکسیۆنی یەکێتی

Posted by Xelk Media Network on Thursday, January 16, 2020

ئەمڕۆ، 16-1-2020 پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی 89 پەرلەمانتاری ئامادەبوو پرۆژەیاسای چاكسازيی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكەی پەسەند كرد.

دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاساكەش، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەیان بەودا، كۆبوونەوەكە بەباشی بەڕێوەچووەو بە پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیەش بڕە پارەیەكی باش بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.

بە وتەی فراكسیۆنی یەكێتی، بۆ یەكەمجارە لەپەرلەمانەوە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان كەمدەكرێتەوەو ئەوەش دادپەروەری لە مووچەدا بەرجەستە دەكات، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی پرۆژەكە بوون.

لەبارەی مووچەی خانەشنی پەرلەمانتارن و پلەباڵاكانیشەوە ئەوەیان خستەڕوو، بەپێی پڕۆژە نوێیەكە بەرزترین خانەشینی پەرلەمانتاران لە 50% دەبێت و كەمترینیش 25% دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر پەرلەمانتارێك پێشتر خزمەتی نەبووبێت و بە 6 ملیۆن و 400 هەزار دینار خانەنشین بووبێت، لەئێستادا بە ملیۆنێك و 600 هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، هەروەها بڕوانامەو خزمەت ئاستی مووچەكە بەرزدەكاتەوە، كە ئەوەش دادپەروەرییەكی باش دێنێتەپێش.

ه . ب

کوردستان

تەندروستی كەركوك: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك تۆمار نەكراوە و ڕێنمایی دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی شوباتی 2020 دكتۆر كەریم وەلی جەمیل بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك لەگەڵ زیاد خەلەف مەدید جێگری بەڕێوەبەری گشتی و دكتۆر سەباح نامیق بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لەوە كردەوە كە لەپارێزگای كەركوك هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك جەختیكردەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ماوەیەكە ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلەیان بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێودانگەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر، هەروەها هەڵمەتێكی بەرفراوانیشیان سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەستپێكردووە.

دكتۆر كەریم وەلی ڕاشیگەیاند: فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بڕیاریدا بە تەرخانكردنی نەخۆشخانەیەك لەگەڕەكی نەسڕ بەمەبەستی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی كە گومانیان لێدەكرێت تووشبووبن بەنەخۆشییەكە و سەرەڕای چارەسەركردنیشیان.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك داوشیكرد، هاووڵاتیان بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ڕاستی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و پاراستنی كۆمەڵگەیەك كە دووربێت لەڤایرۆسی كۆرۆنا و نەخۆشیەكانی تریش، هاوكاری تیمە تەندروستییەكان بكەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندی دانوستانكاری هەرێم بەبێ‌ دەرەنجام لە بەغدا گەڕایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پاش زنجیرەیەك لە دیدار كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەكانی شیعە و سوننە و ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردارو بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرئەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی كۆمەڵێك تێبینی ھەبوو لەسەر میكانیزم وبەرنامەی حكومەت دەرھەق بە ناوچە جێناكۆكەكان و بە تایبەت پارێزگای كەركوك لە ڕووی كێشەی ئەمنی و ئیداری و مووچە و بودجە و موستەحەقاتی كورد لە حكومەتی نوێی عیراق كە ھیچ كام لەمانە لە نێو حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەلاویدا جێگای نەكراوەتەوە.

ئاڵا تاڵەبانی ڕوونیشیكردووەتەوە، شاندی حزبە كوردستانییەكان گەڕاونەتەوە ھەرێم و سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆكی حزبە كوردستانییەكان لەسەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە كۆدەبنەوە و دەبێت حكومەتی ھەرێم بڕیاری چارەنووس ساز بدات.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ شاندێكی باڵای پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری عیراق كۆببێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ ٢٤\٢\٢٠٢٠ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆببنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان