ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كەمترین مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەی تایبەت 4 ملیۆن و 100 هەزار دینارە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان ستەمێكی گەورەی لە خەڵك كرد و پارەی خەڵكی بۆ پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان كەمكردەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ناوبراو وتی”ئێمە پێشنیازمانكرد وەزیر و پەرلەمانتار و پلەباڵاكان خانەنشین نەكرێن، بەڵام هەموویان خانەنشین دەكرێن و كەمترین مووچەشیان چوار ملیۆن و 100 هەزار دینار دەبێت”.

هەروەها وتیشی”داوای ئەوەمان كرد حسابی مانگی بۆ پاشەكەوت بكرێتەوە، مانگانە بدرێتەوە و ئەوەش جێگیر نەكرا، پەرلەمانتار و وەزیر خانەنشین دەكرێت تێكڕای ساڵانەی مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین دەبێت بە 300 ملیۆن دینار، ئەوەش تەنها بۆ یەك خول، كەواتە مووچە بۆ پلەباڵا هەیە و بۆ خەڵكی ڕەش و ڕووت نییە”.

ئابوری

پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنە ئیسلامییەكان خانەنشینی پەرلەمانتاریان ڕەتنەكردووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

تائێستا چەند پەرلەمانتارێك فۆرمیان بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری پڕكردووەتەوە و ئەوەی تێبینی دەكرێت هیچ پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنە ئیسلامییەكانی تێدا نییە و دوو ئەندامی ئەو فراكسیۆنانەش دەڵێن”تائێستا پڕۆژەكە نەبووە بە یاسا”.

بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە پەسەندنەكراوە، بۆیە ئەوان بڕیاری كۆتاییان لەسەر ڕەتكردنەوە یان پشتگیریكردنی خانەنشینی پەرلەمانتاران نەداوە.

وتیشی”خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان كەمكراوەتەوە، پڕۆژەكە نەچووەتە سەرۆكایەتی هەرێم و واژۆی لەسەر نەكراوە، كاتی ئەوە نەهاتووە بڕیاری لەسەر بدەین، ئەو فۆڕمەی پڕكراوەتەوە لە پەرلەماندا نییە و قسەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی كردووە و ئەوانیش تێبینییان هەیە، بڕیاری تاكلایەنەنادەین و لەسەر پێشنیازی كۆمەڵی ئیسلامیش خانەنشینی پلەباڵاكان كەمكراوەتەوە بۆ 15%”.

بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازییەكە هەموو پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان دەتوانن خانەنشین ببن و لە 15%ەوە دەستپێدەكات و تا 50% بەردەوام دەبێت.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕكردنەوەی فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی “یاسایی نییە”، تائێستاش دیارنییە كە سەرۆكایەتی هەرێم قبوڵی دەكات یان ڕەتیدەكاتەوە و لەوانەیە ماددەكە بگۆڕدرێت یان نەمێنێت.

وتیشی”قەناعەتم بە پڕكردنەوەی فۆڕم نییە، یاسایی نییە و ئەگەر پڕۆژەكە بوو بە یاسا و ڕێكارەكانی بڕی دەتوانرێت قسەی تێدا بكرێت، لەبەرئەوەی تێكستی یاسای هەیە و تێكستەكە بڕیاردەدات، ئەگەر لە خزمەتدا بیت، چۆن بڕیار لەسەر حەقی خۆت بدەیت، دەبێت خولەكە تەواو ببێت و دواتر بڕیاربدرێت، ئەوەش خانەنشینی هەڵبژێردرێت یان ڕەتبكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی، واژووی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، گرێبەستەكەیان نوێ كرایەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچەی مانگی 10 وەردەگرن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت دابەش بكات.

بەپێی خشتەكە، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر ئەمڕۆ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان