ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی درایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی موچەی بڵاوكردەوە، كە لەماوەی هەفتەی داهاتوودا سەرجەم وەزارەتەكان موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو وەردەگرن.
ن.ج

ریکلام

ئابوری

مەسرور بارزانی داوایەك لە وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە ڕووی ماددی و مرۆییەوە دەوڵەمەندە و داواشیان لێ‌ دەكات، “لە بەكارخستن و دۆزینەوەی هەلیكاردا زیاتر گرنگی بە لاوان بدەن”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/1/28 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت، وەبەرھێنەرانیان دڵنیا كردەوە، كە حكومەتی ھەرێم پاڵپشت و ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ پڕۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی ڕۆتین لە دامودەزگاكانی حكومەتدا.

سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە، كە ئامانجمان ئەوەیە زەمینەیەكی لەبارتر بۆ وەبەرهێنان لە گشت كەرتەكان بهێنینە ئارا و ئاسانكاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەكی بكەین و وتیشی، “پێویستە وەبەرهێنان بە پێی پلانێكی زانستی و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندی گشتی بێت”.

بارزانی ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ماددی و مرۆییەوە دەوڵەمەندە و دەرفەتی ئەوە هەیە ببێتە بنكەیەكی بازرگانی گرنگ لە عیراق و ناوچەكەدا.

سەرۆكی حكومەت داواشی لە كەرتی تایبەت كرد، كە هاوكاری حكومەت بكەن لە پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری و بەكارخستن و دۆزینەوەی هەلیكار بۆ گەنجەكانمان لە كەرتی تایبەتدا، كە پێویستە زیاتر گرنگی بە گەنجانی هەرێمی كوردستان بدرێت لە دەرفەتەكانی كاركردندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مەسرور بارزانی: دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو قۆناغێكی باشتر دەبەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆبووەوە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و بەڵێندەران كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێوە دەتوانین دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو قۆناغێكی باشتر ببەین و ئامادەبونتان نیشانەی ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم گرنگی تایبەت بە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان لە هەرێم دەدات.

وتیشی”لە سەرەتای پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەرنامەیەكی چڕمان داڕشت بۆ ئەوەی بتوانین گرنگییەكی زیاتر بە كەرتەكانی ئابووری هەرێم بدەین، تاكو ببێتە ئابوورییەكی هەمەچشن و تەنها پشت بە فرۆشتنی نەوت و غاز نەبەستین”.

پێشتر یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم كۆبوونەوەیە زۆر گرنگە، چونكە یەكەم كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەبەرهێنەرانە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەمجارە حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی تایبەت بانگێشتی وەبەرهێنەرانی كردووە، بۆئەوەی بەشداربن لەبووژانەوەی ژێرخانی ئابووری كوردستان و كۆمپانیاكان لەدەرەوە بانگێشت بكەن و پڕۆژەی گرنگ جێبەجێبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەناردەی كاڵای ئێران بۆ عیراق 27 ئەوەندەی هەناردەی ئەوروپایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عیراق پەیوەندییەكانی عیراق و ئێرانی بە ستراتیژی ناو دەبات و ڕایگەیاندووە” هەناردەی كاڵا و خزمەتگوزارییەكانی ئێران بۆ عیراق 27 هێندەی هەناردەی ئێرانە بۆ وڵاتانی ئەورووپایی بە گشتی”.

یەحیا ئالی ئێسحاق لە وتووێژێكی ڕادیۆییدا وتووبەتی: ئێران و عیراق لە سەرجەم بوارەكان بە تایبەت بواری ئابووری خاوەنی پەیوەندییەكی گرنگ و ستراتیژین و بەهێزبوونی ئەم پەیوەندییەش لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتە.

ناوبراو وتی: ساڵی ڕابردوو 13 ملیار دۆلار كاڵا و خزمەتگوزاری لە ئێرانەوە هەناردەی عیراق كراوە، لە كاتێكدا كە كۆی گشتی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەورووپی 475 ملیۆن دۆلار بووە، واتە 27 هێندە زیاترە.

سەرۆكی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عیراق دەڵێت: لە ئێستادا سەبارەت بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بانكی لە گەڵ عیراق كێشەمان هەیە و بەرپرسانی بانكی ناوەندیی هەوڵ دەدەن بە هاوكاری لایەنی عیراقی ئەم كێشەیە چارەسەر بكەن.

ئالی ئێسحاق ئەوەشی وتووە: ئەمریكا و ناحەزانی دیكە و ڕكابەرەكانی ئێمە‌ وەك، توركیا و چین بە بەربەستی بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەكانمانن لە گەڵ عیراق، بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو كێشە و بەربەستانە، ئێران لە ڕووی سیاسی و بازرگانییەكانەوە پەیوەندییەكی زۆر باشی لە گەڵ عیراق هەیە و لای ئێمە پاراستنی بازاڕی عیراق بە بابەتێكی گرنگ دادەنرێت، لە بەر ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی دیكەدا دەبێتە بازاڕێكی زۆر گرنگی ناوچەكە و لە ئێستاشدا ڕۆژانە 1000 تا 1500 بارهەڵگر، كاڵا لە ئێرانەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق دەكرێت.

ه.ب
سەرچاوە/ جام كوردی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان