ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆڵۆنیا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لە كەرتی كشتوكاڵ

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و پۆڵۆنیا ڕێككەوتن بۆ ئەوەی ئەزموونی سەركەوتنی وەبەرهێنانی كەرتی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە، جێگری وەزیری كشتوكاڵی پۆڵنیاش دەڵێت، جددییەتی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئەنجامی باشی دەبێت بۆ بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2020 شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكە باڵیۆزی عیراق و نوێنەری حكومەتی هەرێم و د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژووری بازرگانی كوردستان ئامادەبوون، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر وەبەرهێنانی كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان و دەرگاكردنەوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی لەكەرتی كشتوكاڵ وەبەرهێنان بكەن، لەم چوارچێوەیە ڕاپۆرتێكی پێشكەش بە وەزارەتی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا كرد كە تیایدا تیشكخرابووە سەر بوارەكانی وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ و پڕۆژە ستراتیژییەكانی كەرتی كشتوكاڵی لەگەڵ ئاسانكاری پێویست بۆ سەرمایەدارانی پۆڵۆنیا.

پاشان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا كرد، بۆ ئەوەی ئەزموونی سەركەوتنی كەرتەكە بگوازرێتەوە بۆ كوردستان بەتایبەت دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی خۆماڵی.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بە ئاسانكارییەكانی دەستەكە كرد بۆ وەبەرهێنەران كە بیانەوێت لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

شیمۆن گیژینسكی جێگری وەزیری كشتوكاڵی پۆڵۆنیا، بەگرنگییەوە باسی كۆبوونەوەكە كرد و وتی، خۆشحاڵین كاتێك دەبینین وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان جددییە بۆ ئەوەی كەرتی كشتوكاڵ بەرەوپێش ببات، بۆیە داوای كرد نەخشەی پلانێكی گشتگیر پێشكەش بكرێت بۆ ئەوەی ڕێگاكانی سەركەوتنی كەرتی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە.

شاندی وەزارەتی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا لەگەڵ باسكردنی لێكچوونی ژینگەی كشتوكاڵی پۆڵۆنیا و كوردستان سەردانەكەیان بەكردنەوەی دەرگایەكی فراوانی بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ وێناكرد.

دوای كۆبوونەوەكە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد، لەگەڵ زیاد ڕەئووف لێپرسراوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كرد بۆ ئەنجامدانی دیدارەكانی ڕۆژانی داهاتووی سەردانەكە.

ك.ج

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان