ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕاپۆرتی كۆتایی پڕۆژە یاسای چاكسازی بۆ دەنگدان پەسەندكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی پەرلەمانی كوردستان دوای نووسینی ڕاپۆرتی كۆتایی پڕۆژە یاسای چاكسازی، ناوەڕۆكەكەیان پەسەندكرد و بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 16/1/2020 لەدانیشتنی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ 15/1/2020، بەمەبەستی داڕشتنەوە و ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و كۆتایی لیژنە تایبەتمەندەكان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی، كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكانی كاروباری یاسایی، دارایی و كاروباری ئابووری، ناوخۆ، شەهیدان، كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان و شاندێكیحكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و د.ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

لەكۆبوونەوەكەدا كە مەبەست لێی بۆ یەكخستن و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ڕاپۆرتی هاوبەش و كۆتایی لیژنە تایبەتمەندەكان بووە سەبارەت بەپڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر بەڕەچاوكردنی ئەو سەرنج و تێبینی و پێشنیازانەی كە لەكاتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاساكە خرابوونەڕوو بۆ ئەوەی ڕاپۆرتە هاوبەشەكە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە پەسندبكرێت و ئامادەبكرێت بۆ دانیشتنی سبەینێ بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا دوای كۆتاییهاتنی نووسینی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنە تایبەتمەندەكان ڕاپۆرتەكە پەسەند كراو بڕیارە سبەینێ لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بخرێتە دەنگدانەوە و پەسند بكرێت.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان