ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە لە زارا بەکار دەهێنرێت، تا واتلێبکەن زۆرترین جلوبەرگ بکڕیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی تایبەتە کە لە فرۆشگای مارکەی بەناوبانگی (Zara)بەکار دەهێنرێت، تا واتلێبکەن زۆرترین جلوبەرگ بکڕیت:

 

-لە زارا جلوبەرگەکان بە پێی نرخەکەی ڕێکدەخرێت، جلوبەرگە ڕاقی و گرانبەهاکان زیاتر لە پێشەوە و لەبەرچاو دادەندرێت تا باشتر سەرنجی کڕیارەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

-هەر بە مەبەست بەشەکان لە (زارا) جیا نەکراوەتەوە، چاکەت و پانتۆڵ و تەنورە و دەستکێش و هەموو بەشەکان لە نزیک یەکن  و دیزاینەرەکان بۆیان دیاری کردوون تا ناچاربن هەر لەوێیدا پارچەکانی دیکەش بکڕن.

 

-زارا کەمتر پارە لە ڕیکلامدا خەرجدەکات و لە بری ئەوە زیاتر لە دیکۆری ناو فرۆشگاکانی و کەتەلۆکەکانی خۆیدا پارە خەرج دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو وێنەیە درووستبکات کە شتی باش پێویستی بە ڕیکلام نییە.

-زۆر بە گرنگیەوە شوێنی فرۆشگاکان هەڵدەبژێرن کە زۆر نزیک نەبێت لە مارکەکانی دیکەوە بۆ ئەوەی جیاوازبێت  و شتەکانیان تایبەتمەندی خۆی هەبێت.

-گەر پارچەیەک لە جلوبەرگ لە فرۆشگایەکی (زارا) نەفرۆشرێت، ئەوا دەبرێتە شوێن و ناوچەی دیکە و لە لقەکانی دیکەی زارادا ساخدەکرێتەوە.

لە زارادا زیاتر لە ٤٠٠ دیزاینەری لێهاتوو کاردەکەن و بە پێی پلان هەموو دوو مانگ جارێک دیزاینی نوێ دەخەنە بازاڕەوە، لە کاتێکدا لە کۆمپانیاکانی دیکە دیزاینی نوێ وەرزییە.

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بیرۆکەی ناوازە بۆ پێڵاوەکانت کە بۆ هەموو کاتێک بەسوودە

خێزان

قه‌ت بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ رێگای زۆر ئاسان ده‌توانیت كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ پێڵاوه‌كانتدا چاره‌سه‌ر بكه‌یت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك بیرۆکەیە كه‌ كاره‌كانت زۆر بۆ ئاسان ده‌كات:

 

بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سكی پێڵاو نه‌هێڵیت به‌ گۆره‌ویه‌وه‌ له‌ پێی بكه‌ و موجه‌فیفه‌ی لێبده‌.

به‌ر له‌ له‌پێكردنی پێڵاوی ته‌سك په‌نجه‌ی سێیه‌م و چواره‌مت ببه‌سته‌.

بۆ نه‌هێشتنی عه‌ره‌قی ناو پێڵاو پانتی تێدا دابنێ.

گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ خلیسك بوو كه‌مێك زبری لێبخشێنه‌.

بۆ نه‌هێشتنی بۆنی قاچت بیكه‌ره‌ چاو و ئاوه‌وه‌.

بۆ بریقه‌داركردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌ چه‌رمه‌كه‌ت پاككه‌ره‌وه‌ی شوشو (موعجیزه‌) به‌كار بهێنه‌.

پێلاوه‌ سپیه‌كه‌ت به‌ پۆڵیشی لابه‌ری نینۆك پاكبه‌كه‌ره‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی قاچت له‌ نێو پێڵاودا نه‌خزێت سپڕای لێبده‌.

بۆ زوو وشكبونه‌وه‌ی پێڵاوی ته‌ڕ ڕۆژنامه‌ بكه‌ره‌ ناو.

بۆ فراوانكردنی پێڵاوی ته‌سك، ئاو بكه‌ره‌ كیسه‌وه‌و دواتر له‌ ناو پێڵاوه‌كه‌ دایبنێ و بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌.

قوماشی خوری له‌ نێو پێڵاو دابنێ بۆ گه‌رمكردنی له‌ زستاندا.

پاش ڕۆشتنی زۆر به‌ پێڵاو به‌ تۆپ قاچت بشێله‌.

سۆده‌ی نان بكه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی بۆن.

به‌ ڕه‌نه‌ی په‌نجه‌ پێڵاوه‌كه‌ت پاك بكه‌ره‌وه‌.

له‌ كاتی ڕاكردن سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ نێو قه‌یتانی پێڵاوه‌كه‌تدا ببه‌سته‌.

له‌ كاتی گه‌شتدا چاویلكه‌ و گۆره‌وی و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری بكه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌كانت.

ئیسفنجی مه‌له‌كردن بۆ تێكنه‌چونی باری پوته‌كانت به‌كار بهێنه‌.

بۆ نه‌هێشتنی شوخت له‌سه‌ر پێڵاوه‌كه‌ت كرێمی فازلین به‌كار بهێنه‌.

شامپۆی ووشك بده‌ له‌ پێڵاوه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی قاچت عه‌ره‌ق نه‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

11 كاریكاتێر كه‌ نیشانی ده‌دات جیهانی ئه‌مڕۆمان چۆنه‌!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك كاریكاتێری نوێن كه‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان وێنا ده‌كات:

هه‌موومان

 

پێشبڕكێی جیهان

 

كاری ئۆنلاین

 

جۆن ژیان ده‌بینیت

 

ئێستا چی گرنگه‌؟

 

له‌ كۆنسێرت.

 

دیموكراسی

 

كاتی ئێستا

 

گونجان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان

 

ئالوده‌بوون

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند جل و ستایلێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ پیاوان نابیت لەبەری بکەن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ستایلە کە پێویستە پیاوان خۆیانی لێبەدوور بگرن و ئەم جۆرە جلوبەرگانە لەبەر نەکەن و ڕێگا ڕاستەکەی بەکار بهێنن:

 

– گۆرەوی سپی مەگەر بۆ وەرزشکردن، ئەگەر نا لەگەڵ پێڵاو لەپێی مەکە.


– تیشێرتی درێژ یەکێکی دەیکەیە لەو جلوبەرگانەی بۆ پیاوان نابێت.

– لەپێنەکردنی گۆرەویی یەکێکە لە هەڵە کوشندەکانی ستایلی پیاوان.

– كه‌ی كراس ده‌خه‌یته‌ نێو پانتۆڵ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ ته‌ماشای خواره‌وه‌ی كراسه‌كه‌ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خواره‌كه‌ی رێك نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت بیكه‌یته‌ ژێره‌وه‌و گه‌ر ڕێكیش بوو ئه‌وا ده‌توانیت به‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌دا به‌ری بده‌یته‌وه‌.

–  له‌گه‌ڵ كراسی سپیدا جلی ژێره‌وه‌ی سپی له‌به‌ر مه‌كه‌، به‌ڵكوو جلوبه‌رگی ڕه‌ساسی كاڵ له‌به‌ر بكه‌.

– پانتۆڵی سترێجی یەکێکە لەو هەڵە دیارانەی کە بۆ پیاوان نابێت، بۆیە بەهیچ جۆرێک لەبەری مەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان