ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مانچستەر یونایتد بۆندێکی گەورەی یەکلایی کردۆتەوە و هاوینی ٢٠٢٠ ئاشکرای دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەی یانە و توانیویانە بۆندێکی گەورە بۆ گواستنەوەکانی هاوینی ٢٠٢٠ یەکلایی بکەنەوە.

ڕۆژنامەوانێکی ناوداری ئیتاڵی بەناوی فابیۆ سانتینی لەبەرنامەی “ئیل پڕۆسیسەر” بەشداری دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، کە یانەی مانچستەر یونایتد گەورە بۆندێکی هێڵی بەرگرییان لە خولی ئیتاڵیاوە یەکلایی کردۆتەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی نوسیویەتی: بۆندە هەژێنەرەکەی یونایتد بریتیە لە گواستنەوەی کالیدۆ کۆلیبالی سەنیگالی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی.

سانتینی لە بەرنامەکەدا ڕایگەیاندووە :” ناپۆلی ناچارە کالیدۆ کۆلیبالی بفرۆشێت و بە دڵنیاییەوە دەیفرۆشن بە یانەی مانچستەر یونایتد، تێچووی گواستنەوەکە بڕی ٧٠ بۆ ٧٥ ملیۆن یورۆیە و هەموو شتێک لەنێوان نوێنەرانی دوو یانەکە یەکلایی کراوەتەوە”.

هەروەها دەڵێت :” بێگومان گواستنەوەی کۆلیبالی یەکێک دەبێت لە هەرەە گەورەترین گرێبەستەکان لەسەر ئاستی بەرگریکاران، بۆیە مەحاڵە لە زستانی ٢٠٢٠ ئیمزا بکرێت و تەواوی ڕێکەوتنەکە لەسەر ئەوەیە لە هاوینی ٢٠٢٠ هەنگاوەکان بکرێنە فەرمی”.

مان یونایتد لەهاوینی ٢٠١٩ توانیان هاری ماگوایەر لەیانەی لیستەر سیتییەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان کە لەپێگەی سەنتەری بەرگری یاریی دەکات، لەم وەرزەدا ناوبراو لەپاڵ ڤیکتۆر لیندلۆڤی سویدی ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش کردووە، ئید ودوارد و ئۆلی گۆنار سۆڵشایەر دەیانەوێت بە کڕینی کۆلیبالی تەواوی کێشەکانی سەنتەری بەرگری چارەسەر بکەن.

جیهانی

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی بەهێزی هەفتەی (٢٦)ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لەیاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ئارسیناڵ توانیان باڵادەستی نیشان بدەن و کۆنتڕۆڵی وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن، لەبەرامبەردا یاریزانانی نیوکاسڵ بە بەرگریکردن و هێرشی هەڵگەڕاوە وەڵامی هێرشەکانی یانەی خاوەن یاریگایان دەدایەوە.

سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندین هەلی گۆڵکردنیان کردەسەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئاست بەرزی بەرگریکار و گۆڵپارێزانی هەردوو یانە جیاوازییان دروستکرد و سەرکەوتوو بوون لە ڕەتکردنەوەی هەلەکان و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ لەڕووی تاکتیکیەوە گۆڕانکاری ئەنجامداو توانیان چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی نیوکاسڵی میوان تۆمار بکەن.

گۆڵی یەکەم لە خولەکی (٥٤) لەلایەن پیێر ئیمیریک ئۆبایمانگەوە تۆمارکرا و  گۆڵەکانی تر لە خولەکەکانی (٥٧ و ٩٠ و ٩٥) لەلایەن نیکۆلاس پیپی ومەسعود ئوزێل و ئەلیکساندەر لاکازێتەوە تۆمارکران و ڕووبەڕوبونەوەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

سەرەڕای ئاستبەرزی یاریزانانی ئارسیناڵ، بەڵام بەم بردنەوەیە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بە کۆکردنەوەی (٣٤) خاڵ جێگیربوون، یانەی نیوکاسڵی ڕکابەریش بە (٣١) خاڵەوە لەپلەی (١٣) خۆیان گرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بەسەر بریشیادا سەرکەوت و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی کالچیۆ

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٤)ی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدران، یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم میوانداری بریشیای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا و بە یاریدەی هاندەران و یاریگا، کوڕانی بیانکۆنێری فشاریان لەسەر یانەی میوان دروست کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی نێوەندی یاریگا و وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن.

لە خولەکی ٣٩ پاولۆ دیبالا گۆڵی یەکەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی بریشیا هەوڵیاندا هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە، بەڵام بەرزی کوالیتی پێکهاتەی یوڤی کاریگەری دروستکرد و هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە.

لە خولەکی ٧٥ خوان کوادرادۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥٧ خاڵ) بەرزکردەوە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ خۆیان جێگیرکرد، بڕیاریشە یانەی ئینتەرمیلان ئەمشەو بە (٥٤) خاڵەوە ڕووبەڕوی یانەی لازیۆ ببێتەوە و سەرکەوتنی میلانییەکان دووبارە پێشەنگیان پێدەبەخشێتەوە  ویوڤی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی دووەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر فرۆشتنی لاوتارۆ داوای یاریزانێک لە بەرشلۆنە دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا ئامادەن دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ئیدارەی بارسا هەموو هەوڵێکیان بۆ گواستنەوە و دابینکردنی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت لەیانەی ئینتەرمیلانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی (١١٠) ملیۆنی نرخی شکاندنی بۆندەکەیان تەرخانکراوە.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە دوورنییە بە گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ یانەی بەرشلۆنە قایل بن، بەڵام گواستنەوەکە بەرامبەر بە پارە نابێت، بەڵکو نوێنەرانی ئینتەر داوای دەستبەرداربوونی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی لە یانە ئیسپانییەکە دەکەن.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، ئینتەرمیلان تەنها لەم هەلومەرجەدا ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆی ئەرجەنتینی بێت، لەکاتێکدا بۆندی گریزمان بڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی تێچووە و نرخی شکاندنی بۆندەکەشی ٨٠٠ ملیۆن یورۆیە، ئەم ئاڵوگۆڕەش ئەگەر ڕووبدات یانە ئیسپانییەکە تیایدا زەرەرمەند دەبێت.

لاوتارۆ لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و وەک شوێنگرەوەی ماورۆ ئیکاردی لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، لەکۆی (٢٣) ڕووبەڕوبونەوەی ئەم وەرزەدا (١١) گۆڵی تۆمار کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان