ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەرلەمانتارێك: ‌‌لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان خەریكە كاری نایاسایی دەكات‌‌

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسيۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت:” ‌‌لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان خەریكە كاری نایاسایی دەكات‌‌”.

ڕوپاك ئەحمەد ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسيۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا:” دوایی دوو ڕۆژ كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكان و قسەكردن و تاووتوێ كردنی زۆرێك لە پرسەكان دووكات لیژنەی یاسایش ڕاپۆرتی خۆی نووسی، بەڵام بەداخەوە وێڕای تێبینییەكی زۆر لە نووسینەوەی ڕاپۆرتكە‌ پێموایە چەند خالێكی نایاسایی تێدایە كە ناكرێت بەم شێوەیە ئەم پڕۆژە یاسایە بەلاڕیداببرێت‌ لەوانە: كەمترین مووچەی خانەنیشینی جێگیر نەكرا ئەمەش نیگەرانیكی زۆری لای من دروستكرد و پێم وایە غەدرێكی گەورەیە لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەكاتێكدا دیاری كردنی كەمترین مووچە داواكاری زیاتر لە 30 ئەندامی پەڕلەمان بوو”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو:” بەپێ ڕاپۆرتەكەی لیژنەی یاسایی بێت بەداخەوە حیسابە بانكەیەكەی مووچەخۆران بەتاڵ دەبێت و هیچ بڕە پارەیكی تێدا نابێت، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوەخۆیی پەڕلەمانە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

“‌‌لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان خەریكە كاری نایاسایی دەكات‌‌”

دوایی دووڕۆژ كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی لەگەل لیژنە هاوبەشەكان و قسەكردن و تاوتوی كردنی زۆریك لە پرسەكان دوكات لیژنەی یاسایش ڕاپۆرتی خۆی نوسی بەلام بەداخەوە وێریی تێبینیكی زۆر لە نوسینەوەی ڕاپۆرتكە‌ پێم وایە چەند خالێكی نایاسایی تێدایە كە ناكرێت بەم شێوەیە ئەم پڕۆژە یاسایە بەلاڕیداببرێت‌:

1. كەمترین مووچەی خانەنیشینی جێگیر نەكرا ئەمەش نیگەرانیكی زۆری لای من دروستكرد و پێم وایە غەدرێكی گەورەیە لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەكاتێكدا دیاری كردنی كەمترین مووچە داواكاری زیاتر لە 30 ئەندامی پەڕلەمان بوو.

2. هەر بەپێ ڕاپۆرتەكەی لیژنەی یاسایی بێت بەداخەوە حیسابە بانكەیەكەی مووچەخۆران بەتاڵ دەبێت و هیچ بڕە پارەیكی تێدا نابێت، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوەخۆیی پەڕلەمانە، وە نازانم چۆن پەڕلەمان و لیژنەكان ئەم دەسەڵاتە بەخۆیان دەدەن پێشنیاری پەڕلەمانتاران بسڕنەوە، لەكاتێدا قسەكانی پەڕلەمانتاران لە پڕۆتۆكۆڵی پەڕلەمان و لە زۆریك میدیاكان تۆمار كراوە، بەڵام بەبێ بوونی هیچ بیانویەك قسەكانی بەشێكی زۆری پەڕلەمانتاران داخیلی ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەكان نەكراوە.

3. من ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكان لەگەل لیژنەی یاسایی هەلوێستی خۆم بۆ دوونیا و قیامەتم نواند كە بەهیچ شێوەیك لەگەل پێشێلكردنی یاسادا نیم و پێویستە ڕێز لە قسەی تەواوی پەڕلەمانتاران بگیریت نەك قسەی كەسێك بسڕیتە و قسەی كەسێك ببێت بە یاسا.

هاولاتیان دلنیا دەكەمەوە بۆ مافی ئەوان چووم و تا كۆتایش داكۆكیكەری مافەكانیان دەبم،بەیانیش هەلوێستمان دەبێت هەر وەك چۆۆن ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكان هەلوێستی خۆمم نواند.

ڕوپاك احمد

ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسێۆنی كۆمەلی ئیسلامی

1-15-2020

ك.ج

کوردستان

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

سبەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، رۆژی یەکشەممەش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ هاندان و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان کۆدەبێتەوە.

لەمبارەیەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان کردووە؛ “پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان ناچاریان نەکات کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەننەوە”.

ئەوەشی وتووە؛ بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، سبەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

تا دێت ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیاد بوونە، هۆشداریش دەدرێت لەوەی وەرزی زستان دۆخی هەرێم بە هۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە دژواری بکات.

لە لایەکی دیکەوە، د. یاد نەقشبەندی، رایگەیاندووە، تەنیا ڕۆژی هەینی لەنەخۆشخانەی شەهید هێمن 23 تووشبوو، لە شەهید تاهیر والی بەگ 10، لە نەخۆشخانەی ئاسا 2، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ 4 تووشبووی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئەو تووشبووانەشی لە نەخۆشخانەكاندا ماون گەیشتوەتە 210 تووشبوو كە 182 تووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛، 42 تووشبوو لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 28 دیكەش لەژێر ئامێری cepap دان، 31 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بە وتەی یاد نەقشبەندی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوشدا، هەشت تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوەو تا ئێستاش هەزار و 168 كەسی چاكبووەوەش لە كۆرۆنا، پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، 75 هەزار و 336 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 42 هەزار و 608 كەس چاكبوونەتەوە، دوو هەزار و 431 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتی هەرێم، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ئیدانەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات و پێی وایە ئەم هەوڵانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لەڕاگەیەنراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەداوە: بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

ئەوە خراوەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێم ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تیاخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی پەنابەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لەڕێگەی پەیوەندیەكانیەوە بەردەوامە لەبەدواداچوون و زانیاری زیاتر لەسەر ئەو كۆچبەرە كوردانەی هەرێمی كورستان كە لە (٢١-١٠-٢٠٢٠) لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی میسریەوە ڕزگار كران و دواتر لەو وڵاتە دەست بەسەركراون.

دەزگای لوتكە لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەپەیوەندیەكدا ئەوەیان پێڕاگەیاندین كەوا ڕەوشی ئەوكۆچبەرانە زۆرباشن و هیچ كێشەیەكی تەندروستی و جێگای و ڕێگایان نییە،
تەنها لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبوون و چاوەڕوانی ئەوەین لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان كۆتایی بێت و دواتر ئاسانتر دەتوانین كار بۆ گەڕاندنەوەیان بكەین بۆ وڵات .

وتیشی: كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دڵنیادەكەینەوە، ڕۆڵەكانیان بێ كێشەوگرفتن و سەلامەتن، لەئایندەیەكی نزیك هەواڵی گەڕانەوەیان پێڕادەگەیێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان