ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بۆ چارەسەری ئازارە جۆراوجۆرەکانی جەستە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکی سرووشتییە بۆ چارەسەری ئازارە جۆراوجۆرەکانی جەستە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان کە دەتوانیت سوودی لێوەربگریت:

 

-بۆ ڕێگری لە ئازاری ناو قورگ، پارچەیەک لە نەستەلەی ڕەش بخۆ

-بۆ ڕێگری لە ئازاری سەر، ئاو زۆر بخۆرەوە

-بۆ ڕێگری لە ئازاری پشت، وەرزشی کشان ئەنجام بدە

-بۆ ئازاری ناو سک، دەبەیەک پڕ بکە لە ئاوی گەرم و بیکەرە سەر سکت.

-بۆ ڕاگرتنی ئازاری ددان، نەعنا بخەرە ناو ئاوەوە و بیخۆرەوە

-بۆ چارەسەری هەوکردن و ئازاری ناو جەستە، زەردەچەوە بکە خواردنەوە و بیخۆ

ریکلام

تەندروستی

٤ ڕێگای سرووشتی و کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی دەوالی قاچەکان

خێزان

بۆرییە خوێنهێنەرەكان ئاسایی زمانەیان تێدایە، كە ڕێگە بە بەرەو پێشچونی خوێن دەدات بەڵام ناهێڵێت بەرەو دواوە بگەڕێتەوە. بەڵام لە باری تووشبوون بە دەوالیدا، زمانەكان كارایی لەدەست دەدەن و لە ئەنجامدا خوێن بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و بە تێپەڕبوونی كات خوێنهێنەرەكە لەو شوێنەدا دەئاوسێت و پێچ دەخوات، ئەمەش پێ دەوترێت دەوالی قاچ.

چەند ڕێگایەکی سرووشتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە خوارەوە باسیان دەکەین:

– تەماتە

٢ تەماتە بدە لە عەسارە و دواتر بیدە لە قاچەکانت، ڕۆژانە ٢-٣ جار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە

– زەیتی زەیتوون

کەمێک زەیتی زەیتون گەرم بکە و دواتر قاچی پێبشێلە، ڕۆژانە ٢ جار

 

– سیر و لیمۆ و زەیتی زەیتوون

١٠ قاش سیر بهێنە و بیهاڕە تا دەبێت بە هەویرێک، دواتر بیکەرە شوشەیەکەوە و ئاوی ٣ لیمۆی تێبگوشە، پاشان ٤ کەوچکەچا زەیتی زەیتونی تێبکە، ڕۆژانە ٢ جار قاچتی پێبشێلە

 

– سرکەی سێو، ئالوڤێرا و گێزەر

گێزەرێک بکە بە شەربەت، کەوچکێک لەو شەربەتە لەگەڵ کەوچکێک سرکەی سێو تێکەڵ بکە و کەوچکێک جێڵی ئالوڤێرای بەسەردا بکە، دواتر قاچتی پێبشێلە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئێستا وەرزی گەنەیە، چۆن دڵنیادەبیت لەوەی کە تۆ سەلامەتیت

خێزان

گەنە مێروویەکی هەشتپێی بچوکە، کە خوێن دەمژێت و مەترسیدارە، بەهۆی ئەوەی بە ئاسانی پەتاو نەخۆشی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە یاخود لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە.

گەنە لە وەرزی گەرمادا ژمارەیان زۆر زیاد دەکات، بەجۆرێک ٨٥٠ جۆری جیاوازیان لە تەواوی جیهاندا لەگەشەسەندندا دەبن، هەر بۆیە پێویستە خۆت بپارێزیت و ئەم ڕێوشوێنانە بگریتە بەر :

– جلوبەرگی داپۆشراو لەبەر بکە، بۆ ئەوەی نەتوانێت بە ئاسانی بگات بە جەستەت، ڕەنگی تۆخیش هەڵمەبژێرە بۆ جلەکانت

– بەردەوام جلوبەرگەکانت بشۆ و جوان وشکیان بکەرەوە پاشان لەبەری بکەرەوە.

– کەمێ زەیتی نەعنا لە خۆت بدە، چونکە گەنە ڕقی لە بۆنەکەیەتی و نایەت بەلاتدا، گەر لە شوێنێکدابویت کە مەترسی بونی گەنەی زۆر بوو با ڕۆڵەیەکت پێبێت و ناوە ناوە جلەکانت پاک بکەرەوە.

– لە ماڵەکەتدا سپڕای دژە گەنە و مێروو بڕژێنە بۆئەوەی نزیک نەبنەوە.

– ئاگاداری باخچەکەت بەو و درەخت و گەڵاکان بە پاکی ڕابگرە و قەدە زیادەکان ببڕەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەری ژانە سک بەپێی هۆکارەکەی

خێزان

ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی ئازار لە سکدا جۆراوجۆرن، لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین بەپێی هۆکاری ئازارەکە چارەسەرەکەشی بخەینە ڕوو:

 

– ئازاری سک بەهۆی قەلەقی

قەلەقی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی سکت بێشێت، خواردنەوە چاو یەنجامدانی یاری یۆگا و وەرزشی هێلاهۆپ بۆ ئەم جۆرە ئازارە چارەسەرە.

 

 

– غازکردنی گەدە

ئەمە زیاتر بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە درووستدەبێت، چونە تەوالیت و خواردنەوەی چاو و نەعنا و زەنجەفیل چارەسەرە بۆی.

 

 

– ئازاری سوڕی مانگانە

بەهۆی خواردنەوەی گەرمو شێلان و دانانی گەرمی لەسەر سکت و گەر پێویستی کرد خواردنی حەبی ئازارشکێن چارەسەری دەکات.

 

 

– دڵەکزێ

دڵەکزێ   کاتێک روودەدات کە پێکهاتەکانی نێو گەدە بەردەوام دەگەڕێنەوە بۆ سوورێنچک، گۆڕانکاری لە شێوازی خواردن و بەکارهێنانی چارەسەری سروشتی وەک ئەو خواردنانەی کۆلیسترۆڵیان کەمە، وەکوو: ماسی، بادەم و نیسک و هەندێک کاربۆهێدراتی سرووشتی کە لە سەوزە، میوە و دانەوێڵەکاندا هەن و هەندێک میوەی وەک: سێو، کاڵەک، قۆخ و توودڕک  و   ئەو خواردنانەی بە ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان