ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەفتەیەك بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەبێتە پشوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەك دەبێتە پشووی وەرزی یەكەمی ناوەندەكانی خوێندن و وتەبێژی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت: “ڕۆژی 25 مانگ یەكەم ڕۆژی دەستپێكی وەرزی دووەمە”.

مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم كۆتاییان دێت و پشووی وەزری یەكەمی ئەمساڵ دەستپێدەكات، كە لە ڕۆژی 17-1-2020 بۆ 23-1-2020 دەبێت.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی ڕۆژی 24-1-2020یش بەر ڕۆژی هەینی دەكەوێت، كەواتە دەستپێكردنەوەی خوێندن بۆ وەرزی دووەم لە ڕۆژی شەممە 25-1-2020 دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەك چۆن ساڵنامەی خوێندن هاتووە بەو جۆرە جێبەجێ دەكرێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت بۆ پشووەكانیش بەهەمان شێوە.

أ.ح

ئابوری

پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنە ئیسلامییەكان خانەنشینی پەرلەمانتاریان ڕەتنەكردووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

تائێستا چەند پەرلەمانتارێك فۆرمیان بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری پڕكردووەتەوە و ئەوەی تێبینی دەكرێت هیچ پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنە ئیسلامییەكانی تێدا نییە و دوو ئەندامی ئەو فراكسیۆنانەش دەڵێن”تائێستا پڕۆژەكە نەبووە بە یاسا”.

بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە پەسەندنەكراوە، بۆیە ئەوان بڕیاری كۆتاییان لەسەر ڕەتكردنەوە یان پشتگیریكردنی خانەنشینی پەرلەمانتاران نەداوە.

وتیشی”خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان كەمكراوەتەوە، پڕۆژەكە نەچووەتە سەرۆكایەتی هەرێم و واژۆی لەسەر نەكراوە، كاتی ئەوە نەهاتووە بڕیاری لەسەر بدەین، ئەو فۆڕمەی پڕكراوەتەوە لە پەرلەماندا نییە و قسەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی كردووە و ئەوانیش تێبینییان هەیە، بڕیاری تاكلایەنەنادەین و لەسەر پێشنیازی كۆمەڵی ئیسلامیش خانەنشینی پلەباڵاكان كەمكراوەتەوە بۆ 15%”.

بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازییەكە هەموو پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان دەتوانن خانەنشین ببن و لە 15%ەوە دەستپێدەكات و تا 50% بەردەوام دەبێت.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕكردنەوەی فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی “یاسایی نییە”، تائێستاش دیارنییە كە سەرۆكایەتی هەرێم قبوڵی دەكات یان ڕەتیدەكاتەوە و لەوانەیە ماددەكە بگۆڕدرێت یان نەمێنێت.

وتیشی”قەناعەتم بە پڕكردنەوەی فۆڕم نییە، یاسایی نییە و ئەگەر پڕۆژەكە بوو بە یاسا و ڕێكارەكانی بڕی دەتوانرێت قسەی تێدا بكرێت، لەبەرئەوەی تێكستی یاسای هەیە و تێكستەكە بڕیاردەدات، ئەگەر لە خزمەتدا بیت، چۆن بڕیار لەسەر حەقی خۆت بدەیت، دەبێت خولەكە تەواو ببێت و دواتر بڕیاربدرێت، ئەوەش خانەنشینی هەڵبژێردرێت یان ڕەتبكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی، واژووی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، گرێبەستەكەیان نوێ كرایەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ زۆرترین شوێن مووچەی مانگی 10 وەردەگرن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەت دابەش بكات.

بەپێی خشتەكە، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر ئەمڕۆ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان