تویتەر سەگێكی لەجێگای چۆلەكەكە دانا


كۆمپانیای تویتەر ئایكۆنی خۆی كە “چۆلەكەیەك” بوو بۆ وێنەی سەگێك گۆڕی و سەگەكە نیشانەی ئایكۆنی دراوێكی ئەلیكترۆنییە بەناوی دۆجكۆین، ئەوەش دوای ئەوەی خاوەنی كۆمپانیاكە پشتیوانی لێكرد.

بەپێی لێكدانەوەكان سەگەكە هەمان ئەو جۆرەیە كە نیشانەی ئایكۆنی دراوێكی ئەلیكترۆنییە بەناوی دۆجكۆین و دەوترێت ئیلۆن مەسك، خاوەنی كۆمپانیای تویتەر پشتیوانی لێ دەكات.

ئەوەش دوای ئەوەی پارێزەرەكەی مەسك بەم دواییانە رایگەیاندبوو، دۆجكۆین “دراویكی ئەلیكترۆنی یاساییە و هێشتا بەهاكەی لە نێو بازاڕدا نزیكەی 10 ملیار دۆلارەوە”.

لەگەڵ ئەو هەنگاوەی تویتەریش، بەهای دراوی دۆج كۆین بە رێژەی زیاتر لە 30٪ لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئیلۆن مەسك لە رابردوودا پێشبینی كردبوو دراوەكە لە بتكۆین باشتر بێت، هەر ئەوەش بوو وایكرد نرخی دۆجكۆین بەرزبێتەوە، بەڵام دواتر نرخەكەی دابەزییەوە.

بەو هۆیەوە لە دادگا سكاڵا لەسەر مەسك و كۆمپانیای دۆجكۆین تۆماركرا، بە تۆمەتی ئەوەی كە مەسك بە تویتەكانی بەهای دۆجكۆینی بەرزكردوەتەوە و دواتر دەستبەرداری دراوەكە بووە و بوەتەهۆی ئەوەی بەهاكەی داڕمێت.

مەسكی خاوەن كۆمپانیای تویتەر بە بڕیارە سەیرەكانی ناسراوە، گۆرینی ئایكۆنی كۆمپانیاكەشی دوای ئەوە هات كە ماوەی ڕابردوو سەگێكی لەجێگەی خۆی دانا و ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

سەركردەیەكی داعش كوژرا
پێشت سەركردەیەكی داعش كوژرا
هەناردەی 75 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی كەركوك راوەستاوە
دواتر هەناردەی 75 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی كەركوك راوەستاوە
پەیوەندیدار