ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەو وڵاتانەی کە پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و داهێنان دا

خەڵک-

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا تەکنەلۆجیا وەک دەرفەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا و مۆبایلە زیرەکەکان و بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان بە شێوەیەکی بەرچاو بووەتە سەرچاوەی ئابوری جیهان. بۆ دیاریکردنی ئەو وڵاتانەی کە پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و داهێناندا، راپۆرتە نوێیەکان ریزبەندیان کردووە بۆ پێنج وڵات کە لە ئاستێکی بەرزی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی خێراوە لە ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵیدان.

Image result for technology man

1. ئەستۆنیا (ئیستۆنیا): بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانەی پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا، لە وڵاتی ئیستۆنیا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێسنوور بەکاردێت لەگەڵ خزمەتگوزاری ئۆنلاینی حکومی. وڵاتی ئیستۆنیا لە دوای ڕاگەیاندنی جیابونەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991دا، بەشی زۆری ژێرخانی ئابوری تەرخان کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵی.
حکومەتی ئیستۆنیا پاڵپشتی ماددی بەرنامەی ئەلیکترۆنی ئیستۆنیا دەکات کە ناسراوە بە پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی دەنگدان و تەندروستی و بانک و نیشتەجێبوون کە ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەشی کە خەڵکی ئیستۆنیا نین بتوانن سودمەندبن لە بەکارهینانی خزمەتگوزاری بانکی و هەبوونی کارتی ناسنامە وکارتی ئەلیکترۆنی پارەدان و ڕێگەیان پێدراوە کە بتوانن کۆمپانیا دابمەزرێنن لەو وڵاتەدا کە لە ئاکامدا، بۆتە هۆکاری دروستبوونی دەرفەتی نوێی ئابوری بۆ وڵاتی ئیستۆنیا.

2. فینلەندا: بە پلەی دووەم دێت لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگ لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا و بەیەکەم وڵات دادەنرێت لە پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێسنوور بۆ پەنابەران و ئەو هاووڵاتیانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەیە لە فینلەندا.
ئاسانکاری کردووە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە زمانی فینلەندی نازانن بە دابینکردنی ئینتەرنێتی حکومی و وەرگێڕانی خزمەتگوزارییەکان بۆ چەند زمانێک و پێدانی دەرفەتی خوێندن بە یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیەکی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.

3. ئیسرائیل: بە پێشەنگی وڵاتانی تەکنەلۆجی دادەنرێت بە هەبوونی هەردوو خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت و ژمارەی مۆبایلی ناوخۆیی، وڵاتی ئیسرائیل سەنتەرێکی بەهێزی ئەلیکترۆنی و داهێنانی هەیە کە دانیشتوانەکەی دەتوانن بە ئاسودەیی تیایدا بژین، تەنیا بەشێکی کەم لە دانیشتوانەکەی دوورن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی پەیوەندیکردنەوە، هەتا کەسە بەتەمەنەکانیشیان دەتوانن مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن و لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی و نامەی دەنگییەوە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانیانەوە بکەن لە وڵاتێکی دیکە، زۆرێک لە گەشتیاران سەردانی شاری (تەل ئەبیب)دەکەن کە ناسراوە بەو (شارەی کە هەرگیز نانوێت)، لەم شارەدا هێڵی ئینتەرنێت زۆر خێرا و هەرزانە و متمانە پێکراویشە لە زۆرێک لە کۆفی شۆپەکان و شوێنە گشتییەکاندا وای فای بێ بەرامبەر و گشتی هەیە و لە زۆرێک لە میترۆپۆلەکاندا وای فای هەیە بۆ کڕیارەکان کە دەتوانن بێ بەرامبەر بەکاری بهێنن.

4.کەنەدا: وڵاتی کەنەداش بە یەکێک لەو وڵاتە پێشەنگانە دادەنرێت کە ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵییان هەیە لەوانە خزمەتگوزاری هیڵی ئینتەرنێتی خێرا و سەرچاوەکانی پەیوەندی و هەبوونی ئینتەرنێتی حکومی و بەکار‌هێنانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان. لەگەڵ ئەوەش لە وڵاتی کەنەدا هێڵەکانی پەیوەندیکردن بەراورد بە وڵاتانی دیکە گرانترە، بەڵام دابینکردنی هێڵی ئینتەرنیت بۆ شوێنە دوورەکان جێگای بایەخە.
کەنەدا بە پلەی یەکەم دێت لە هەبوونی گرانترین هێڵی ئینتەرنێت، بەڵام بە هەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی حکومی بێسنوور یارمەتی هاووڵاتییان دەدات بۆ بەڕێوەبردنی کار و بازرگانییەکانیان لە هەرشوێنێک بن.

5. کۆریای باشور: بە پلەی یەکەم دێت بە هەبوونی خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی خێرا لە ماڵەکانیاندا، ژیانی ڕۆژانەی کۆریای باشوور زۆر بە خێرایی بەڕێدەکرێت بەهۆی هەبوونی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و خێرا لەو وڵاتەدا، دەتوانیت بە تەنیا لە ماوەی پێنج چرکەدا داوای خواردنێک بکەیت و پێتبگات و پارەکەشی بدەیت.
لەنێو شەمەندنەفەرەکانی کۆریای باشوردا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابینکراوە بۆ ئەوەی سەرنشینەکان بێزار نەبن لە ماوەی گەشتەکەیاندا و حکومەتی کۆریای باشور ڕێگەدەدات بە دانیشتوانەکەی بە یەکسانی هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن بە پێچەوانەی وڵاتی کۆریای باکورەوە.

سەرچاوە:کاروان ئای تی.

Image result for technology man

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپە نوێکان: Net Speed ​​Indicator بۆ چاودێریکردنی وردی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەکەت

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپی Net Speed ​​Indicator یەکێکە لە ئەپە نوێکان کە هەڵدەستێت بە هەژمارکردنی توانای ئینتەرنێتەکەت بە شێوەیەکی گشتی و بەردەوام.

ئەپەکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و زۆر پێویستە تاوەکوو بەکارهێنەر بتوانێت ئاگاداری کار و چالاکییەکانی ئینتەرنێتەکەی بێت وەکو ڕێژەکانی داگرتن و ئەپڵۆد کردنی پەڕگەکان و بەکارهێنانی جا لە ڕێی ئەپەکانی دیکەوە بێت یاخوود بە شێوەیەکی ئاسایی باربکرێنە ناو ئینتەرنێت.


هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگی ئەوەیە بە شێوازی پەیوەست بوون بە وایفای و مۆبایل داتاش پیشانت دەدات کە چەندت بەکارهێناوە، بە ڕۆژانە و مانگانەش کە ئەمە بۆ هێڵە سنوردارەکان تەواو بەسوودە و شایەنی بەکارهێنانە.

ئەپەکە قەبارەی زۆر کەمە و تەنها ٣ مێگابایتە و بۆ وەشانی ئەندرۆید ٦ بەرەو سەر کاردەکات و ١٦ی ئەم مانگە ڕاگەیەنراوە لە گووگڵ پلەی، بۆ داگرتنی کرتە لێرە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تایبەتمەندییەكانی ئایفۆن 12 ئاشكرادەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماڵپەڕی (فۆربس) ڕایدەگەیەنێت، (ئایفۆنی 12) لەسەر ئاستی دیزایین گۆڕانكاریی بەخۆوە دەبینێت، هۆكاریی ئەمەش بۆ تەیاركردنی ئامێرەكە بە تۆڕێكی تری جگە لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەكان دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە، (ئەپڵ) دەستبەرداریی هەوایی “antenna”بووە كە بەرپرسی تۆڕی نەوەی پێنجەمە و لەلایەن كۆمپانیای (كۆلكۆم)ەوە پێشكەشكراوە، بەهۆی گەورەیی قەبارەكەی كە لەگەڵ دیزاینە نوێیەكەدا ناگونجێنێت، پێشبینیش دەكرێت ئامێرەكە بەچەند قەبارەیەكی جیاجیاوە نمایش بكرێت كە بچوكترینیان لە سنوری 6.1 بۆسەدا دەبێت، وێڕای پشتبەستن بە شاشەی (ئۆڵید) لە جۆری (ئێڵ سی دی)، بەڵام باشترین كۆبایل قەبارەكەی دەگاتە 6.7 بۆسە و شاشەكەشی (ئۆڵید) دەبێت.

واچاوەڕوان دەكرێت كامێرای مۆبایلی (ئایفۆن 12) بە كامێراكانی “ToF” ی پەرەسەندوو تەیاربكرێن، بەڵام ئەوە هەموو مۆدێلەكان ناگرێتەوە.

كامێرای “ToF”بۆ مۆبایلە زیرەكەكان، هەموو گیاندارەكان و تەنە زیندووەكان دیاریی دەكات، لەڕێی لێدانی تیشكی هەڵسەنگاندنی ئەو كاتەی كە بۆ گەڕانەوە پێویستی پێیدەبێت، ئەم پرۆسەیەش كاریگەریی بۆسەر خستنەڕووی باشترین ڕوخسار دەبێت، وێڕای توانای جوانكردنی وێنەكان و خستنەڕووی تەنەكان نزیكتر لە واقیع.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هێڵی ئینتەرنێتی چەند كۆمپانیایەك خاوبووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

چەند كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت هێڵەكانیان خاوكردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت”هەر كەسێك گلەی هەبوو با پەیوەندیمان پێكەوەبكات”.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە وەزارەتی چاودێری تەواوی كۆمپانیاكان دەكات و لە شوێنێك كۆمپانیاكان هێڵەكانیان خاوبكەنەوە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

وتیشی”هەر هاووڵاتیەك گلەی هەیە لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە دەتوانێت نوسینگەی وەزیر و وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكرێت”.

بەشێكی هاووڵاتیان گلەی لە چەند كۆمپانیایەك دەكەن كە هێڵی ئینتەرنێتەكەیان خاوكردووەتەوە و وەك پێویست كارناكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان